تابووتی ئۆپۆزسیۆن
Saturday, 01/03/2014, 12:00
1627 بینراوە
..ئه‌رێ خێره له‌وكاتی ئۆپۆزسیۆن ،بڕیاریداوه بچێته نێو ده‌سه‌ڵا‌ته‌وه ـ له ئاستی هه‌موو كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو بێده‌نگن ..؟!
- گه‌لۆ جێی تێڕامان نیه ،كورد گوته‌نی ،به‌و هه‌موو باره گوێزه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر پشتی ناون خڕه‌یان لێوه نایات..؟!!
- گه‌لی براینه سه‌یرنیه ، له‌دوای هه‌ڵبژاردن ، نه باسی نابه‌رابه‌ری و گه‌نده‌ڵی ما ، نه‌باسی خزمه‌تگوزاری و گۆڕانكاری له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گشتیدا..؟؟!!!
- هه‌ر به‌ڕاست بڕیاری به‌شداریكردن له حكومه‌ت ، واتا بڕیاری قوڕوقه‌پكردن و به‌ردێكی گه‌وره‌نانه سه‌ر كێشه‌و داواكارییه‌كانی میلله‌ت..؟؟!!!!.
- باشه سه‌یرنیه له ئۆپۆزسیۆنه‌وه بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ی كورد گوته‌نی لایكه‌م " وه‌ك مانگه‌شه‌وی سه‌ر له ئێواره‌دیار " بێ پێشه‌كی چوونه حكومه‌ت ، واتای چی..؟؟!!
- ئه‌مه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له په‌یمان و به‌ڵێنه‌كان نه‌بێت ، ده‌بێت چ ڕاڤه‌یه‌كیتری بۆبكرێت..؟؟!!
- ئه‌رێ تۆبڵێی وه‌ك دێوه‌كه‌ی سوڵتان له قۆری و كتریه ئه‌فسوناویه‌كه‌ی ده‌ستدارانی هه‌رێمدا به‌ند كرابن..؟؟؟!!!
- یان شیرینی ده‌سه‌ڵات و گه‌ین به كورسی كوێر‌و مه‌ست و بێهۆشیكردبن..؟؟!!
- ڕۆژێك براده‌رێك ده‌یگوت به‌داخه‌وه ڕه‌وشه‌كه وابڕوا كورده‌واری گوته‌نی ده‌بێ بڵێین .." كه‌رێكم دا به كه‌رێ ، قوزه‌ڵقورتی لێده‌رێ.."..
یان " سه‌د خۆزگه‌مان به كفن دز "..