کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاڵەبانى پیس خەڵەفاوە

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1896 بینراوە


كورد ئەڵێ كەس بە دۆى خۆى ناڵێ ترشە ، بەڵام وا تاڵەبانى ئەم پەندەى بە درۆ خستەوە و یەكەم كەس بوو ووتى دۆى خۆم ترشە ، تاڵەبانى لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەى ڕادیكاڵى توركیدا ووتویەتى (TRT-6) لە كوردسات و كوردستان تیڤى باشترە ، ئەگەر بەردەوام بێت بەم جۆرە لەوان چاكتر دەبێت ، داواش لە خەڵكى كوردستان دەكەم هەموویان سەیرى ئەم كەناڵە بكەن)) توركیا بەو هەموو زوڵم و زۆرەى لە كوردى ئەكات بە درێژایى مێژوو ، بەڵام بە ڕایى سەرانى كورد بە كردنەوەى ئەم كەناڵە كوردیە ئیتر توركیا ئەبێتە داكۆكیكارێكى باش بۆ كوردو ئەو هەموو تاوانانەى كە ئێستا و ڕابووردوو كردویەتى لە بیر بكرێت ، ڕاستە توركیا كەناڵێكى كوردى كردۆتەوە بەڵام كاول كارى و تۆپ باران و شەهید كردنى تێكۆشەران و ڕاوەدونانى پەكەكە بەردەوامە ، بەعسیش هەمان یارى دەكرد ، كەناڵى كوردى هەبوو بەڵام لە پاڵ ئەم كەناڵەدا 4500 گوندى كاول كرد ، 182000 كەسى ئەنفال كرد ،بەكیمیایى 5000 هەزار كەسى لە هەڵەبجە شەهید كرد ، بێجگە لە گرتن و لە سێدارەدان و سەدان تاوانى تر كە كرا بەرامبەر ئەم میللەتە ، كەناڵى كوردى چى یە ، ئەگەر مافە سیاسیەكانى كورد دەستەبەر نەكرێت ، ئەگەر توركیا ئەیەوێت كورد بە مافەكانى شاد بێت ئازادى بدات بە خەڵكەكەى ، كوردى توركیا چى لە كەناڵێك بكات كە ڕۆژانە دەیان لاوى ئەو ووڵاتە لە پاڵ ئەم كەناڵەدا شەهید دەكرێن ، كەناڵێكى كوردى هەیە بەڵام كوردى ئەو ووڵاتە مافیان نیە بە كوردى بخوێنن و بنوسن ، ئەمە بێجگە لە هەوڵێك بۆ لە خشتە بردنى خەڵك هیچى تر نیە ، تەنها بۆ بەدى هێنانى مەرامە سیاسیەكانى توركیا یە ، بەڵام لەوە تێ ناگەم سەرانى كورد بۆ دڵیان بەم كەناڵە خۆشە ، بانگەشە بۆ ئەم كەناڵە ئەكەن بەڵام داوا لە توركیا ناكەن تۆپ بارانى سەر قەندیل هەڵبگرن ، ئەوەتا تاڵەبانى ئەو كەناڵەى كە شەش ڕۆژە كراوەتەوەلەو دووكەناڵە پێ باشترە لەو دوو كەناڵە كوردیەى كە چەندین ساڵە كراوەتەوە پێ باشترە ، ئەمە بێجگە لە جاشایەتى و خیانەتى تاڵەبانى بۆ توركیا هیچى تر نیە ، ئیسماعیل بێشكچى ئەڵێ ((ئیدارەیەكى خراپى كوردى لە ئیدارەیەكى باشى داگیر كەران باشترە)) بەڵام تاڵەبانى ئەمەشى نەكردوە و ئەو كەناڵە شەش ڕۆژییەى لەوانەى خۆمان پێ باشترە ، دوور نیە سبەینێ پەخشنامەیەك لە سكرتاریەتى تاڵەبانیەوە بە ئیمزاى تاڵەبانى دەربچێت و داوا لە هەموو ئەندامانى یەكێتى بكات بەردەوام سەیرى ئەو كەناڵە بكات ، جا داگیر كەرانى كوردستان دوو نۆكەرى خیانەتكارى وەكو جەلال و مەسعودیان هەبێت ئیتر سەدان جاسوسیان بۆ چیە ؟ ئەم هەتیوە درۆ نەكات ئەتەقێ ئاخر تۆ بە حساب سەرۆك كۆمارى عیلاقەت چیە بە سەر ئەم شتانەوە ، ئەم هەموو خیانەت و ماستاو كردنەتان نەیتوانى تۆپ باران ڕابگرێ كەواتە بۆچى ئەمە ئەكەیت ، ئەگەر جاشایەتیەكەت هیچ ڕەواجێكى نیە بۆ ئەیكەیت ئەگەر هیچت پێ ناكرێ نازانم بۆ جیاوازى هەیە لە نێوان جاشایەتیەكەى تۆ و بارزانیدا ئاگات لێبوو لەبەر خاترى بارزانى سوپاى توركیا تا نزیكى دوكان هات ، ئەى بۆ بۆ تۆ ئەمە ناكات . باش بزانە ئەو كەناڵەش بێجگە لە چەواشە كارى هیچى تر نیە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)