کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بانگەوازێک بۆ هەموو هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دەنگدان

Thursday, 03/04/2014, 12:00

2252 بینراوە


تکایە بچن دەنگ بدەن و بیر لە هیچ نەکەوە، مێژو مەخوێننەوە، زەرەر و قازانج لێک مەدەنەوە، تەماشای ڕابردوی حیزبەکان مەکەن، کۆنە برینان مەکولێننەوە، لاپەڕە ڕەشەکان هەل مەدەنەوە، چاوەڕوانی یاسا و عەدالەت و یەکسانی مەکەن، بەبێ بیرکردنەوە دەنگ بدەن بەو حیزبانە، بەو خۆسەپێنەران، بەو ناو و نازناو سەیر و سەمەرانەی کە لە خۆیان ناوە، بچن دەنگیان پێ بدەن، دەنگ بدەن بەوانەی بیست و سێ سالە سواری ملتان بوون و بۆ چوار ساڵی تریش هەر بەردەوام دەبنەوە. دەنگ بدەن بەوانەی بیست و سێ سالە کەڕامەتتان تێک دەشکێنن و یاری بە تەواویی گەل و نیشتیمان دەکەن، دەنگ بدەن بە پێشێلکاران و حیزبە مافیاکان، دەنگ بدەن بە مەسئولە گیرفان قوڵ و زلەکان، دەنگ بدەن بە خاوەن کۆگا و گارگەکان، دەنگ بدەن بە خاوەن بینا بەرزەکان و دز و جەردە و تالانچییەکان، دەنگ بدەن بە بازرگانە نەوتفرۆشەکان، دەنگ بدەن بەو حیزبانەی هەر دەم شەڕە پەڕۆ دەکەن و ڕوخساری شارستانیەت ناشێرین دەکەن، دەنگ بدەن بەوانەی لەسەر پەڕۆ و ڕەنگەکانیان ئەندامانی یەکتر فەلاقە دەکەن، دەنگ بدەن، بەوانەی سەدان ڕۆلەی کوردیان بێ سەر و شوێن کردوە و دەکەن، دەنگ بدەن بەوانەی لەسەر نووسین ڕۆلاکانمان تیرۆر دەکەن، دەنگ بدەن بەوانەی سوکایەتی بە پێشمەرگە دەکەن و بێ موچەو ڕەزیل و ڕیسوایان دەکەن، دەنگ بدەن بەوانەی ناوی دادگا بەکار دەهێنن و پەرە بە سولحی عەشایەری دەدەن، دەنگ بدەن بەوانەی شارەزان لە شەڕی یەکتریی و کورد بە دەستی یەکتری بەکوشت داندا، دەنگ بدەن بە ژنکوژەکان، دەنگ بدەن بە خاوەن بڕوانامە ساختەکان، دەنگ بدەن بە بێ سەوادەکان، دەنگ بدەن بەوانەی ڕێوی بەردەم دوژمن و شێری ماڵەوەن، دەنگ بدەن بە قوڕمیش کراوانی دەستی دەرەکی و داگیرکەران، دەنگ بدەن بەوانەی تەزویرات دەکەن، دەنگ بدەن بەوانەی بڕوایان بە دەنگ نییە و پێت دەڵێن دەنگمان پێبدەن، بەوانەی بڕوایان بە گەل و نیشتیمان نییە و تاڵان و کاولی دەکەن، دەنگ بدەن بەوانەی بڕوایان بە حوکمی دەستاو دەست نییە و کوڕ و کچ و خزمی خۆیان دەخەنە دەسەڵاتەوە! دەنگ بدەن بەوانەی دژی تۆیە و تۆوی بەر بەرەکانێ و یەکتر قبول نەکردن لەناو گەلدا دەچینن، دەنگ بدەن بەوانەی لە تاوان زیاتر هیچی تریان لێ ناوەشێتەوە...

دوبارە تکایە بیر نەکەنەوە، ئەو پەندە لەبیر خۆتان نەبەنەوە کە دەلێن(زمان وەستا سەر رەحەتە) زمانی خۆتان بگرن و ئازاری ئەم مەسئولانەی پێ مەدەن، دەست بە کلاوی خۆتەوە بگرە، با ئاسایش و زانیاریی و پاراستن نەیبا، لە هەمۆیشیان گرینگتر سەری خۆت شۆڕ بکە و ئەو پارووە نانەی پێت دەدەن بە ئیسراحەت وەری بگرە و بیخۆ


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)