کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکتۆرە هەورامیەکە نموونەی دکتۆری کوردە

Wednesday, 03/02/2010, 12:00


ئەم نووسینە کاتی خۆی نێردرا بۆ کوردستان پۆست بەڵام بڵاو نەکرایەوە،وە لە گەڵ نوێ بوونەوەی هێرشی ناڕەوا بۆ سەر دکتۆر تایەر
تکایە بڵاوی بکەنەوە..--
لەگەڵ دەست پەکاربوونی دکتۆر تاهیر هەورامی وەك وەزیری تەندروستی، بەداخەوە لەڕێگەی سایتی کوردستانپۆست ی بەڕێزەوە، بەتایبەتی بەناو گرووپی چیایی کوردستان پۆستەوە کە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هێرشێکی ناڕەوای کردبووە سەر ئەم دکتۆرە بەڕێزە، بەڵام کارێکی باش بوو کە هەندێ بڕگەی ئەو نووسینانەی دوواتر سانسۆر کرد. زۆرکەس لایان ووابووکە ئەم بەڕێزە کە ناوی لەخۆی نابوو گرووپی چیایی کوردستان پۆست دژ بەگەندەڵی ئەنووسێت، بەڵام دووای دەست بەکاربوونی دکتۆر تاهیرهەورامی بەڵانسی خۆی بەتەواوی لەدەستدا کاتێك کە نووسی دکتۆر تاهیر و وەزیری تەندروستی کوجا مەرحەبا!!کە دکتۆرەکانی سلێمانی بەگشتی شایەتی ئەوەن کە ئەگەر دکتۆرێك هەبێ و شایەنی پۆستی وەزیری تەندروستی بێ ئەوا بەدەرەجەی یەکەم دکتۆر تاهیرهەورامی یە.
دواتر باسی ئەوەئەکات کە وەکوو ئەڵێت (چونكە تا 72 سەعات بەر لەڕاگەیاندنى ناوى وەزیرەكان كۆسرەت ڕەسوڵ كاندیدى هەبوو بۆ ئەم وەزارەتە و وەزارەتى تەندروستى بەهى خۆى ئەزانى و ناوى دكتۆر تاهیر هەورامى بەهیچ شێوەیەك نەبوو بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى تەندروستى) . نازانم ئەمە کەی کێشەیە ئەگەر بەڕێزی ئاگداری مەسەلەی دانانی دکتۆر تاهیر نەبووبێ یان ناوی دکتۆر تاهیر لەمیدیاکاندا باس نەکرابێ? لەوانەیە جەنابت ئاگەداری ئەوەبیت کە دکتۆر تاهیر زۆرجاری تر ئەم تەکلیفەی لێ کراوە، بەڵام بە هۆی سەرقاڵبوونی بە پیشەکەی خۆیەوە بۆی نەکراوە. شتێکی شاراوەش نیە کە دکتۆر تاهیر یەکێکە لە پزیشکە هەرە سەرکەوتوەکانی کورد وەتائێستا خزمەتێکی زۆری بە دانیشتوانی شاری سلێمانی بەتایبەتی و کورد بەگشتی کردووە. لەبەر ئەوەش گرنگ نەبووە بەلایەوە کە پۆست وەربگرێت وەلە هیچ لایەنێکی ماددی یان مەعنەویەوە پێویستی پێ ی نەبووە. بەڵام ئەگەر هەرکات کەسانی بەتواناو دڵسۆز خۆیان لە پۆستەکان دووربخەنەوە، ئەوا خەڵکی ناشایستە جێگەکانیان ئەگرنەوە وەك ئەوەی چەند ساڵێکە لە وەزارەت و فەرمانگەکانی سلێمانیدا ڕوو ئەدات، لەتەك ڕێزمدا بۆ ئەوانەی کە کاری باشیان کرووە.

هەڵمەتی ناوزڕاندنی دکتۆر تاهیر کە بەداخەوە لە ڕێگەی کوردستان پۆستەوە دەستی پێ کردووە وەتێکەڵ کردنی ناوی بەکێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی، کارێکی ناڕەواو نایاساییە. ئەوتۆمەتانەی کەکەسێك بەناوی ئاگەدارێکەوە لە دەستپێکی کوردستان پۆستدا بڵاوی کردۆتەوە کە من وای بۆ ئەچم هەمان نووسەر بێت، وە تۆ مەتبار کردنی دکتۆر تاهیر بەکارێك کە لە هیچ دکتۆرێکی کورد ناوەشێتەوە ، تەنها بەمەبەستی سارد کرنەوەی دکتۆر تایەرو ڕشتنی قینی شەخێی بەولاوە هیچ ڕاستیەك لە خۆ ناگرێت وە هیچ خزمەتێك بە باشتر کردنی سیستەمی تەندروستی کوردستان ناکات، وەکو خۆی ئەڵێت، وشایەنی ئەوەش نیە لەوە زیاتری لەسەر بنووسین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە