ئایا گۆران شەیتانی پێ دەکرێت بە ڕەحمان!؟
Friday, 18/04/2014, 12:00
2128 بینراوە
ئەو رێکەوتنەی گۆران و پارتی کەلەمیدیاکان بلاو کرایەوە ، وەک ناوەرۆکی نوسین ، خاڵی گرنگ و پاشەکشەیە بەپارتی. وه پلە ئیداریەکان کەم نین کەگۆران بەئیرادەی دەنگدەربهدهستی هێناوه . بەلام خالی جەوهەری لەم ڕیکەوتنە شۆرکردنەوە وپراکتیزەکردنیتی لەناو دام ودەزگاکانی دەولەتدا ، ئەگەرنا دەیان خالی وای جوانتر و بەپەخشانتر لەسەر رەفەکانی مەکتەب سیاسی پارتی چەندین ساڵە شۆڕبۆتەوە
ئەگەر بلێنن خالەکانێش گۆران ""هەولی جیبەجیکردنی پێدەدرێ ""بەلام دەبێ بزانێ ئەو هەنگاو و پلە ئیداریانەی وەری گرتوە بێ هەوراز پڕ لەبۆمب نیە بەرامبەری دانراوە
وەک سێ بەرەی بەهێزی لەپێشە
پارتی : ئەوحزبە لە٩١ هەر پارتەک بەقودرەتی ئیلاهی لێی نزیک بوبێتەوە پەڕو باڵی کراوە یان ئەوەتا وەک پارتی بەرەو حزبێکی قیزەوەن لەناو کۆمەلگا رۆێشتوە بە نمونە باسەیری ئەو حزبانە بکەین
یەکگرتن (سۆسیالست ، پاسۆک ، گەل) لەناویدا توانەوە
شوعی دەنگی هەیە و رەنگی نیە
یەکێتی ، بەرەو سۆسیالست بون دەروات
ئیسلامیەکان تالەپارتی نزیک بون جەماوەریان کەم بوو
٢/ یەکیتی .
راستە ئەمرۆ یەکیتی بەدەیان دەردەوە دەنالێنێ ، بەلام کارەساتەکەی لەوەدایە خاوەن هێزێکی سەربازی و ئەمنی و مالی و كۆمهل كهسی نهخوێندهوار و باڵادهستی وهك هیرو لاهور تالهبانی و پۆلێ ئەقلی سەربازی کاوە کوژ و چەندین ههرزهكار ی سیاسی وەک مهلا بهختیاری تیایە کەشوێن پیاوە بە عەقلانیەکانی تریان نەهێشتوە لەهەموشی مەترسیداتر هەموو ئەو شکستانەی توشی بونە لەچاوی گۆران دەبینن نەوەک سیاسەتەکانی خۆیان و تالەبانی ، بۆیە ئەگەری زۆرە پارتی وەک سەیرکەر لەدەڤەری سەوز هەردوو هيز بەگژ یەکدا بدات و خۆشی بکاتە دادوەر ، مەحالیشە یهكیتی بتوانێ ببته ئۆپزسیۆن چونكه ئهوان فيره ژیانی پهخشان و تهخشان و تالانی ئەرزو پارە و دزی و شەریکەی نەوت و پرۆژە بونەم بیروباوەر لەناویان قاتیە باهەر مەلا بەختیار وڕێنە بکات بلێ دەبینە وەپلنگەکەی جاران
٣/ بەرەی رەخنەگرانی دەرەوەی هیزە ئۆپزسیۆنەکان
لەدەرەوەی ئەو هیزانەی خۆیان پێ ئۆپزسیۆنە خەلکێکی زۆری سەربەخۆ و لایەنی سیاسی و حزبی تر هەیە کەزۆرینەی بەگارە گاری بێ کردار و قوربانیە . بەلام لەتەک ئەوەش ئەو بەرەیە ئەگەر هەلەی هەر حزبەکی بکەوێتە دەست و رەخنەی تیا هەبێ دەتوانێ ئازاری بدات .
بۆیە لەگۆران دەپرسین ئایا ئیوە چۆن دەتوانن شەری پارتی بکەن ، لەکاتێکدا زۆرترین دەنگدەرتان دەنگدەری دژە پارتی و دەسەلات بوە ، لەکاتێکدا لەمەودوا ئیوە دەبنە بەشێک لەدەسەلات و هاوپەیمان لەحکومەت لەگەل پارتیدا كهدلنیابن پارتی دهیان تاوان و فهلتهی سیاسی دهدات و گوێ له یاسا و پرهنسیبی شهراكهتی حكومهت کەس ناگرێ ؟
یان چۆن دەتوانن شەری چاکسازی و یاسایی لەگەل هێزێک بکەن کەچیبەجێکردنی ئەو دوو خالانە (چاکسازی و بەمەدەنی کردنی موئەسەساتەکان واتا دەست و پێکردنی بنەمالەی بارزانی و بەرپرسانی مەکتەب سیاسی و کادیرەحزبیەکانی! !
ئیوەچۆن دەتوانن لەگەل پارتێکدا هەڵبکەن کەگریدراوی داگیرکەری تورکیایە ، خەندەق بەکوردایەتی ، تیرۆر ی خەلکی تیکۆشەر بەئەرکی لەناوبردنی تیرۆرسیت لەقەلەم دەدا ؟ چۆن دەتوانن لەگەل هێزەکدا چاکسازی بکەن کەمافیکان سەرە زلەکانی پارتی بێ !؟
بۆیە ئاستەمە نەک بتوانن گەندەلێ کەم بکەنەوە بەلکو کادیرەکانی خۆشتان پێ بپارێزێ لەناو ئەو ژینگە پیسەی دەسەلات بلاوی کردۆتەوە و لەمەودوا زیاتر بۆتان دەچنێ ، رەنگ بێ باشترین نمونە ئەو ٣٠کادیرەی پەرلەمانتیتان بوو کەلەبەرامبەر دەستکەوتە کەسیتیەکانیان بزوتنەوەکەیان خراپ شەرمەزار کرد
بەکورتی رێگا کە پر لەمینە و رهونهقی جارانتان نامێنێ لهناو خهلك چونكه ناتوانن سیاسهتی خورمژی (دەسەلات و ئۆپزسیۆن) پهیرهو بكهن .بەلام پارتیش ئەو هیزە تۆقینەر و خاوەن هیزە کۆنەی نما کلک و بالی ئەویش بەهۆی ئەو خەباتەی هەموو لایەک زۆرکراوە ، زۆری تریش بەتیپەرینی رۆژگار دەکرێ چونکە مەحالە سەردەم هەزمی ئەو ئەقلیەتە کۆنەی رەورەوەی میژوو تەزکیەی بکات .
باپارتی لەوەش دلنیابێ ئەگەر هیزێکی گەورەی رەخنەگری بردبێتە ناو دەسەلات و رەخنەکانیان بەچەکوجەوە بەرامبەری بکەنە پەمۆ یان هێوری بكهنهوه وهك ئەوەی ئیستا کەناچنە ناو تاوانەکانی پارتی لەتیرۆرو ١٧ سوبات و قورسایی وەستان لەسەر خەندەق ... ئەوا هیزێکی تر ماوە هیشتا بۆئازاردان و فشار خستنە سەری بەردەوامە بەتایبەتی ئەگەر سلوکی سیاسی و ئیداری نەگۆرێ
دەتوانین بلێنن ئهمه خولێکی نوێی سیاسیه لهململانێی ، ئەوەی قازانجی تائیستا دیارە رێکەوتنامەی ستراتیژی یەکیتی و پارتی لەپەل خستوە و لایەنێکی دەسەلاتیشی والێکردوە هەلە دوای هەلە بکات ، بەلام كۆمهلێ ئهزمونی پێشو بۆگۆران ههیه كهپارتی رایكێشاوهته ناو دهسهلات ودواتر بۆگهن و بچوكی كردۆتهوه ، كهئاستهمه گۆرانیش لهوه دهربچێ بهتایبهتی كهژینگهی سیاسی فهسادبودنی كۆمهلگا بۆ پارتی لهباره كه ئازاری گۆرانی پێ بدات بەتایبەتی لهمهودوا بههۆی جونه ناو دهسهلاتەوە ، سوپایهكی بهرفراوانی خهلكی ههلپهرست لەگۆران زیاتر دهچێته پێشەوە ، گۆران بەرای من دەیتوانی ٤ سالی تر ئۆپزسیۆن بوایە سەرکەوتنی گەورەتری تۆماردەکرد و لای خەلکیش نەدەبوە جیگای گۆمان . بەلام ئەوەی کردویەتی ریسك یان قومارە و رۆژانی داهاتو زیاتر دیاردهكهوێ كهئهویش تەسلیم بەقەدەر یان بێدەنگ دەبێ لەناپاکی و تاوانەکانی پارتی یان ئەوەتا ڕيز لەخۆی و دەنگدەرانی دەگرێ و کۆتایی بەو هاوكێشهیه دەهێنێ ئهوهی لهپارتی نزیك بێتهوه لهجوانی دوردهكهوێتهوه نایسوتینێ ؟