گەنج و سیاسەت
Sunday, 24/02/2013, 12:00
لەسەرەتادا پێناسەی سیاسەت بكەین جییە؟ سیاسەت چ پەیوەندییەكی بە گەنجەوە هەیە؟ئایا سیاسەت باشە بو مرۆڤەكان؟ گەنجان بوجی بێزار بون لە سیاسەت؟ پەیوەندی سیاسەت بە ئەخلاقەوە چییە؟
سیاسەت,سیاسەت هونەرێكە بۆ جوانكردنی مرۆڤەكان و بو بەرێوەبردنی كۆمەڵگا,بۆ ژیانكردنێكی ئازادی و دیموكراسی,سیاسەت و ئەخلاق پەیوەندییەكی پتەویان پێكەوە هەیە چونكە ئەگەر سیاسەت ئەخلاقی لەگەڵ نەبێ بەرەو ئاقارێكی نادیار دەروا كیشەكانی ناو كۆمەڵگا زۆر دەبێت,و ئەو توێژەی كە لە سیاسەت دابڕێنراوە ئەمڕۆ گەنج و ژنە,لەمڕۆژەدا هیچ شتێ بێ سیاسەت ناكرێ زۆر كات لە ناو گەنجاندا دەبیستین كە باوی سیاسەت نەماوە یان سیایەت فشەیە.
بڕواكردنی گەنج بەم شیوە قسە كردنەوباوەر هێنان ئەمە بۆخۆی سیاسەتێكە كە لەسەر گەنجان پەیڕەو دەكرێ,دورخستنەوەی گەنج لە سیاسەت وناشرین كردنی سیاسەت لەبەرچاوی گەنجان و وا لە گەنجان بكرێ كە سیاسەت تەنها بۆ حیزب یان چەند كەسێكی كاربەدەستانی دەوڵەتە, نەبونی سیاسەتێكی راست و بەئەخلاق لەكۆمەڵگەدا گەورەترین كێشەیە كە ڕوبەروی گەنجان و ژنان دەكرێتەوە بۆ سر كردنی مێشكی گەنجان بەشتی لاوەكی و خراپەوە,دەبێتە هۆی تێكدانی هاوسەنگی كۆمەڵگا, ئەو سیستەمە سیاسیەی كە ئەمڕۆ كۆمەڵگای ئێمە بەڕێوە دەبات كە چۆن پێكهاتەی گەنج و ژنیان دورخستۆتەوە لە سیاسەت رەش كردنی سیاسەت لە بەرچاویان گەورەترین سیاسەتی بێئەخلاقانەیە كە كۆمەڵگا بەڕێوە دەبات , بۆ نمونە لەناو پەرلەمان دا گەنج هەتا تەمەنی 30 ساڵی ناتوانێ بەژداری پەرلەمان بێت ئەمەش مانای وایە كە گەنجان ناتوانن بۆ خۆیان بڕیاری خۆیان بدەن بەڵكو لەلایەن هەندێ كەسی ترەوە یاریان پێ دەكرێ, هۆكاری ئەمانە هەمووی بەڕێوە بردنی كۆمەڵگا لەلایەن چینیكەوە كە بە ئەقڵیەتیكی ژینۆتۆكراسی (پیرسالارانە) كە هەمو شتیك بۆ خۆیان دەبەن گەنجان و ژنان دەكەنە كۆیلەی دەسەڵاتی خۆیان,هەندێكیان لەڕێگەی سەرمایەوە سیاسەت دەكەن و هەندێكیان لە ڕێگەی دینەوە هەندێ لەڕێگەی جیاجیاوە هەوڵی كۆیلەكردنی گەنجان ئەدەن,و تەواوی شۆڕشەكان و تەواوی گۆرانكاریەكانی كۆمەڵگا بە كوڕ وژنی گەنج كراوە بەلام ئەگەر سەیر بكەین بندەسترین و چەوساوەترین و زوڵملێكراوترین پێكهاتەی كۆمەڵگان,لە هەمولایەكەوە هێرش لەسەریانە لەڕێگەی (وەرزش هونەر سێكس)ەوە سیاسەتیان لەسەر دەكرێت, لەناوكۆمەڵگایەكی وەكو كورد كەئەقڵیەتێكی كلاسیك چەقبەستوی فیوداڵیزم بەڕێوەی دەبات هەمو شتێك بۆتە كێشە خودی كۆمەڵگا بۆتە كیشەی سەرەكی هەندێك دەڵێن كێشەی هەژاری هەیە هەندێ دەڵێن كێشەی ئەخلاق هەیە هەندێ دەڵێن كێشەی دەوڵتمان هەیە نەبونی دەوڵەت بۆ هۆكاری كێشەكان دادەنێن, لەوانەیە هەندی بواری كێشەكان ئەمانە بێت , بەڵام خۆی لەخۆیدا دەرخستنی كۆمەڵگا لەسروشتی راستەقینەی خۆی گەورەترین كێشەیە هەركۆمەڵگایەك لە ئاستی چاندو كولتوری خۆی دا ژیان بكات و سیاسەت و ئەخلاقەكەی راست بێت ئەوا ئەو كۆمەڵگایە دەتوانین بەكۆمەڵگایەكی ئاسای و سروشتی كۆمەڵەڵگایەكی ئازاد ناوببەین, و بێبەش كردنی ئەو دو بێكهاتەیەی كۆمەڵگا كوڕ و ژنی گەنج لە سیاسەتی راست و ئازادو بە ئەخلاق بەهۆكاری سەرەكی كۆمەڵگا ناو ببەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست