ئەمریکا بە فەرمیی وشیاریی دا بە دەسەڵاتی کوردی
Sunday, 13/03/2011, 12:00
پاش ئەوەی مەسعود بارزانیی نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر خۆپیشاندانەکانی جەماوەری سلێمانی بۆ تاڵەبانی دەربڕی، هەردوو سەرۆکی بنەماڵەی بارزانی وتالەبانی، گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە پێویستە توندوتیژی بەرامبەر جەماوەی بەردەرکی سەرا بەکار بهێنرێت، لەلایەن تالەبانییشەوە ئەمە رازیکردنی پارتیی بوو بۆ ئەوەی رێککەوتن و بەرژەوەندییەکانی نێوانیان بپارێزێت. بۆ ئەو مەبەستە پاش ئەوەی دوێنێ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی بە سەرکردە و بەرپرسەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر و پێشمەرگە مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی کرد، کەملایەنانە بڕیاری ئەوەی دا بۆ شەو هێزێکی گەورە کە بریتیی بوو لە چوار هەزار چەکدار بنێرێت بۆ بەر دەرکی سەرا تا لە بەیانییەکی زوودا رێگا لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندەرەکان بگرێت، ژمارەیەکی زۆریش لە چالاکەوانەکانیش بگرێت. ئەم بڕیارەی تاڵەبانی لەوەوە هاتبوو کە مەسعود بارزانی نیگەرانی خۆی بۆ تالەبانی دەربڕیبوو، داوای لێکردبوو بۆ بڵاوەپێکردنی جەماوەری بەردەرکی سەرا هێز بەکار بهێنێت.
سەرچاوەیەک زۆر نهێنی ئەم بەیانییە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە ئەمشەوی رابردوو، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، جۆزیف بایدن پەیوەندیی بە هەردوو سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە، هەڕەشەی ئەوەی لێکردوون کە نابێت بە هیچ شێوەیەک تووندو تیژی بەکار بهێنن و نابێت رێگا لە خۆپیشاندان بگرن کە ئەمە مافێکی سەرەتایی هەموو هاوڵاتییەکە، سەرچاوەکە وای بۆ باس کردنین، کە بەرپرسێکی گەورەی تری ئەمەریکی لە قونسڵخانەی ئەمەریکیشەوە پەیوەندی راستەوخۆی بە حاکم قادرەوە کردووە، کە ئەمەریکا هەڵوێست وەرگردەگرێت ئەگەر هێز بەکار بهێنن دژی خۆپیشاندەران
سەرچاوەکە وتی پەشیمانبوونەوەی تالەبانی دەگەڕێتەوە بۆ هەڕەشەکەی ئەمەریکا، کە ئەمشەو تالەبانییان لێ ئاگادارکردەوە.
سەرچاوەکە وتی ئەو نامە و پەیوەندییە زۆرانەی کە بە کۆشکی سپیی و بەرپرسە ئەمەریکییەکانەوە نێردراوە، کاریگەری خۆی هەبوو، شایانی باسە هەفتەی رابردوو کوردستانپۆستیش نامەیەکی ئاراستەی ئوباما و چەند لایەن و وڵاتێکی ئەوروپی کرد، داوای لێکردن کە سنورێک بۆ دەسەڵاتی بنەماڵەی کوردی دابنرێت.
سەرچاوەکە ئەوەی بە کوردستانپۆست راگەیاند تا ئێمە وەکو کوردستانپۆست راستەوخۆ بە خۆپیشاندەران و خەڵکی شاری هەولێر رابگەیەنین کە چیدی نەترسن و بڕژێنە نیو شەقامەکان، ئەگەر دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی هەر کارێکی خراپ و توندوتیژییان بەرامبەریان کرد، ئەوە ئەمەریکا بە ئاشکرا دێتە نیوە کێشەکەوە و سنور بۆ دەستدرێژییەکانی ئەم دەسەڵات دیکتاتۆرە دادەنێت
ئێمە لیرەوە داوا لە خەڵکی تووڕەی هەولیر دەکەین کە ئەو تەوقە بشکێنن و نەترسانە بڕژێنە نێو شەقامەکان و مەترسن دژی دەسەڵاتی پارتی و بارزانی خۆپیشاندانی خۆتان بەڕێ بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست