گەمەكانی ڕەشەبایەكی دۆڕاو
Friday, 21/10/2011, 12:00
(بەهێزترین ڕەشەبا ناتوانێت دڵى چیا بلەرزێنێت
هێزى عەسكەرتاریەتى تورانیەكان و هاوسۆزەكانیان وەك خیانەتێكى هەمیشەیی هەرگیزاو هەرگیز ناتوانن تروسكەى شۆرش بكوژێننەوە,وەك ڕەشەبایەكى دۆڕاو تەنیا گەمەیەك دەكەن)
هەمیشە گەردونێكی گرژومۆن
بۆن دەكات بە جێژوانی رووناكیەوە
ئەو وەك تاوان تاریك
وەك ناڵەی كەوە ڕۆژێكی سەرما بردو
ترس شۆردەكاتەوە بۆ ڕوناكی بێَگەرد
ئەی باهۆزی شوم و سیا سەفەركە
دەسا ئەی ڕەشەبا یاخییەكە چۆك دادە
تۆ دەزانی چیا لەمێژەپڕە لە بسكی سەوزی درەخت ژیانەوەی كانی
تۆ ناتوانی ئەی ڕەشەبا
تەنیا بزەیەك لەفەلسەفەی زەردەپەر داگیركەی
جگە لە شكست هیچی دیكەت نیە
دیسانەوە هەڕەشەی بایەكی بێ وەخت
وەك سیبەری جەنگێك لە پاشكۆی هەتاوا
لەدوورەوە سەیری بووكی خۆرەتاو دەكات
وەك تاریكایەكی ووردوخاش
بەهەنگە شەلەش ناگاتە سیپَدان
ئەم چیرۆكە سەردەمێكە حەقیقەتی خۆی نوسیوەتەوە
بۆ هەمیشە پێكدادانێ لەوەرزەكانی دا هەیە
بەڵام هەمیشە تاریكی وڕەشەبای تیادا دۆڕاوە
لەبوونەوە ململانەی شەوەزەنگ و تریفە دیرۆكێكن
هەردوو ئاوێتەی بردنەوەیەكی قوڵن بەسەركەشی
لەوساوە تائێستاش تەنانەت لەدواشاكاریش دا
دۆڕانی هۆزان كوژەكانی تیادا بێ وێنەیە
ئێوە دوالاپەرە هەڵدەنەوە
بنواڕنە ڕەنگە سپیەكەی بەفری زاب و
شكستە مەزنەكەی ڕەشەبا
دووبارە زاب دەگەرێتەوە
لێزمەی بارانەپەڵەی پاییز دەخاتە پاشكۆی خۆی و
بەهەموو هێزیەوە دەیت دەخاتە بینە قاقای ڕەشەباوە
هێندە بەدەماغەقەندیل
لەدوای ساتەكانی شەستەباران
بەبەرگی سەوزەوە گوڤەندێ سازدەكا
بۆ مەست بوونی گوڵە پاییزیەكان
كەڤرەكان لەئیستاوە
پڕن لەخەرەندێك عەشق و
بازوی پۆڵایینی لاوە بەژن ئاگرینیەكان
لەناو دۆلأ زەنوێرانیشدا قاقای كیژانی تەواو ڕەنگ
سەرانسەرئاسمان دەهەژێنێ
سەنگەرەكان لەسەر لوتكەی پڕ هەتاوەوە
پڕن لە میلودی سەركەوتن و
پێكەوە سروودی ئەی ڕەقیب دەڵێنەوە
ڕەشەباش شل شل لە دوا ویستگەدا
ئاودیوی ئەو دیو سنورێكی تەزیو دەبێت
پاشان باخ هەڵدەسێتە سەر پێ و
بەرامەی خۆی دەبەخشێتەوە
بەسروشتی شنەبا
ڕەشەباش بەڕەنگ و بۆی تۆزاویەوە
خۆڵی سەرشان وملی بە شەرمەزاریوە دەتەكێنێ
دەی شنەباكان سروشت فێركەن
نوێژ بۆ گەشانەوەی گوڵە هەڵاڵەكان بكەن
دەدەی باران شەستەكە
گوڵە گەنم پڕكە لە پێكەنینی تریفە
دیسان وا خۆر هەڵات و
هەوری تەڵخ بارگەی پێچایەوە و
وەرزی ڕەشەباش بەدوای خۆیدا كێش دەكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست