نهێنی هاوپەیمانی سعودیە- ئیسرایل وقەیرانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست *
Saturday, 28/05/2011, 12:00
پەندێكی ێینی هەیە كە دەڵێ "قەیرانەكان دەبنە چانسی سودمەندبوون بۆ هەندێك كەس."
تەلئەبیب و واشنتۆن(ئیسرایل و ئەمەریكا) و ناتۆ هەوڵی سودمەندبوون دەدەن لە قەیرانەكانی دەسەڵات لە وڵاتە عەرەبیەكاندا.ئەم سێ لایەنە نەك تەنها دژایەتی داوارەواكانی هاوڵاتیە عەرەبەكانی جیهانی عەرەب دەكەن بەڵكو ئەمانە یاری بەچارەنوسی ناوچەی جیۆپۆلەتیكی گرنگ و ستراتیژی عەرەب دەكەن وەك بەشێك لە ستراتیژیەتی خۆیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا.
هاوپەیمانی سعودیە و ئیسرایل و سیاسەتی بەشبەشكردن و لەتكردن
ئا لەم چەند ساڵەی دوایەدا تا دێت هاوپەیمانیەتی سعودیە و ئیسرایل بەهێزتر بووە و ئەم ڕێكەوتنە نهێنیەی نێوانیان لەلایەكەوە بۆ زاڵبونی هەژمونەی ئیسرایلە لە ناوچەی خەلیجدا.لەلایەكی ترەوە بۆ پارێزگاریكردنە لە خێزان و بنەماڵە دەسەڵاتدارەكانی شێخەكانی سعودیە لە ناوچەی خەلیجی فارسدا. هەردولا پێكەوە بونەتە هاوپەیمانی ئەمەریكا و ناتۆ بۆ دژایەتیكردنی ئێران و هاوپەیمانەكانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەتایبەتی سوریا.ئەم دوولایەنە واتە سعودیە و ئیسرایل لەجیاتی ئەمەریكا كاریان تێكدانی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكەیە.زۆربەی لێكۆڵەرەوە سیاسیەكان هۆكاری سەرەكی نارەزایەتیەكان و فەوزاكانی دونیای عەرەب لەباشوری ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ باكوری ئەفەریقا دەگەرێننەوە بۆ دەستی تێكدەرانەی ئیسرایل و سعودیە.ئەمە جگە لەوەی كە بەهۆی سیاسەتی دیكتاتۆری لەو ناوچانەدا ئێستا زەمینەسازی هەیە بۆ ڕوخانی ڕژێمەكان.ئەوە سەرەرای هاوكاری یەكێتی ئەوروپا و ئەمەریكا بۆ كۆمەك كردنی ئەم هاوپەیمانیەتە نهێنی و ستراتیژیەی دەسەڵاتدارانی سعودیە و ئیسرایل بۆ دابەشكردنی نەژادی لەنێوان عەرەب و ئێرانیەكاندا.دابەشكردنی دینی لەنێوان موسولمان و مەسیحیەكاندا,وە دابەشكردنی مەزهەبی لە نێوان شیعە و سونەكاندا.ئەمەلە زانستە سیاسەكاندا پێ ی دەوترێت سیاسەتی كەرت كەرتكردن یان دابەشكردن,یان بە عەربیەكەی پێ ی دەوترێت "فیتنە"كە هەمیشە خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی ئیسرایلی كردوە و بنەماڵە دەسترۆیشتوەكانی خەلیجیشی لەسەر دەسەڵات هێشتۆتەوە,مێژوو ئەوەی سەلماندوە كە نە ئیسرایل وە نە بنەماڵەكانی سعودیە بونیان نامێنێ ئەگەر پیادەی ئەم فیتنەی هەرێمایەتیە نەكەن. ئەوە هەر سیاسەتی سعودیە و ئیسرایلە كە لە پشت دامەزراندنی هەردووبزوتنەوەی حەماس و فەتحە و داپچراندنی غەزەیە لە كەرتی ڕۆژئاوا. ئەم دولایەنە پێكەوە هاوكاری یەكتریان كرد لەشەڕی ساڵی 2006 دا لەدژی لوبنان بۆ ئەوەی حیزبوڵا لەناوبەرن و هاوپەیمانەكانی لاوازبكەن لە هەرێمەكەدا.وڵاتی سعودیە و ئیسرایل پێكەوە هاوكار بوون لە بڵاوكردنەوەی فیتنەو توندوتیژی تایەفی و مەزهەبی لە لوبنان و عێراق و خەلیجی فارس و ئێران و ئێستاش لە میسر بەردەوامن لەسەر ئەم سیاسەتە.هەردولا خزمەت بەبەرژەوەندیەكانی ئەمریكا دەكەن بۆ لاوازكردنی ئێران و هاوپەیمانەكانی و دژی هەر سیاسەتێك دەوەستنەوە كە بۆنی دژایەتیكردنی ئەمەریكای لێ بێت.هەرلەبەر ئەمەیە كە ئەمەریكا بەقورسی ئەو دوو وڵاتەی پڕچەك كردوە و دەعمی مادیشیان دەكات.وە تەنانەت ساروخی ئەتۆمی و قارەیی لەو دوووڵاتەدا جێگیركردوە كە ئامانجەكانی بۆ لێدانی سوریا و ئێرانە لەڕێ ی سعودیە و ئیسرایلەوە.
لەم نەخشەیەی خوارەوەدا وێنەی ئایندەی سیاسی و جیۆپۆلەتیكی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ببینە:*
ئەو وڵاتانەی سنوری جوگرافیایەكەی زیاد دەكات بە ڕەش نوسراوە .
ئەو وڵاتانەی كە سنورەكەی كەم دەكات بە سوور نوسراوە .
ئەو وڵاتانەشی سنورەكەی وەك خۆی دەمێنێتەوە بە ڕەێاێی نوسراوە.
ئەگەر تێبینی بكەن هەریەك لە وڵاتەكانی ئێران و توركیا و كوەیت و سعودیە و سوریا و ئیمارات و ئەفغانستان و پاكستان بەشێك لە هەرێمەكانیان لە دەست دەدەن و كوردستانیش كە بەرەش نوسراوە هەرێمەكەی فراوان دەبێت و چانسی بونە دەوڵەتی هاتۆتە پێش ئەگەر هاتو لەسوریا و ئێران بدرێت.
ململانێ ی تایەفی لە میسر:ڕێگایەك بۆ لاوازكردنی دەوڵەتی میسر كە سعودیە و ئیسرایلی لە پشتەوەیە:
لەسەرەتای 2011 كاتێك كە خۆپیشاندەرەكانی میسر پەلاماری بینا حكومیەكانیان دا بەڵگە و دۆكیومێنتی گرنگیان دۆزیەوە كە ڕژێمی موبارەك دەستی هەبوە لە پەلامارەكانی كۆمەڵگای مەسیحی میسردا.لەتازەترین هەوڵیاندا,توندرەوەسەلەفیەكان پەلاماری كەمایەتیەكانی میسریان دا و كەئەوانیش مەسیحیەكان و شیعەكان بوون و چالاكوانە میسریەكان و سەركردە دیارەكانی شیعە مەزهەب هەمویان پێكەوە سوپای میسر و ئیسرایل و دەسەڵاتدارانی سعودیە بەبەرپرسی ئەو تاوانانە دائەنێن.جانتای سەربازی میسرو تەلئەبیب و ئەهلی سعودیە هەمویان پێكەوە سێكوچكەیەكی شەیتانی و هاوپەیمانیەتێكی بەڵاو شومن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.ئەم هاوپەیمانیەتە بڕبڕەی پشتی پێكهاتەی دەسەڵاتی ئیمپریالی ئەمەریكایەلە دونیای عەرەبدا.كە هەمویان پشت بە واشنتۆن دەبەستن,ئەم سێ لایەنە زاڵ و بەهێز دەمێننەوە تا ئەمەریكا لە ناوچەكانی باشوری ئاسیا و باكوری ئەفەریقادا بمێنێتەوە.لە حاڵی حازردا ئالسعودەكان كار لەگەڵ ئەمەریكیەكان دەكەن بۆ ئەوەی دەسەڵاتێكی شێوە ئیسلامی لە میسردا دروست بكەن, ئەمەش لەڕێگەی حیزبە سیاسیەكانەوە كە دەسەڵاتدارانی سعودیە بەپارەو چەك كۆمەكی كردوون,كە بزوتنەوەی سەلەفیەكان نمونەی ئەو دەسەڵاتەیە كە ئەوان پشتگیری لێ دەكەن, هەروەها وادیارە كە ئیخوانوموسلمین یان بەلایەنی كەمەوە باڵێكی ئەو ڕێكخراوە لەلایەن سعودیەوە كۆمەك دەكرێـن. هێشتا میسر پڕە لەپاشماوەكانی دەسەڵاتی پێشوو كە ئێستاشی لەگەڵ بێ دەسەڵات و پلەكانیان ماوە و تەنها بنەماڵەی حوكمی موبارەك گۆراوە.بەڵام خەڵكی میسر تا دێت رادیكالانەتر(شۆڕشگێرانەتر)داخوازیەكانی ئەخاتە ڕوو هەرچەندە ئێستا ئەو وڵاتە لەلایەن دەستەیەكی سەربازی دژەشۆڕشگێرەكان بەڕێوەدەبرێت,وە تادێت ئەو دەسەڵاتە سەربازیە بەرەو بچوكبونەوە و لاواز چوون دەروات ئەمەش بەهۆی سوربونی هاوڵاتی میسر لەسەر داواكانیان بۆ چاكسازی و ریفۆرم.بەهەمان شێوەی نیزامی موبارەك ڕژێمی سەربازی میسر لە قاهیرە رێخۆشكەرە بۆ ململانێ ی تایەفی و مەزهەبی و بۆ زیاتر كەرت كردن و لەتكردنی میسر.
ئێرانۆفۆبیا(ترس لە ئێران)
هاوپەیمانیەتی شێخەكانی سعودیە و ئیسرایل هۆكاری یەكەمی دروستكردنی شەپۆلێكی ترس و دڵەڕاوكێن بەرامبەر ئێران لە دونیای عەرەبدا كە پێ ی دەوترێت ئیرانۆفۆبیا.مەبەست لەم كارەش بۆ ئەوەیە لەبەرچاوی رای گشتی عەرەبەكاندا ئێران وەك دوژمنێكی گەورەی عەرەب پیشان بدرێت.ئەمەش بۆ ئەوەی جیهانی عەرەب فریوبدرێت بەوەی نەزانن كە كێ دوژمنی راستی و سەرسەختی عەرەبەكانە كە ئەویش دەسەڵاتی نیۆكۆڵۆنیای رۆژئاواوئەمەریكایە كە ئامانجی داگیركردن و كۆنترۆڵكردنی وڵاتە دەوڵەمەندەكانی نەوتی خەلیجە.ئیرانۆفۆبیا تەنها پرۆپاگەندەیە و هیچی تر,ئامانجیش لەم ستراتیژیە بۆ دابران و لێكترازانی ئێرانە لە ناوچەكە و دوبارە دارشتنەوەی هێڵكاری جیۆپۆلەتیكی هەرێمەكانی باشوری رۆژئاوای ئاسیا و باكوری ئەفەریقایە.ئەم ترسە لە ئێران لەلایەن سعودیەوە دروست كراوە و لە وڵاتەكانی ئیمارات و بەحرەین و كوەیت بڵاودەكرێتەوە بۆ زیاتر چەپاندن و سەركوتكردنی دەنگە نارەزایەكانی ئەو وڵاتانە كە هاواری دیموكراسی و رزگاربوون دەكەن لەدەستی دەسەڵاتی شێخە دیكتاتۆرەكان.كە پێ ی دەوترێت دەسەڵاتی "شێخدەم"
و ئەگەر بیریشمان نەچێت ئەوە هاوپەیمانیەتەی كە لە مانگی ئازاردا لە لوبنان كرا بریتی بوو لە هاوپەیمانیەتی خەلیج و ئەمەریكا و ئیسرایل بوو بۆ بەنەیاركردنی ئێران و حیزبوڵا لە وڵاتی لوبنان و بەمەش دەیانویست پەیوەندی نێوان ئێران و لوبنان لەلایەك و ئێران و سوریا لەلایەكی ترەوە لاواز بكەن.ئەم هاوپەیمانیەتە بەتایبەتی بزوتنەوەی ئایندەی حەریری توانی جەنگاوەرە سەلەفیەكانی فەتح بگەڕێنێتەوە ناولوبنان بۆ ئەوەی بەكاریان بێنێ بۆ پەلاماردانەوەی حیزبوڵا. بزوتنەوەی ئایندە "حركە المستقبل" ڕۆَڵی هەبوو لە پڕۆژەی سێ لایەنەی ئیسرایل و سعودیە و ئەمەریكا بۆ تێكدانی ڕەوشی ئەمنی سوریا و لاوازكردنی لە سیاسەتی بەرهەڵستكاریانەی ئەمەریكا.
بۆ نوسینی ئەم بابەتە سودم لەچاوپێكەوتنەكانی كەناڵی "فرانس 24" و "بلومسبێرگ" و ماڵپەری "گلۆباڵریسێچ" وەرگرتوە.
ئەو نەخشەیەش لەهەمان ماڵپەڕ وەرگیراوە.
http://www.globalresearch.ca/index.php?context=va&aid=24744
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست