کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مه‌ش‌ به‌ سه‌رهاتی منه‌

Saturday, 16/10/2010, 12:00


بۆ به‌ڕێزان، بۆ ئه‌و هاوڕێیه‌ی که‌ به‌سه‌رهاتی شیرینی نوسیووه‌ به‌ راستی به‌ داخم بۆ ئه‌و ژیانه‌.
هاوڕێیان . . .
منیش چه‌ند به‌ سه‌رهاتێکم هه‌یه‌ له‌و بواره‌دا, به‌ڵام ئه‌مه‌ی من له‌ پێش راپه‌ریندا بوو.
من کچێکی کوردی رۆژهه‌ڵاتیم ساڵی 1980 هاتمه‌ سلێمانی ئه‌و کاته‌ له‌ پۆلی سێهه‌می سه‌ره‌تای بووم. بابم ئه‌و کاته‌ پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ کوردییه‌‌کانی باشوور بوو، بۆیه‌ له‌ دوای ئازاد بوونی له‌ زیندان له‌ رژیمی کۆماری ئیسلامی ئیراندا بارگه‌ و بنه‌مان پێچایه‌وه‌ و ڕوومان کرده‌ باشوور بۆ به‌رده‌وام بوونمان له‌ ژیان.
به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و کاته‌ رژیمی به‌عس نه‌یده‌هێشت که‌ کورده‌کانی رژهه‌لات له‌ ناو شاره‌کان بمێننه‌وه‌ بۆیه‌ ناچاریان کردن، که‌ به‌ره‌و ئۆردوگای ئاڵتاش له‌ خوار شاری ڕوومادی باشووری به‌غداد بگوێزرێینه‌وه‌.
بابم ئه‌و کاته‌ جار جار هاتووچۆی باشووری ده‌کرد، بۆیه‌ له‌ ساڵی 1988 هه‌وڵی دا که‌ ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی باشوور دروست بکات به‌ هۆی کابرایه‌ك ئه‌و کاته‌ 600 دیناری لێ وه‌رگرت، تا بۆی دروست کرد. ئیتر هاتینه‌ باشوور. ئیمه‌ له‌ سلیمانی ماینه‌وه‌ دایکیشم که‌ له‌ دایک بووی شاری سلێمانی بوو له‌ نفوسی ئه‌و کاته‌ی به‌غداد ناوی دۆزرایه‌وه‌ و ناسنامه‌ی ئه‌وێیان بۆ دروست کردن و منیش ده‌ستم کرد به‌ خوێندن له‌ قوتابخانه‌.
چیرۆکه‌ ناخۆشه‌که‌ی من لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات، که‌ من منداڵێکی 9 ساڵان بووم  چوومه‌ پۆلی سێهه‌م و ده‌ستم به‌ خوێندن کرد، ئه‌و کابرای که‌ ناسنامه‌که‌ی به‌ بابم فرۆشتبوو، که‌سێکی زۆر به‌ ناو بانگ بوو، سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. دۆعای بۆ خه‌ڵك ده‌کرد هه‌موو که‌س سوێندی به‌ سه‌ری ده‌خوارد، فه‌راشی قوتابخانه‌ بوو کاری ده‌کرد و نوشته‌ و ئه‌م شتانه‌ی ده‌نوسی بۆ خه‌ڵك، ته‌نها ژوورێكی له‌ قوتابخانه‌که‌دا هه‌بوو، مه‌کته‌ب به‌رنه‌ده‌که‌وت، خه‌ڵك هه‌موو ده‌چوون بۆ دۆعا و نوشته‌نوسین، زۆر جاران نوشته‌ی بۆ باوکیشم ده‌نوهوسی، ئیتر تا کاتێك من ته‌مه‌نم گه‌شته‌ 12 ساڵ ئه‌و کاته‌ ئه‌قلم به‌ هیچ نه‌ده‌شکا.
 ئه‌م کابرایه‌ وازی لێ نه‌ده‌هێنام ده‌یووت من شێخم ئه‌گه‌ر منداڵت ببت ئۆمه‌تی محمد ده‌بێت و شێخ ده‌بێت، ده‌چییه‌ به‌هه‌شت. ده‌چوو دایکم و نه‌نکمی داده‌نا و نه‌سیحه‌تی ده‌کردن پیی ده‌ووتن: ئاگاتان له‌ کچه‌که‌تان بێت تازه‌ پێده‌گات هیچی به‌ سه‌ر نه‌یه‌ت خۆشی له‌ ژێر په‌رده‌وه‌ وازی لێ نه‌ده‌هێنام، قورعانی ده‌هێنا ده‌یووت ئه‌وه‌ ناوی تۆیه‌ خودا تۆی به‌ من به‌خشیووه‌، به‌ڵام من ده‌ترسام، هه‌ر نه‌مده‌هێشت بێت به‌ لامدا چونکه‌ لێی ده‌ترسام تا شه‌وێکی هاته‌ حه‌وشه‌ی پشتی ماڵی ئیمه‌ ، هات  و خه‌ریکم بێت ووتی له‌ دواوه‌ خه‌ریکت ده‌بم، چونکه‌ ده‌ترسم تۆ مندالیت جا دوایی که‌ گه‌وره‌ بوویت ده‌بیته‌ ژنی من.
له‌ کاتیکدا لیم نزیک بووه‌وه،‌ دایکم هات به‌ سه‌ردا توره‌ بوو لیم ئیتر دایکم زۆر ترسا به‌ڵام هیچی نه‌ووت، منیش ترسی دنیام لێ نیشت ئه‌و کاته‌ من ته‌مه‌نم 12 ساڵ بوو.
دوایی وورده‌ وورده‌ گه‌وره‌ بووم، ئه‌و جا زیاتر خۆی لێم نزیک ده‌کرد ،ده‌یووت ناهێڵم دایکت بزانێت تکات لێ ده‌که‌م. منیش ووتم باشه‌ با به‌ باوکم بڵێم بزانم رازی ده‌بێت له‌ گه‌ڵت بخه‌وم. شه‌قێکی لێدام تا یه‌ك حه‌فته‌ نه‌مده‌توانی دانیشم دوایی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کردم ووتی ئه‌گه‌ر له‌ گه‌لمدا نه‌خه‌ووت و به‌ باوکت بڵێیت منیش ناسنامه‌که‌تان لێ ده‌سێنمه‌وه‌، به‌ حکومه‌ت ده‌ڵێم: ئه‌مانه‌ ئیرانین و خۆیان کردۆته‌ ئیراقی. من ترسێکی له‌ راده‌به‌ده‌رم لێ نیشت، ووتم خوایه‌ به‌ فریام بکه‌وه‌. ئه‌و کاته‌ ته‌مه‌نم گه‌یشتبووه‌  18 ساڵ،  ئیتر ئیمه‌ ئه‌و کاته‌ قاچاخ بووین له‌ حکومه‌تی ئه‌و ده‌می عیراق کێشه‌ی، زۆرمان هه‌بوو، بۆیه‌ من به‌ راده‌یه‌ك ترسام نازانم چیم ده‌کرد، دوای راپه‌ڕینه‌که‌ی باشوور ده‌ستی پێکرد و ئیمه‌ رامان کرده‌ هه‌ڵه‌بجه‌، نه‌مانتوانی بچینه‌وه‌ بۆ رژهه‌لات، چونکه‌ ئه‌و کاته‌ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌کی رۆژهه‌لاتی برۆشتایه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌کرد.
کێشه‌ی زۆر ناخۆشم به‌ سه‌ر هاتووه،‌ به‌ڵام باوکم زۆر باش بوو، ئه‌گه‌ر بتوانم که‌م که‌م کێشه‌کانتان بۆ باس ده‌که‌م.
 ئیستا من ته‌مه‌نم 39 ساڵه‌ تا ئیستا شووم نه‌کردووه‌، چونکه‌ به‌ راستی پیاو بووه‌ته‌ دڕنده‌ له‌ به‌ر چاوم .

 به‌ هیوای سه‌رکه‌ووتنتان

خوێنه‌رێکی کوردستان پۆست

کوردستانپۆست، داوا له‌و خوشکه‌ به‌ڕێزه‌ ده‌کات، که‌ په‌یوه‌ندی به‌ په‌یامنێری کوردستانپۆسته‌وه‌ بکات، ئه‌وه‌ی که‌ باسه‌که‌ی شیرینی ئاماده‌کردبوو، به‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌ هه‌رچییه‌کی هه‌یه‌ بۆی بنووسێت
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە