بۆ ده‌نیزی هه‌رده‌م ئازیز
Saturday, 09/08/2014, 12:00
2032 بینراوە
له باكوری نیشتمانم
هه‌موو ڕۆژێك
به‌یانیان بای شه‌ماڵێك
له (وان)ه‌وه هه‌ڵده‌كات و
به عیشقه‌وه
له‌گه‌ڵ فوڕات
شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ باشوور
ئاخر ئه‌و گیانی (ده‌نیز)ه و
ئۆقره ناگرێت
تا یه‌ك به‌یه‌ك سه‌نگه‌ره‌كان
ڕانه‌موسێت
هه‌ر له شنگاله‌وه تا مه‌خمور
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
٩\٨\٢٠١٤
تێبینی \ده‌نیز فورات كچه كوردێكی رۆژنامه‌نووسی باكوری كوردستانه شاری وان به‌رواری ٩\٨ له كاتی رووماڵكردنی هه‌واڵی شه‌ری داعش له كه‌مپی مه‌خمور به گولـله‌ی چه‌كدارانی داعش، شه‌هید كرا
" ده‌نیز نایق" ناسراوه به ده‌نیز فۆرات له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رۆژه‌ڤ كاری ده‌كرد كه له كه‌مپی مه‌خمور ده‌رده‌كرێت
ته‌رمی ئه‌و كچه رۆرژنامه‌نووسه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت بو ئه‌وه‌ی بنێردرێت بۆ چیای قه‌ندیل