بۆ ههموو ئهوانهی شایستهی پهیکهرن، قسهی زۆرتر ههڵدهگرێت
Monday, 08/10/2012, 12:00
کەسێک بەناوی
شێوەکار لە سەر کاروان عوسمان و دروستکردنی ئهو پهیکهره بۆی، کۆمهڵێک را و بۆچوونی خۆی له نووسنێکیدا دهربڕیبوو، که له راستییدا ئازاری دام، ههرچهنده ناوی نههێنابووم، بهڵام مهبهستی له چهند نووسهرێک و بهتایبهتیی له من بوو، بۆیه به پێویستمزانی له خوارهوه به چهند خاڵێک کۆمهڵێک سهرنجی دیکهم لهسهر مهسهلهی پهیکهر دروستکردن بدهم:
١/ کاکی شێوهکار دەیەوێ پەیامی ئەوە بەخەڵک بدات کە ئەمە پلان و ناشیرین کردنی کهسه بهتواناکانی شاری سلێمانییە .. لەکاتێکدا نەک هیچ کەسێک و کەسایەتیەک خاوەن هەر پلە و ئاستێک ، بەلکو هیچ دەولەتیکیش ناتوانی جوانی شار و کەسایەتیە ک لەکەدار بکات ئەگەر فاکت وبەلگەی جوانی هەبێ ، مەگەر سەدان ساڵە بەهەموو شیوەیەک هەوڵ نەدرا ، کورد ناشیرین بکرێ بەلام شتە جوان و میژویەکان بەنەمری دەمێنەوە .
٢/ لەپاساو بۆ تاوانەکەی کاروان ، هەموو پێشمەرگەی شاخ بەمرۆڤ کوژ دادەنێ ، لەکاتێکدا کوشتنەکان ، ئامانجی زۆر دژ بەیەکە.
٣. کاروان لەگەل ئەوەی دەنگی خۆش بووە داهێنانی هەبووە بەلام لەوئاستە بالایە نیە کە باس دەکرێ لەخوارەوە بەفاکت وەلام دراوەتەوە، هاوکات باسکردنی چەند بابەتێک لەسەر پەیکەرەکە ، نەدژایەتی ، نەقینە ، بەئاستی ئەوەی روداویک هاتۆتە پێشەوە دەمانەوێ قسە لەسەرپەیکەر بکەین ، کە کێ شایستەیە؟ ناکرێ ئەو فەوزایە ی لەدورستکردنی هەیە بەردەوام بێ ، بەتایبەتی لەسلێمانی ، کەماوەیەکە مانگانە پەردە لەسەر پەیکەریک هەلدەدریتەوە ، بەرادەیەک هەیە لەنەخۆشخانە بوە ئامادەکاری پەیکەریان بۆکردوە کەدەمرێ . ئەوهەموو پەیکەرەی ئەمرۆ لەکوردستان هەیە (بەشێکیان شایستەن) ، لەهیج ولاتێکی جیهان نیە ..... لەچەقی سەنتەری ستۆکهۆلم من ٣ دانەم بینیوە کەگەورەکەیان وێنەی ئەو دەمانجەیە کەنوشتاوەتەوە ، هاوکات پیاوە مەزنەکەی سوید کەسەرۆک وەزیران و سۆسیال دیموکرات و خۆشەویستی سویدیەکان (ئۆلف پالما) لەو شوینەی تیرۆر کرا بێ پەیکەر تەنیا نوسراوە لەم شوێنە سەرۆک وەزیرانی سوید تیرۆرکراوە بەلام سەنتەرێکی بەناو بانگیان بەناو کردۆتەوە . کەچی لەکوردستان ، پەیکەرێکی بۆ دروست کراوە سەیری ئەم لینکە بکە
http://www.arabiyat.com/forums/showthread.php?t=79495 هاوکات لەسالی ٢٠٠٧ لەئاوێنە و کورستان پۆست ، دواتر لە سالی ٢٠١١ لەکوردستان پۆست دوبارە بابەتێکم ، دژ بە دانانی رەمزەکانی حزب لە شوێنە گرنگەکانی هەولیر نوسیەوە . واتا ئەم بابەتە نوی نیە ئامانج لێی هەرگیز نەکاروان و نەسلێمانیە بەئاستی ئەوەی پەیکەر دانان پیرۆزی خۆی هەیە دەبێ لەخالێک و بابەتێکدا لەسەری بوەستین .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f81ba1f1هاوکات دلنیا بووم رەخنەگرتن لەکاروان ئاوا هەندێ قەلەم دەهێنتە جولە و کۆمەلێ وشە و زانیاری نادروست و چەواشە لەگەل پۆلێ تۆمەت ڕیزکردن دەکەن ،چونکە گروپەک دوبارەی دەکەمەوە گروپێک لەقەلەم بەدەستی سلێمانی ، لەناو چەق و کاریگەری راگەیاندنن . هەموو رەخنەیەک لە کەسانی وەک تیپی خۆیان ، هاوشێوە ی دەسەلات ، بەسوکایەتی و دژایەتی لێک دەدەنەوە کەلێرەدا چەند نمونەیەک دەهێنینەوە
١/ لەکەیس شەلتەری ئاسودە ، داواکرا لیژنەیەک پێک بێ تا لەگەندەلیەکانی بکولێتەوە ،بەشیکی گرنگ لە قەلەمەکانی میدیای ئەهلی و ئۆپزسیۆن لە سلێمانی هاتنە سەر خەت و کردیان هاتو هاوار ، بەلام بەهیوام ئیستا بوێربن ئەو ڕۆژنامەنوسانە راپۆرتی دەزگای چاودیری دارایی سلیمانی لەسەری بلاو بکەنەوە ؟
٢/ کەرەخنە و گەندەلیی دەزگای سەردەم بلاوکرایەوە، رەهەندیەکان بەتوندی دژی وەستانەوە و هەرەشەیان لەئاوینە کرد کەدوو هەفتە بابەتی بۆنانیرن و پاکانەنامەیەکی بێ تاوانیان بە هاوتەریب لەگەل تالەبانی بۆ شێرکۆ و دەزگاکەی بلاوکردەوە.
٣/ کە رەخنە لەدروستکردنی
پەیکەری جەنەرالی پایز گیرا چەند قەلەم بەدەستیان بەپەلە و بەتوندی وەلامی
کاک ئازاد فایهق محهمهدیان دایەوە.
٤/ ئەمەی کاروان عوسمانیش چوارەمە
بەکورتی ئەو گروپە قەلەم بەدەستە ، کەمینەن لەناو سەدان دەنگی جوانی سلێمانی ، بەلام کاریگەرن. ، دەیانەوێ پاساو بۆ هەموو گەندەلی و تاوان ..... بهێنەوە . چونکە لایان وایە هەندێ لە کەسایەتیەکانیان ، دەبی وەک بنەمالەی بارزانی و تالەبانی لەدەرەوەی سزا و رەخنە بن . چونکە لەمێژوی خۆیان دەترسن و جاویشیان لەپەیکەرە . کارەساتەکەش لەوەدایە ، ئەو گەنجە جوانانەی سلێمانی و شارەکانی تر کەتازە پێدەگەن و خالین لەو نەخۆشیە ، چەواشەیان بەو پاساوانە دەکەن ، کەمرۆڤ بەس دیار بوو ئاسایە کاری قیزەوەن و مەترسیداریش بکات ئەگەر داهێنەربێ .پەیکەر و سیمبول . لەولاتە پێشکەوتوەکان بەدەگمەن دەکرێ ، وەبەپێی لیژنە بریار دەدرێ ووەلەهەر لایەنێکەوە (هونەر ، شاعیر ، داهێنەر .. یەکێک وەردەگرێ ئەگەر شایستەش بن ، ئەوانی تر دەبێتە شەقام وزانکۆ و ....بەلام زۆر جار کەسی سیمبولی ، خۆیان خۆیان لەناو دلی خەلک دروست دەکەن ، ئاخر کێ هەیە بەناو هێنانی ،ئاسۆی دەلاک و سەردار سەعید سۆفی و لە قارەمانیتی ، قادر کابان و جەمیل رەنجبەر لەهونەرمەند و ئەدیبی بەرەنگاری، عەبدولخالق مەعروف لەبیری پێشکەوتوخوازی و کەریم عەلەکە لەدەولەمەندێکی بەخشندە و هەژار دۆست .... لە سەرکردەبونی راستگۆ وبوێر جەمال حەیدەری ، ئیلهام لەجوانی و راستگۆی کەسیتیان نەبینێ بێ ئەوەی زۆرینەیان پەیکەریشیان هەبێ ، چونکە کردارەکانیان بەپێی ئاخافتن و نوسین و رەفتاریان هاتەریب بووە . تەنانەت ئەگەر وەک نمونە کەسێکی وەک پەشیو وەربگرین ((ئەوەی تائێستا دیارە) بەهۆی یەکانگیری شعرەکانی لەگەل مۆراڵی ، بەهاتنەوەی بۆ نیشتمان بەهەزاران گەنج لەباوەشی دەگرن، بەلام کەسانێک هەن داهێنانی گەورەتریان لەو هەیە ، بەلام مۆرالی هەلویستیان لاوازە ، لەچایەخانەش دادەنیشن ، کەس پارەی چایەکانیان بۆ نادات. هاوکات هەر ئەو پەشیوە.
نەک تاوان ، بەلکو یەک دێرە ئاخافتنی سازشکاری بۆ دەسەلات بڵێ ، ماڵئاوایی لەو کەسایەتیەی ئیستای دەکات . بۆیە خۆشەویستی لەدلی خەلک ،پاکی و بەردەوامیە لەداهێنان و جوانیە.
زۆرم پی سەیرە بابەتێکی نوسیوە بێ ئەوەی ناوی خۆی لەگەل بابەتەکەی دابنێ !؟ کەنازانین لەلوتبەرزیی یان لەترسانێتی ، نەوەک کەسایەتیەکەی لەنێوان قسەو کرداریدا وەک یەک نەبێ بۆیە خۆزیا ناوەکەی خۆی دەنوسی تا بمان زانیایە کام قارەمان و خەم خوری قوربانیانی ژێر دەسەلاتی کوردیەو چەند پیشانگای دژ بەو دەسەلاتە و ئازاری قوربانیان کردۆتەوە . گەرچی کاکی شێوەکار ، کەسایەتیەکی هونەری شێوەکارە ، کەچی زۆر خێلەکی هەولی ژیانەوەی شارچیتی دەدات و هەول دەدات ململانێکان بەو ئاراستەیە ببات ئەمە پیلانە لەسلیمانیەکان ، کەنازانین کاکی شیوەکار چی لەئێمەی زیاتر لەبۆ سلێمانی کردوە بەلام کێشەی ئێمە لەوەدایە لەگەل دەنگی قوربانین نەوەک مرۆڤە بەتاوانەکان .... هاوکات جگە لەوەی ئەو دیاردەیە ، زیندوکردنەوەی شارچیتی بەرەو پۆکانەوە دەروات بەتایەبتی بۆکوردی هەندەران ، ئاخر ئەوەندەی ئیستا تەمەن و بەرژەوەندیەکانی خێزنمان لەهەندەرانە کەی لەشارەکانی کوردستان ماوە ، قسەکردنیشمان لەسەر کوردستان دەمانەوێ لەگەل ئازارەکانیان بین . هاوکات زۆریشم پێ سەیرە کاکی رەخنە گرلەو هاوکێشەیە ناگات. رەخنەگرتن لەکەسایەتی و پارتیك ، مەرج نیە بەمانای دژایەتی و قین بێ . بەنمونە چەندین جار رەخنەمان لەشیرکۆ بێکەس گرتوە بەلام لەلایەنێکێ ، نەوەک کۆی ژیان و هەلویست و شعرەکانی . چونکە ، کەس ناتوانێ نکٶلی لەشعرە بەرزەکانی و کاریگەریەکان لەسەر هەمومان لەقۆناخیک دا بکەین . بەکاروانیشوە گوێمان لەدەنگی گرتوە . هاوکات ڕێزگرتن لەپەشیویش مانای ئەوەنیە خەلک فرێی داتە دەرەوەی رەخنەوە ، بەپێچەوانەوە بەپێی بونی رەخنە دەبێ کەس پیرۆز نەکرێ . رەنگ بێ کەس ئەوەندەی من هێرشی نەکردبێتە سەر دەنگە قێزەوەنە کانی هەولێر ، بە پێچەوانەشی ، بەبەردەوامی ئەوەندەی توانیبێتمان ، لەسەنگەری پێشەوەی ئازاری قوربانیانی هەموو شارەکانی کوردستان بێ جیاوازی بوینە لە لە دۆسیەی قوربانیانی جینۆساید ، ١٧ شوبات و پێشیئلی مافی مرۆڤ کەساری سلێمانی بەشی شیری لەقوربانی دان وەرگرتوە . بۆیە دەنگی جوانی هەر شارێک روبەروی ئازار بێ ئەركی ئەخلاقیە لەپشتیەوە بوەستین ، دەنگە قێزەوەنەکانیش بەراشکاوی رەخنە بگرین
کەس ناتوانێ بلێ کاروان دەنگی خۆشی نەبوە بەلام ئەمە مانای ئەوە نیە ، پەیکەری بۆ دروست بکرێ . بەتایبەتی کەتاوانێکی لەگەلە ، جونکە پەیکەرەکە وێنەی تاوانەکەی لەگەلی نمایش دەکات و گەنجان بەرەو کاری خراپ دەبات . دواتر ئەگەر مەسەلە داهێنان بێ ، کە گۆرانی کوردی لەستایلی کلاسیک رزگار کردوە ، راست نیە . چونکە بەپێی پرسیارکردنم لەهونەرمەندێک ، لەپەنجاکانی سەدەی رابردو مەحمود حەمە لەیلێ و رەفیق چالاک قادر دیلان و شەمال سائیب و عومەر دزەیی و ..... دواتر تیپی مۆسیقای سلێمانی و هەولێر و دهۆک و کۆیە .... داهینانی گەورەیان لە گۆرانی گوتن دروست کردوە . ئەگەر مەسەلە ش ، چەند گۆرانیەکی کاروان بێ ، کەخۆی ئاوازو مۆسیقای داناوە .... ئەی بە حەسەن زیرەک دەلێن چی ، کەزیاتر لە ١٠٠٠ گۆرانی و (سەدان کاسیت) بەو نەخوێنەواریەوە بەوەی نەفەوتاوە ، بۆمان لەئاواز و وشە دانانی بۆمان بەجی هێشتوە ..... ئەی بۆ پەیکەرێکی بۆ ناکەن ؟
ئەگەر بلێن تێکەلکردنی ئاوازی رۆژاوایی بەئاوازی کوردی ئەوەش ناهەقیە لە تیپی زانکۆی سلێمانی کە ٢٠ سال بەر بەسەرپەرشتی خوێندکاری ئەرمەنی (هارود بالەنجیان) بەر لەکاروان وتویانە .... دواتر کلپە و تیپی بابان ........ بەرلەو هەمان شیوە گۆرانیان گرتۆتە بەر ...بەلام ئەمە مانای ئەوە نیە کاروان دەنگی خۆش و تایبەت نەبوە بەلام تکایە لە هەقی خۆی زیاتری مەدەنێ با وەک چیرۆکەکەی عەزیز نەسینی لێ نەکەن ، کەلەیەکێک لەچیرۆکەکانی باس لە پالەوانی چیرۆکێکی دەکات کە جێرۆکی وایان لەسەر دورست کردبوو خۆی کەوتبوە گومانەوە !؟
http://www.youtube.com/watch?v=vi12bfyNu_E کاکی شیوەکار کۆمەلێ ناوی ڕێز کردوە ئەویش وەک نوسەرەکانی تر فێل لەخوێنەر دەکات ، رەفتاری مناڵی یان ئەنجام نەدانی تاوان دەهێنیتەوە ، کەجگە لەیەکێکیان ئەوانی تر تاوانی کوشتن نەوەک ناپاکیش لەگەل هاوڕێی خۆیان ئەنجام نەداوە ، تەنیا باس لەکوشتنی قەشەیەک دەکات بەدەستی هونەرمەندی نە کەبێ ئەوەی چییرۆکەکە باس بکات کەچۆن بووە ، چونکە ئەمرۆ هەموو ئەوانەی لەئەورپان دەبینن کەس بەئاستی گیڤارا گەنجان لەجل و وبەرگەکانیان وێنەی ئەوی تیا نیە بەلام ئەو تاشەهید بووە چەک نزیکترین هاورێی بوو . هاوکات با ئەوەش لەیاد نەکەین ، لێکدانەوە بۆ هەر مەسەلەیەک بەپێی فەلسەفەی میژوو ، دەبێ بیگەرێنینەوە بۆ کات و شوینی خۆی بۆیە کاراڤاجیۆیەک کەئەگەر قسەکەی ئەویش راست بێ ! ٤٠٨ سال لەمەوبەر بەس مردوە هەستی مرۆڤبونی ئەوکاتیش زۆر جیایە لەچاو هونەرمەندێکی ئەو سەردەمە
هاوکات ئەگەر بەو پێوەرە بێ با ئەونمونانەشی بۆزیاد بکەین ، هیتلەر هونەرمەندێکی ناوداری شیوەکار بووە ، سەدام رۆمان نوس ، مۆسۆلینی رۆژنامەنوس و رۆمان نوس ، ئەسکەندەری مەکدۆنی ، قوتابیەکی نزیکی ئەرستۆبووە ، وەک ئەوەی باسی دەکەن ئەرستۆ دانەیەکی لەئەلیادەو ئەدیسەی پێ داوە و ئەویش بۆهەموو جەنگەکان لەگەلە خۆی بردوە . ئەمە باس لەدەیان نوسەر و میژونوس و هونەردۆستی بەعس و قەزافی وموبارەک و بارزانی و تالەبانیەکان ناکەین کەلەبەرچاویتی مرۆڤیئ داهێنەر بەلام بێ مۆرال لەگەلیانە ... بۆیە ئیوەش هەست پێ بکەن یان نا ، هاوتەریب لەگەل دەسەلات هەول دەدەن ، کۆمەلگا بەناوی قارەمان و داهێنان لەهەموو تاوانێک دادەمالن ، مرۆڤ فێرە مرۆڤ دۆستی و جوانی ناکەن ، پاساو بۆ تاوان و تالانی ولات بەهیچ پیوەرێک مەهێنەوە وکەسەکان پیرۆز مەکەن . چونکە تاوان و تالانی و چەواشە ، زۆری و کەمی ، گەورە و بچوکی نیە ..
بۆزانیاری زیاتر لەسەر کەریم عەلەکە کەرەمزی دەولەمەندێکی هەژار دۆستە سەیری ئەم لینکە بکە
http://www.koye.eu/kakon%20magazine/kakon01/figures/alake.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست