سێ نامه‌ی کراوه بۆ سێ ده‌زگای داخراو
Saturday, 07/02/2009, 12:00
2427 بینراوە
سه‌رنجی کوردستانپۆست: پاش ئه‌وه‌ی به دۆکومێنت و فلیمی ڤیدیۆ، له سه‌ر کۆمه‌ڵیک جاش که سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس، کوردیان ئه‌نفال کردووه و هاوڵاتیی و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانیان شه‌هید کردووه، دوای ئه‌وه‌یش که مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره، ئه‌م نووسینه‌ی بڵاوکرده‌وه، له سه‌ر کۆمه‌ڵێک له‌و جاشانه، ئیستا یه‌کێک له‌وانه که ناوی ڕه‌سوڵ حه‌مه دێوانه‌یه ئه‌و کاته پله‌ی موقه‌ده‌می هه‌بوو، ئیستا به فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی و له سه‌ر داوای عه‌زیز سه‌رسپی ده‌زگای زانیاریی، یه‌کسه‌ر کرا به فه‌رمانده‌ی فه‌وج، هه‌ندێک که‌س به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌یان کردووه، له جیاتیی ده‌رکردن و سزادان بۆچی واتان کرد، وه‌ڵامیان ئه‌وه بووه، که ڕقی کوردستانپۆست و هه‌موو خه‌ڵکی، چی ده‌که‌ن با بیکه‌ن.
یه‌که‌م بۆ فه‌رمانده‌یی گشتی سلێمانی:به‌ڕێزان ئه‌ندامانی فه‌رمانده‌یی گشتی،ئه‌و فلیمه دۆکومینته‌ی ئه‌یبینن کۆمه‌ڵێ جاشی خۆفرۆشی کوردستانفرۆشی سه‌رده‌می به‌عسن، یه‌کێک له‌وانه به‌داخه‌وه پله‌ی مقه‌ده‌می دراوه‌تێ، ناوبراو ناوی ڕه‌سوڵ حه‌مه دێوانه‌یه، خه‌ڵکی سه‌نگه‌سه‌ره، یه‌کێکه له کۆنه جاشه ئه‌ڵقه له‌گوێ و پیاوکوژه‌کانی عه‌باس بایزی تاوانبار، که بوونه‌ته هۆکاریی شه‌هیدکردنی سه‌دان پێشمه‌گه و هاووڵاتی سڤیل.
ئه‌وه‌ی جێگای داخه جاشی ناو براو، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێت، یان هه‌ر هیچ نه‌بێ که‌نارگیربکرێ له‌سه‌ر شه‌هید کرنی ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگانه، که هه‌ر هه‌موو شه‌هیده‌کانیش سه‌ر به یه‌کێتیتی نیشتمانین، نموونه‌شیان شه‌هید حه‌سه‌ن کوێستانی و ده‌یانی تر، که‌چی لێپرسراوان و ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی خه‌لاتیان کردووه و پله‌ی موقه‌ده‌میان داوه‌تێ، به ده‌یان که‌سوکاری ئه‌وانه‌ی که ئه‌م ناپاکانه شه‌هیدیان کردوون، ئه‌مڕۆ فه‌رامۆش کراون و پاره‌ی خانه‌نشینیشیان بۆ نه‌بڕیونه‌ته‌وه. لێره من ڕووی پرسیارم ده‌که‌مه ئێوه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تۆزی ویژدانیان تێدا ماوه و گه‌نده‌ڵی نقومی خۆی نه‌کردوون: له‌کوێی ئه، دونیایه‌دا تاوانبارێک به خیناه‌ت و پیاوکوشتن خه‌ڵاتکراوه و ئاوا پاداشتیی دراوه‌ته‌وه؟ ئه‌وانه‌ی که ئیستا له ده‌وروبه‌ری ڕه‌سوڵی حه‌مه دیوانه کار ده‌که‌ن،که‌رامه‌ت و شه‌ره‌فیان ئه‌گه‌ر نه‌تلیسابێته‌وه، ده‌بێت هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جاشه وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر به‌رپرسه گه‌وره‌کانتان هیچیان به‌رامبه‌ر ناکه‌ن، ئێوه به دزیی و به نهێنیش بووه، پێویسته تۆڵه‌ی ئه‌و پیاوکوژیی و خیانه‌ته‌ی لێبکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌فاتان بۆ خوێنی شه‌هیده‌کانی خۆشتان نییه، تۆزێ ڕێز بۆ هه‌ست و نه‌ستی که‌سوکاره‌کانیان دابنێن، که هه‌موو ڕۆژێ تاوانباران به به‌رچاویانه‌وه هاتووچۆ ده‌که‌ن و له‌سه‌ر حسابی شه‌هیده‌کانیان پله و پایه‌یان پێ ده‌درێت.
دووه‌م: بۆ وه‌زیری شه‌هیدان خاتوو چنار:
له‌چاوپێکه‌وتنێکی خۆتا ڕاشاکاونه ده‌ڵێیت: هه‌رکه‌سێ به‌ڵگه‌ی لایه بۆم بنێرێ خۆم ناوه‌که‌ی ده‌سڕمه‌وه، فه‌رمو خاتوو چناری وه‌زیر، ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیت، فه‌رموو ناو براو ناوی ئه‌حمه‌د علی محه‌مه‌د جاشی ناو زڕاو و سه‌رده‌سته‌ی پیاو کوژه‌کانی عه‌باس بایزه، له‌و فلیمه‌دا بیبینه، زوربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی شه‌هید بوون هه‌ر له هاوڵاتی سڤیل و پێشمه‌رگه هه‌موویان به به‌شداری ئه‌مانه بوون، خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی ساڵی 1982 شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌یان بریندار و شه‌هیدی لێکه‌وته، له نموونه‌ی نموونه‌ی سه‌ید حه‌سه‌ن..
ئێستا ناوبراو به‌پله‌ی (س) له لایه‌ن تۆوه خانه‌نشین کراوه، واته مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کۆنی دانه‌بڕاوی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، هه‌موو جاشایه‌تیی و خیانه‌ته‌که‌ی به‌خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی بۆ حساب کراوه، ئه‌گه‌ر جه‌نابت خاوه‌نی قسه‌ی خۆتی فه‌رموو ئه‌وه ناو و وێنه‌که‌ی، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه
سێیه‌م: نامه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم:
زیاتر له دوو ساڵه ده‌یان نامه‌ی کراوه و داخراومان بۆتان نووسی له‌مه‌ڕ ڕاده‌ست کردنی جاشی ناوزڕاو، جارێک نامه‌یه‌کت نه‌خوێنده‌وه، ت ۆبڵێی فوئاد حسێنی ووته‌بێژتان قسه‌وباسه‌کانی پێڕانه‌گه‌یاندبی و به‌ڵگه‌کانی ته‌سلیم نه‌کردبن.
له داهاتوویه‌کی نزیکدا نامه‌که‌ی عه‌باس بایزتان، که له دوای لێبوردنه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستان، که بۆ سه‌ددامی ناردبوو، بۆ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
ماوه‌یه‌که پرسی جاشه‌کان هاتۆته نێو قسه و باسه‌کان، زیاتر لێدوانه‌کانتان ڕوو له ئه‌و جاشانه‌ی ئێستا ده‌که‌ن، که خه‌ریکی جاشایه‌تیه‌کی تازه‌ن له‌گه‌ڵ مالیکیدا جاشه‌کانی به‌ناو فه‌وجی ئیسناد ..
جه‌نابی سه‌رۆک، ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌دا، ته‌نها بۆ جارێ، که‌ره‌م بکه و لای خۆتان، که‌مێک له جاشه‌کان خاوێن بکه‌نه‌وه، له‌وێوه ده‌ست پێبکه‌ن. تاوانبارێکی وه‌ک عه‌باسی بایزی باڵوو، که سه‌دان که‌سی شه‌هید کردووه، ئێستا له ژێر سایه‌ی جه‌نابتاندایه، له دادگاکانی کوردستاندا ده‌یان داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار کراوه، خۆت وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم له جیاتی یاسا پیاده بکه و یاسا پێشێل مه‌که.
فه‌رموو ئه‌وه جاش، ئه‌وه دادگا ئه‌وه سکاڵا، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئێمه.
له کۆتاییدا داوا له بینه‌ر و هاوڵاتیانی کورد ده‌که‌م، که جوان بڕواننه ئه‌و وێنانه و هه‌ر که‌سێک ده‌ناسنه‌وه، ناو و شوێنه‌کانیانمان بۆ بنووسن، بزانن ئیستا چ کاره‌ن و له کوێ گیرساونه‌ته‌وه، ناوه‌کانیان به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه بۆ من، یان بۆ کوردستانپۆستی بنیرن. پێشه‌کی سوپاستان ده‌که‌ین.
بۆ بینینی به‌ڵگه‌کان به ڤیدیۆ کلیکی ئه‌و لینکانه‌ی خواره‌وه بکه:
به‌شی یه‌که‌م:
http://www.youtube.com/watch?v=OY-nJTDUg7Qبه‌شی دووه‌م:
http://www.youtube.com/watch?v=qkSAqdYgu0gبه‌شی سێیه‌م:
http://www.youtube.com/watch?v=cji6x1I5RAAبه‌شی چواره‌م:
http://www.youtube.com/watch?v=bszMhTMSuzcبه‌شی پێنجه‌م:
http://www.youtube.com/watch?v=nWb8f3okQ9kبه‌شی شه‌شه‌م:
http://www.youtube.com/watch?v=2lJyjAk4J7Yبه‌شی حه‌وته‌م:
http://www.youtube.com/watch?v=6rFsAyyx7AMبه‌شی هه‌شته‌م:
http://www.youtube.com/watch?v=oVIMHEztFekبه‌شی نۆیه‌م و کۆتایی:
http://www.youtube.com/watch?v=UnMJ_TH9TMY