کێ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌مه ؟.
Friday, 06/08/2010, 12:00
گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاریه بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی که دوای 19 ساڵی ته‌مه‌نی هێشتا نه‌یتوانیوه تاکه‌کانی فێری ژینگه پارێزی بکات.
له مانگی ڕابردوودا له زۆربه‌ی ناوچه جیاوازه‌کانی باشووری کوردستان ڕووداوگه‌لی ئاگرکه‌وتنه‌وه به شێوه‌ێکی به‌رفراوان به‌رچاو که‌وتن،چ له ناو شاروچ له ده‌شت و دۆڵ و چیاکان‌دا. ڕووداوی ئاگر که‌وتنه‌وه هه‌رچه‌نده به ڕووداوی سروشتی ئه‌ژمار ده‌کرێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی له باشووری کوردستان له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا ڕوویدا له ڕووداوی سروشتی نه‌ده‌چوو،به‌ڵکو له سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌چوو،سه‌یروسه‌مره چ له زۆری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که وچ له بێ توانایی تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه،که به‌و‌هۆیه‌وه‌ڕێژه‌ێکی قوربانی زۆری لێ که‌وته‌وه،وه‌کو ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی هۆتێل سۆمای شاری سلێمانی. که ئه‌مه‌یان کاره‌ساتێکی گه‌وره و دڵته‌زێن بوو،سه‌ره‌ڕای هۆتێل سۆما چه‌ندین شوێنی تر سوتان ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا،ته‌نانه‌ت له کاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌شمدا له یه‌کێک له که‌ناڵه‌کانی کوردستان دیمه‌نی ئاگر که‌وتنه‌وه،له یه‌کێک له کۆگاکانی شاری هه‌ولێری پا‌یته‌خت ده‌گواسترایه‌وه که به‌هۆی فریا نه‌که‌وتنی به په‌له‌ی تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه زیانێکی زۆری به‌ر کۆگاکه که‌وتووه وبڕه‌که‌ی ده‌گاته نزیکه‌ی 100هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی!.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی تری ئاگر که‌وتنه‌وه له شار‌و شارۆچکه‌کانی تری کوردستان ناتوانرێت لێره داباس له هه‌موویان بکرێت،وه به پێویستیشی نازانم باسی هه‌موویان بکه‌م،چونکه ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی بچوک بچوک تا ڕاده‌ێک ڕووداوی ساده‌ن و له هه‌موووڵاتێکدا ڕوو ده‌ده‌ن و ئاساین،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئاسایی نییه ئه‌وه‌یه تاکو ئێستا له کورد‌ستاندا له‌کاتی دروست کردنی بیناکاندا به هیچ شێوه‌ێک بیر له ڕێگه‌ی ده‌رباز بوونی خه‌ڵک نه‌کراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی ئاگرکه‌وتنه‌وه یان هه‌رجۆره ڕووداوێکی تری له‌م جۆره‌دا به زووترین کات ئه‌و شوێنه چۆڵ بکه‌ن و زیانی گیانی لێ نه‌که‌وێته‌وه،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بێ خه‌مه له لێکۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری سه‌ره‌کی ئاگرکه‌وته‌نه‌وه‌کان،ئه‌وه‌ی که له هۆتێل سۆمای شاری سلێمانیدا ڕوویدا به‌ڵگه‌ی ڕاستی ئه‌وه‌یه و ئاخر پێم ناڵێیت شۆرتێکی کاره‌با چۆن توانی ئه‌م هۆتێله گه‌وره‌یه به‌م ڕێژه‌یه و به‌م هه‌موو زیانه گه‌وره‌یه بسوتێنێت؟به‌ڕاست سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه شۆرتی کاره‌با گریمان له ژورێکه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد،به‌ڵام چۆن هه‌موو باڵه‌خانه‌که به‌یه‌که‌وه گڕ ده‌گرێت؟.
ئه‌م پرسیاره وڵامه‌که‌ی بۆ لایه‌نی لێکۆڵینه‌وه جێ ده‌هێڵم.
له ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا له‌گه‌ڵ دروستکردنی هه‌ر بیناێکدا بیر له ده‌رگای فریاکه‌وتن ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی ڕووداوی مه‌ترسیداردا که‌مترین زیانی گیانی لێ بکه‌وێته‌وه،ئه‌مه نه‌ک هه‌ر له بیناکاندا به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له ناو پاسه‌کانی گواستنه‌وه‌ی گشتیشدا ده‌رگای فریاکه‌وتن دروست کراوه،به‌ڵام له کورد‌ستاندا ته‌نها به‌رزکردنه‌وه‌ی چوار دیوار و ده‌رگاوپه‌نجه‌رێک پێی ده‌گوترێت بیناسازی وپاره‌ی خه‌یاڵیش ته‌رخان ده‌کرێت بۆ دروست کردنی بیناکان،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه لێره‌دا ئه‌وه‌یه:له بارودۆخێکی له‌م جۆره‌ی که ئێستا هه‌یه له کورد‌ستاندا هه‌موو که‌سێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به‌رده‌وام له به‌رده‌م مه‌ترسی له‌ده‌ست دانی ژیانی دایه،هه‌ر له ناو ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه بیگره تا ده‌گاته فرمانگه‌کانی حکومه‌ت،ته‌نانه‌ت له‌ناومزگه‌وته‌کاندا،له‌ناونه‌خۆشخانه‌کاندا،له‌ناوقوتابخانه‌کاندا، له‌ناوهۆکاره‌کانی گواستنه‌وه‌دا که ئه‌مه‌یان پڕمه‌ترسی ترین هۆکاره بۆ ژیانی خه‌ڵک هه‌روه‌کو ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن.
ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌مانه به تێپه‌ڕینی کات بوون به شتێکی ئاسایی له ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا،به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئاسایی نین وزۆر پڕمه‌ترسین و پێویسته لایه‌نی به‌رپرس بیرله چاره‌سه‌ی خێرا و پیویست بکاته‌وه له پێناو ڕێگری کردن له دووباره بونه‌وه‌ی هۆتێل سۆماو هه‌موو ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی تر،ئاخر چۆن ده‌بێت له پارێزگاێکی وه‌کو سلێمانی ته‌نها یه‌ک په‌یژه له‌به‌رده‌ستی تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌دا بێت؟.هه‌روه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی له ته‌له‌فیزیۆنی زاگرۆس ڕایگه‌یاند: ته‌نها یه‌ک په‌یژه‌مان له‌به‌رده‌ست دایه و داوامان کردووه دانه‌ێکی ترمان بۆ دابین بکه‌ن!،زۆر سه‌یره له وڵاتێک‌دا که خاوه‌نی بودجه‌ێکی گه‌وره‌ی ئه‌وتۆیه و ده‌توانێت پاره‌ێکی خه‌یاڵی ته‌رخان بکات بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی(111) ئه‌ندام په‌رله‌مان،به‌ڵام هۆکاره‌کانی ئاگرکوژاندنه‌وه دابین ناکات بۆ هاوڵاتیانی و هاوڵاتیانیشی بێ ده‌نگ لێی دانیشتوون!!! ئاخر ده‌سه‌ڵاتی خۆشه‌ویستم،باشتر نییه پاره‌ی ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه بده‌یت به په‌یژه و هه‌لیکۆپته‌ری فریاکه‌وتنی ئاگر کوژێنه‌وه؟؟؟
لێره‌دا من مه‌به‌ستم نییه له‌سه‌ر هه‌مووئه‌مانه بدوێم،چونکه هه‌موو ئه‌مانه له نوسینێکدا جێگه‌یان نابێته‌وه به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که من له‌م نووسینه‌دا به پێویستی ده‌زانم له‌سه‌ری بدوێم ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه بێ شومارانه بوون که له ده‌شت و چیاودۆڵه‌کانی کورد‌ستاندا ڕوویاندا له ماوه‌ی ته‌نها یه‌ک مانگدا که به هۆیه‌وه سوتانی ڕووبه‌رێکی به‌رفراوانی ڕه‌ز و باخی هاوڵاتیانی لێکه‌وته‌وه‌و زیانێکی زۆریش به‌رسروشتی کوردستان که‌وت و تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه‌ش ده‌سته‌وه‌ستان بوون له کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگره‌که ئه‌ویش له‌به‌ر نه‌بوونی هۆکاره‌کانی ئاگر کوژاندنه‌وه له‌به‌ر ده‌ستیاندا،سه‌رنج ڕاکێشترین دیمه‌ن له کاتی دامرکاندنه‌وه‌ی ئاگره‌کاندا ئه‌وه بوو که خه‌ڵکی ئاسایی به گه‌ڵای دار هه‌وڵیان ده‌دا ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌ن!ده‌بێ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته کاتێ سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه ده‌که‌ن چی به خۆیان بڵێن؟
وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش لای به‌رپرسه‌کان خۆیانه.
هاو نه‌ته‌وه خۆشه‌ویسته‌کانم ئێوه‌ش ده‌زانن وهیچ گومانی تێدا نییه که ئه‌م ئاگر که‌وتنه‌وانه هه‌م کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌رباری ئابووری ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌زوباخه‌کانیان سوتاوه وهه‌میش به‌شێوه‌ێکی ناڕاسته‌وخۆکاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری وڵات به‌تایبه‌تی ڕه‌وشی که‌ش وهه‌وا وکه‌رتی کشتوکاڵی وئاژه‌ڵداری گونده‌کان،هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش ده‌زانم که که‌رتی کشتوکاڵ وئاژه‌ڵداری له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کورد‌ستاندا بایه‌خێکی زۆر که‌م پی ده‌درێت،چونکه هه‌موویان بوون به موچه‌خۆری بێ به‌رهه‌م.ئێستا با بپرسین ئه‌و کسه‌ی که له شارباژێڕ باخی هه‌ناره‌کانی سوتا کێ قه‌ره‌بووی ده‌کاته‌وه؟ ئه‌و خاوه‌ن مه‌ڕوماڵاتانه‌ی که ئاژه‌ڵه‌کانیان له‌و پاوانانه‌دا ده‌له‌وه‌ڕاند و ئێستا سووتاوه کێ هاوکاریانده‌کات؟ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که کۆگاکه‌ی له شاری هه‌ولێر سوتا کێ ده‌ستی بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر بێته‌وه ناو بازاڕی کڕین وفرۆشتن؟
ڕووی ئه‌م پرسیاره‌م له‌وه‌یه که پێویسته حکومه‌ت بڕه پاره‌ێک ته‌رخان بکات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووداوه سروشتیه‌کان.
به‌ڵێ خوێنه‌ری ئه‌زیزم لێره‌دا نامه‌وێت وه‌کو ئابووری ناسێک بچمه ناو گه‌وره‌ی ڕێژه‌ی زیانه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته،به‌ڵکو ده‌مه‌وێت باس له‌شتێک بکه‌م که تاکو ئێستا باسی لێوه نه‌کراوه،ئه‌ویش ڕاده‌ی هۆشیار ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌بێته هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که،ئاشکرایه وهه‌موو یه‌کێک له ئێمه ئه‌و ڕاستی یه ده‌زانێت که هۆکاری ئه‌م ئاگرکه‌وتنه‌وانه خودی مرۆڤ خۆیه‌تی نه‌ک شتێکی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستی مرۆڤ،به‌ڵێ جگه له‌ده‌ستی مرۆڤ بڕوا ناکه‌م ئاگر که‌وتنه‌وه له خۆیه‌وه ڕووبدات له‌م ده‌شت وچیاودۆڵانه‌ی کوردستان.من ناتوانم بڵێم به‌دیاری کراوی کێیه هه‌ڵساوه به سووتاندنی ئه‌م سروشته جوانه‌ی کوردستان،به‌ڵکوده‌مه‌وێت تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی که ده‌بنه پاڵنه‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه نابه‌رپرسانه ده‌ستی بچێته ئه‌و کاره قێزه وونه،جا ئه‌و که‌سه هه‌ر که‌سێک بێت گرنگ ئه‌وه‌یه له بنچینه‌دا کورده‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌و خاکه‌یه که‌هه‌ر خۆیشی ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به سروشت و خاکه‌که‌ی و هاونیشتیمانیانی.
بێگومان هۆکار زۆرن که وا له مرۆڤێک ده‌که‌ن ژینگه‌ی خۆی بسوتێنێت،لێره‌دا خوێنه‌ری ئازیز ڕێگه‌م پێ بده‌ن په‌نجه بخه‌مه سه‌رکه‌مێک له‌و هۆکارانه. له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه نه‌بوونی ئاستی هۆشیار که‌سه‌که خۆی له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هه‌ستی وڵاتپاڕێزی وژینگه پارێزی،یان نه‌بوونی ویژدانێک که پێی بڵێت به سوتاندنی ئه‌م پوش و په‌ڵاشه هه‌زاران گیانه‌وه‌ری تر ده‌سوتێت که گیانی ئه‌وانیش هیچی که‌متر نییه له گیانی تۆ،له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا نه‌بوونی سیسته‌مێک له ووڵاتدا که بتوانێت تاکه‌کانی فێری ژینگه پارێزی بکات،ئه‌مه گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاریه بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی که دوای 19 ساڵی ته‌مه‌نی هێشتا نه‌یتوانوه تاکه‌کانی فێری ژینگه پارێزی بکات،ده‌مه‌وێت بڵێم که گه‌وره‌ی که‌لێنی نێوان لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش مه‌ترسێکی گه‌وره‌ی تره بۆ ئه‌م بارودۆخه،که من وای بۆ ده‌بینم که‌سانێکی خاڵی له هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری هه‌ڵسا بن به ڕووداوه‌کانی ئاگر که‌وتنه‌وه له‌پێناوی زیاتر گه‌و‌ره‌کردنی که‌لێنی نێوان ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن،لاتان سه‌یر نه‌بێت.
ئێمه ئه‌وه ده‌زانین که ئه‌م کاره له‌سه‌ره‌تا له هۆتێل سۆماوه ده‌ستی پێ‌کرد وڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆن به شێوازێکی به‌رچاو گرنگیان پێدا و شه‌قامیان لێ ئاگادار کردوه،له هه‌مان کاتیش‌دا به جۆرێک له جۆره‌کان ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات به شێوازێکی جیاوازتر له ڕووداوه‌که هاتنه پێشه‌وه وهه‌وڵی زیاتریان ده‌دا بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ڕووداوه‌که‌و بێ توانایی تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه و نه‌بوونی که‌ل په‌لی پێویست له‌به‌رده‌ستیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگره‌که،ئه‌مه‌ش بوو به هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که حه‌زیان به دروستکردنی په‌شێویه له کوردستان له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کان ئاگریان به‌رده‌دایه سروشتی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوانه‌شدا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن به جۆرێک ڕووداوه‌کانیان پیشان ده‌دا که ده‌سه‌ڵات بێ توانایه له کۆنترۆڵ کردنی ئاگره‌که،ئه‌مه ئاساییه که ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند بێ توانای تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه پیشانی خه‌ڵکی بدان،چونکه ئیشی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌یه له کوێ که‌م و کوڕێک هه‌بێت له‌وێ ئاماده بێت،به‌ڵام ئاسای نییه ده‌سه‌ڵات له هه‌وڵی بچوک کردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کاندا بێت،ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت ڕخنه‌شی لێ بگرم له لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنه‌وه،پێویست بوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی دروشمی ئۆپۆزسیۆنیانهه‌ڵگرتووه له ڕێگه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بینراو بیسراونوسراودا هه‌ڵمه‌تێکی ڕاگه‌یاندنی چڕ‌وپڕیان ده‌ست پێ بکردایه له‌پێناوهۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک به مه‌به‌ستی ژینگه پارێزی وپاراستنی سروشتی ولاته‌که‌یان.که من پێم وایه هێشتاش نه‌چووه له ده‌ستمان و پێویسته خه‌ڵک هۆشیار بکرێته‌وه و له‌م هۆشیارکردنه‌وه‌یه‌ش ده‌زانن کێ سوودبه‌خش ده‌بێت؟
وڵامه‌که‌ی بۆ گه‌له‌که‌م جێ ده‌هێڵم.
بالێره‌دا سه‌رنجتان ڕابکێشم بۆ ڕووداوێک که کاتی خۆی هیتله‌رو داروده‌سته‌که‌ی به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ده‌سه‌ڵات،بینای په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانییان ئاگر تێبه‌ردا بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌لی ئه‌ڵمانیا بڵێن:ئێوه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکن توانای پارێزگاری کردنی په‌رله‌مانه‌که‌ی خۆیشی نییه،ئه‌وان ده‌یان ویست به‌م کاره‌یان په‌یامێک بده‌نه خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیا وده‌سه‌ڵات به بێ بایه‌خ پیشانی گه‌له‌که‌یان بده‌ن،به‌ڵام من لێره‌دا وای نابینم که ئۆپۆزسیۆن ئه‌م کاره بکات له کورد‌ستاندا به مه‌به‌ستی خراپ پیشان دانی ده‌سه‌ڵات وه‌کو هه‌ندێ که‌س وا بیر ده‌که‌نه‌وه و دوور له ڕووداوه‌کان ده‌ڵێن:ئه‌مه ده‌ستی فڵانه.! لاتان سه‌یر نه‌بێت هه‌ندێک که‌س دوور له ڕووداوه‌کان ئه‌م ئه‌م جۆره قسانه بکه‌ن.! نه‌خێرهه‌رگیز ئه‌م گریمانانه ڕاست نین و لێوان لێوه له هه‌ڵه،هه‌رگیز وای نابینم که‌سێکی خه‌مخۆری ئه‌م نیشتیمانه ئاگر به‌ر بداته سروشتی کوردستان،به‌ڵکومن وای ده‌بینم که که‌سانێکی نابه‌رپرس و خاڵی له هه‌ستی وڵاتپارێزی ئه‌م کارانه ده‌که‌ن بۆ تێکدانی بارودۆخی وڵات،ئه‌وه‌ی زۆرپێویسته لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌موو لاێک به ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆنه‌وه ئه‌و هه‌سته‌یان هه‌بێت بۆ نیشتیمان و وا بیر بکه‌نه‌وه که سوتانی داربه‌ڕوێکی قه‌دپاڵی چیای کارۆخ وپیره‌مه‌گرون وقه‌ندیل و گارا و مه‌تین...تاد هه‌موو به زیانی کورد ته‌واو ده‌بێت،پێویسته ده‌سه‌ڵات وا هه‌ست بکات سوتانی ته‌نها ژورێک له ژووره‌کانی کۆمپانیای ووشه که ئه‌مڕۆ بووه به هێمای ئۆپۆزسیۆن یان سوتانی نوسینگه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی ئۆپۆزسیۆن له بنچینه‌دا به زیانی کورد ته‌واو ده‌بێت،به پێچه‌وانه‌شه‌وه پێویسته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌مان هه‌ستی هه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵات،نه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ردوو لا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن که‌لێنی نێوانیان به‌جۆرێک گه‌وره بکه‌ن که ده‌سته ژه‌هراویه‌کانی دوژمنانی کورد‌و کوردستان بگاته نێوانیان و سروشتی وڵاته‌که‌شمان بسوتێنن له پێناوی دروست کردنی ئاژا‌وه‌ی زیاتر له نێوان ڕۆڵه‌کانی نیشتیمان.
ئه‌و ده‌سته ژه‌هراویانه کێن؟
وڵام ئه‌م پرسیاره زۆر ئاسانه لای خه‌ڵکی کوردستان.
ده‌سته ژه‌هراویه‌کان هه‌رچێک بن له ڕه‌گه‌زدا کوردن،هه‌رگیز بڕواناکه‌م عه‌ره‌بێک یان تورکێک یان فارسێک بێت ئاگر به‌ربداته سروشتی کوردستان،ئه‌وان که مه‌به‌ستیان بێت سروشتمان بسوتێنن خه‌ڵکی خۆیان نانێرن،به‌ڵکو به‌گڕی تۆپ و ناپاڵمه‌کانیان له دووره‌وه ده‌توانن سروشت و مرۆڤ ومه‌ڕوماڵاتمان بسوتێنن وبکوژن هه‌روه‌کو تۆپبارانه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی تورکیا وئێران.
ئه‌مانه په‌یوه‌ندیان به بارودۆخی سیاسی وڵاته‌وه‌یه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتره و زۆر پێویسته له‌سه‌ری هه‌ڵوه‌سه بکه‌ین و بپرسین بۆچی تاکی کورد هه‌ستی ژینگه پارێزی نییه؟
ئه‌مه پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌که‌یه.
بۆ وڵامی ئه‌م پرسیاره جۆره‌ها لێکدانه‌وه هه‌یه که هه‌م خوێنه‌رو هه‌م منیش له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه بۆی ده‌روانین من وه‌کو خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌رنجێکی بچوک بده‌مه بابه‌ته‌که:
بۆ نمونه که له لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌یر بکه‌ین.
وێنه‌ی ئه‌و که‌سه بکه‌ین کاتێ له ناوچه‌ێکی دووره ده‌سته‌وه دێته شاری سلێمانی یان هاولێربۆ جێبه‌جێ کردنی کارێکی تایبه‌تی خۆی کاری ده‌که‌وێته فرمانگه‌ێکی میری،به‌ڵام کاروبه‌ره‌که‌ی به شێوه‌ێکی ئاسای به‌ڕێوه ناچێت وده‌بینێت ئه‌وفرمانبه‌ره‌ی که کاری که‌وتۆته لای خه‌ریکی ته‌له‌فۆن کردنه له کاتی ده‌وامی فه‌رمیدا و به ئاره‌زووی دڵی خۆی کاره‌که‌ی دوا ده‌خات وپێ ده‌ڵێت به‌یانی وه‌ره‌وه.!
ئه‌وکاته ئه‌و که‌سه له داخی ئه‌و دیمه‌نه‌ی کارمه‌نده‌که‌و جێبه‌جێ نه‌کردنی کاره‌که‌ی،ئه‌وه‌ی مانای پیرۆزی گه‌ل ونیشتیمانه لای نامێنێت و له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدابۆ ناوچه‌که‌ی خۆی له ڕێگه‌دا جگه‌ره‌ێک له جامی ئۆتۆمۆبێله‌که‌یه‌وه فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه،به‌وهیوایه تۆڵه بکاته‌وه له‌و فرمانبه‌ره‌ی حکومه‌ت!که ئه‌مه‌ش دووره له هه‌موو هه‌ستێکی مرۆڤایه‌تی ونیشتیمانی په‌روه‌ری.
یان شۆفێرێک که پۆلیسی هاتووچۆ غرامه‌ی ده‌کات،یان خوێندکارێک که زانکۆی ته‌واو کرده‌وه و حکومه‌ت داینامه‌زرێنێت،یان گه‌نجێکی تر که هه‌لی کاری نییه‌وپاره‌ی له گیرفاندا نییه،یان شوانێک که له ژیانی خۆی ڕازی نییه،یان ئه‌و گه‌نجه‌ی که شه‌وانه به خه‌ونی گه‌یشتن به وڵاتێکی ئه‌وروپی ڕۆژده‌کاته‌وه،یان که‌سێک که خۆی له خۆیدا خاڵیه له هه‌ستی مرۆڤایه‌تی ونیشتیمان په‌روه‌ری و ژینگه‌پارێزی،هه‌موو ئه‌مانه به‌لاێکداونه‌بوونی (یاسا)ش له لاێکی تر!.
به‌ڵێ له ووڵاتێکدا که یاسێکی توند نه‌بێت بۆسزا دانی هه‌مووئه‌وکه‌سانه‌ی که تاوانێک ده‌که‌ن،گه‌وره‌ترین هۆکاره بۆ په‌ره‌سه‌ندنی تاوان به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه.هه‌روه‌کو ده‌زانین له کوردستانداهیچ یاسێکی سه‌ربه‌خۆ و بوێر نییه تا خه‌ڵکه‌که‌ی بترسێت له سزادان،سزادان له‌به‌رامبه‌ر کارێکی هه‌ڵه‌یاندا.!ئه‌مه‌ش بووه به هۆکاری ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان هه‌رچی کارێکی هه‌ڵه هه‌یه‌و ئاره‌زووی ده‌که‌ن ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن،به تایبه‌تیش ئه‌و که‌سانه‌ی پشت ئه‌ستوورن به ده‌سه‌ڵات جا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسی بێت یان ئابووری بێت یان کۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌رسام مه‌بن له قسه‌کانم.
سه‌رنجتان ڕاده‌کێشم بۆ ڕووداوێک که ئه‌وسا له کوردستان بووم و هێشتاش وێنه‌که‌ی له‌به‌رچاومه ،له‌گه‌ڵ یه‌کێک هاوڕێکانم له ده‌وری یاریگاێکی تۆپی پێدا وه‌ستا بووم و سه‌یری یاری نێوان دوو تیمی میللی ناوخۆی شارۆچکه‌که‌مان ده‌کرد،بینیم دوو که‌سی گه‌نج شه‌ڕیان بوو ئێستاش نازانم هۆکاری شه‌ره‌که‌یان چی بوو،به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم که یه‌کێکیان به ئه‌وه‌ی تری ده‌گووت:وه‌ره پێشه‌وه یان 10هه‌زار دۆلار ئه‌ده‌م به باوکت یان 10هه‌زار دۆلار له باوکت ده‌ستێنم!. سه‌یرکه ڕاده‌ی هۆشیار تاکی کورد ئه‌وه‌نده‌یه که نرخی مرۆڤ لای ئه‌و ته‌نها پا‌ره‌یه بێ ئه‌وه‌ی بیرله‌وه بکاته‌وه یاساێک هه‌یه و سزای هه‌تا هه‌تای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت له‌به‌رامبه‌ر کوشتنی ئه‌ومرۆڤه‌دا.! نه‌ک هه‌ر له کوردستان ته‌نانه‌ت له ووڵاتێکی وه‌کو به‌ریتانیاش تاکی کورد به هه‌مان ڕه‌وتی کوردستان لێی ده‌خوڕێت به‌ڵام لێره یاسا سزای هه‌تاهه‌تای به‌سه‌ردا سه‌پاند هه‌روه‌کو ئه‌و کوڕه کورده‌ی له شاری میدڵبسڕۆ هاوڕێ کورده‌که‌ی خۆی کوشت بۆ بڕه پاره‌ێک!!!.
لێره له وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌گه‌رکه‌سێک هه‌ره‌شه‌ی کوشتن بکات له که‌سێکی تر ئه‌وا ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه ده‌توانێت هه‌واڵ بداته پۆلیس و پۆلیسیش لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه،یان که‌سێک گه‌ر ببێته هۆی ئاگر به‌ردان له سروشت یان هه‌ر شوێنێکی ترئه‌وا بێگومان لێکۆلینه‌وه‌ی یاسای له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت،نمونه‌ێکی زیندووی خۆمتان بۆ باس ده‌که‌م :لێره له وڵاتی به‌ریتانیا ڕۆژێک له نزیک ماڵی خۆم ئاگرێک که‌وته‌وه له یه‌کێک له بیناکانی نیشته‌جێ بوون و که ڕێژه‌ی ئاگره‌که وزیانه‌کانی یه‌کجار که‌م بوو،باس له خێرای تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه ناکه‌م که چۆن به خێرای کۆنتڕۆڵی ئاگره‌که‌یان کرد،باسی ئه‌وه‌تان بۆ ده‌که‌م که دوو ڕۆژ دوای ڕوداوه‌که له‌لایه‌ن شاره‌وانی ناوچه‌که‌وه و به ڕێگه‌ی پۆست نامه‌یان بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌وروبه‌ره نارد،تیایدا پرسیاریان ده‌کرد،ئایه هیچ زانیارێکت هه‌یه له‌سه‌ر هۆکاری ئه‌وئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه؟ئایه له‌کاتی ئاگرکه‌تنه‌وه‌که‌دا تۆ هیچ که‌سێکت بینی که گومانت لێی هه‌بێت؟ ئه‌مه‌یه لێکۆڵینه‌وه و خه‌مخواردنی گه‌ل و ووڵات،نه‌ک ئه‌وه‌ی له کورد‌ستاندا که به به‌ڵگه‌شه‌وه بزانن که‌سێک هۆکاری ئاگر که‌وتنه‌وه‌که‌یه ئه‌وا ڕه‌نگه 2تا 3 ڕۆژ ده‌ستگیر بکرێت،به‌ڵام دوای 3 ڕۆژ به هۆی که‌سێکی خاوه‌ن پله‌وپایه‌و ده‌ست ڕۆشتووی ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه ئازاد ده‌کرێت!،ئه‌مه‌ش سه‌رده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و که‌سه کاری خراپتر ئه‌نجام بدات له داهاتوودا،که‌واتا ده‌سه‌ڵات ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسه له‌و بارودۆخه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه له کوردستان،ده‌سه‌ڵاتێک که تاکو ئه‌م چرکه ساته‌ش ده‌ست وه‌رده‌دات له کاروباری (یاسا) و ڕێگه نادات یاسا ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌موو په‌شێویه کارگێرو ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵاتیه‌یه که کوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت و کۆمه‌ڵگای به‌ره‌و داڕمان بردوه.
چۆن ڕێگه بگرین له‌وداڕمانه‌ی کۆمه‌ڵگا؟
ولامه‌که‌ی لای ئه‌وانه‌یه که خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م گه‌ل وخاکه ده‌زانن.
گه‌ر سه‌رێکیش بده‌ین له ڕۆڵی ڕۆشنبیران ئه‌وا پێویسته بڵێین که ڕۆشنبیرانیش ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به لایه‌نه سیاسی وئابووریه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده ئاوڕ ناده‌نه‌وه له لایه‌نی جۆشدانی هه‌ستی وڵاتپارێزی و ژینگه پارێزی،بڕوانه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕۆشنبیرانی کورد ئاماده‌ن کاتی خۆیان ته‌رخان بکه‌ن بۆ ڕخنه‌گرتن له‌سه‌ر سیاسه‌تی ڕامیاری و ئابووری حکومه‌ت وبه‌جۆرێک وێنای نیشتیمان پیشانی هاونشتیمانیان ده‌ده‌ن که شتێک نییه به ناوی خۆشه‌ویستی نیشتیمان و نه‌ته‌وه،چونکه ده‌سه‌ڵات فڵان هه‌ڵه‌ی هه‌یه پێویسته ئێمه‌ش نیشتیمانمان خۆش نه‌وێت که ئه‌مه تا سه‌ر ئێسقان هه‌ڵه‌یه‌و پێویسته ڕێگه‌ی لێ بگیرێت، له یه‌کێک له ڕۆژنامه‌کانی کوردستان خوێندمه‌وه که گه‌نجێک لێدوانی داوه بۆ ڕۆژنامه‌که‌و ئه‌ڵێت:من که نشتیمانێک شک نه‌به‌م هه‌ناسه‌ێکی ئارامی تێدا هه‌ڵمژیت ئه‌وا پشت له‌نشتیمان ده‌که‌م.! که‌چی نازانێت پشت کردن له نیشتیمان خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی کردنه به نیشتیمان و ته‌نانه‌ت که‌سه‌که خۆیشی، مرۆڤ که بوون و جوانی هه‌بێت ئه‌وا به نشتیمانه‌که‌یه‌وه‌یه،مرۆڤ که نشتیمانێکی نه‌بێت ئیتر به چیدا ده‌ناسرێته‌وه؟؟؟ ئه‌و جۆره ڕۆژنامانه‌ش پێویسته بزانن نابێت بابه‌تێک بڵاو بکه‌نه‌وه که کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌روونی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا،چونکه هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م وڵاته ده‌یبینن وبه جۆرێک له جۆره‌کان کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر تێڕوانین و هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ریان،یان کاتێ هۆزانڤانێک بڵێت چی له جه‌سته‌ی نیشتمان که‌م و هونه‌رمه‌ندێکیش بکاته گۆرانی و کلیپێکیش بۆ بکرێت،دواترله ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ئیسلامی و سیکۆلاریزمه‌وه په‌خش بکرێت،ئه‌ی ده‌بێت گه‌نجێکی ساده که سه‌یری ده‌کات چی بڵیت و چ هه‌ستێکی لا دروست بێت ده‌رباره‌ی نیشتیمانه‌که‌ی؟؟
ئه‌م پرسیاره بۆگه‌نجه‌کانی وڵاته‌که‌م جێ ده‌هێڵم؟
هۆزانڤانانی کورد سه‌رده‌ما‌نێک که تاریکترین سه‌رده‌م بوو، سه‌رده‌مێک که ووتنی ووشه‌ی نه‌ته‌وه پارێزی یه‌کسان بوو به مه‌رگی خۆیان،له هه‌مان کاتدا هۆنراوه‌ی ئه‌وتۆیان ده‌نووسی که وێنای کوردستنیان به جۆرێک پیشانی گه‌ل ده‌دا وایان له گه‌نجی کورد ده‌کرد که پێویسته مرۆڤ خۆی بکاته قوربانی خاک و ئاو هه‌وای وڵاته‌که‌ی،نه‌ک ئه‌وه‌ی گه‌نجی وڵاته‌که‌ی والێ بکات ئاگربه‌ر بداته جه‌سته‌ی نیشتیمانه‌که‌ی.
بڕاونه مامۆستاهێمنی موکریانی ده‌ڵێت:
بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئه‌من چیم
دوندی قه‌ندیل گۆڕه‌پانی هه‌ڵگورد نیم
به‌ره‌وبه‌رزی ده‌چم ئه‌گه‌رچی ووردم
خاکی به‌رپێی تێکۆشــــه‌ێکی کـوردم
به‌ڵام له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان که‌ماوه‌ی 19ساڵه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی خۆیه‌تی،که‌چی هۆزانڤانمان هه‌یه وێنه‌ی کوردستان وه پیشان ده‌دات که مادام به‌رپرسه باڵاکان شه‌وانه پێکی سوور هه‌ڵده‌ده‌ن و بازرگانی ده‌که‌ن به نیشتیمان ده‌بێت ئێمه‌ش بڵێین چی له جه‌سته‌ی نیشتیمان که‌ین؟ ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سانێکی نابه‌رپرس و هه‌لپه‌رست و بێ ویژدان ئه‌مڕۆ گه‌یشتونه‌ته ده‌سه‌ڵات و پله‌ی باڵا، ئه‌مه هه‌رگیزنابێت ببێته هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ئه‌وانه‌ی که دوێنێ سه‌فه‌ریان کرد و خۆیان کرده قوربانی له پێناو ڕزگاری گه‌ل وخاکدا کارێکیان کردوه و مایه‌ی په‌شیمانییه بۆ ئه‌مڕۆ.!من باش ده‌زانم ئه‌م ووشانه زۆر ڕاستن به دیوێکدا به‌ڵام به‌دیوه‌که‌ی تری‌دا هه‌ڵه‌یه،چونکه ئه‌مه کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌روونی تاکی کورد،کاتێ که‌سێکی ڕۆشنبیربڵێت چی له جه‌سته‌ی نیشتمان که‌م؟؟؟ گه‌نجێکی هه‌رزه‌کاریش نابه‌رپرسانه ده‌ڵێت بیسوتێنه.!!! به‌ڕاستی مایه‌ی ئازاره گه‌لێک که خاوه‌نی تاکێک بوو قاچه‌کانی خۆی به زنجیر ده‌به‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تانک وتۆپی دوژمن ڕانه‌کات و خۆی بکاته قوربانی گه‌ل و وڵاته‌که‌ی که‌چی ئه‌مڕۆ دوای ده‌ستکه‌وتنی به‌شێک له ڕزگاری نیشتمانی ڕۆڵه‌کانی به ده‌ستی خۆیان ئاگر به‌ر بدانه جه‌سته‌ی نیشتیمانه‌که‌یان.!
کێ به‌رپرسی ئه‌م دۆخه‌یه که گه‌ل سۆزی بۆ نیشتیمان نه‌ماوه؟
وڵام لای ئه‌وانه‌یه که خۆیان به خاوه‌نی هه‌موو کوردستان ده‌زانن.
من باش ده‌زانم ئه‌و که‌سه‌ی که کێلی قوربانیه‌کانی خۆی له‌شاری هه‌ڵبجه شکاند لێوان لێو بوو له ووشه‌گه‌لێک که به‌م کاره‌ی به خه‌ڵکی ڕاگه‌یاند،به‌ڵێ ده‌زانم پاڵنه‌ڕێکی ده‌روونی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ده‌روونی بوو که ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆله کۆشکه به‌رزه‌کانه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن ئاگایان لێی نییه،ئاگادار نین له ناسۆره‌کانی ئه‌و و هه‌زارانی خه‌ڵکی پڕئازاری ئه‌م وڵاته پڕ ئازاره،ئازارێک بۆ مه‌رگی خۆشه‌ویستانیان،ئازارێک بۆ نادادپه‌روه‌ریه‌کانی ده‌سه‌ڵات،ئازارێک بۆ بازرگانی کردن به خوینی خۆشه‌ویستانیان...به‌ڵام پێویسته هه‌موومان ئه‌وه بزانین که نیشتیمان و نه‌ته‌وه له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وشتانه‌وه‌ن.
ماوه‌ته‌وه بڵێم ئه‌گه‌ر بارودۆخی نێوان ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن به‌م ڕه‌وته‌ی ئێستادا بروات و ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی پێویست نه‌نێت بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌وکێشانه‌ی باسم کردن،ئه‌وا که ئه‌مڕۆ که‌سانی دوژمن به گه‌ل و وڵات سروشتمان بسووتێنن، بێگومان سبه‌ی زیانی گه‌وره‌ترمان پێ ده‌گه‌ێنن.
ئێوه‌ش هاونشتیمانیانی خۆشه‌ویستم،ئایه ده‌زانن له‌م نێوانه‌دا کێ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌مه؟؟؟.
حه‌ز ده‌که‌م خۆتان وڵامی ئه‌م پرسیاره و هه‌موو پرسیاره‌کانی تر بده‌نه‌وه.
/به‌ریتانیا
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست