كه‌ركوك له‌ نێوان كوردبوون و واقیعی بووندا

Tuesday, 06/04/2010, 12:00


كه‌ركوك له‌ ته‌رازووى مێژوودا

كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ له‌ مێژینیه‌كانى ناوچه‌كه‌ و مێژووى درووست بوونى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 5000ساڵ پێش ئێسته‌ و به‌هۆى پێگه‌ى جوگرافیه‌وه‌ شوێنى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ململانێكانى چه‌ندین ئیمپرِاتۆریه‌ت وده‌وڵه‌ت بووه‌ , زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان كوردستانى بوونى مێژووى ده‌سه‌لمێنن و به‌كوردستانى داده‌نێن , كه‌ركوك شارێكى كوردیه‌ و ده‌قه‌ مێژوویه‌ ئه‌وروپیه‌كان و ده‌وڵه‌تى عوسمانى كوردستانى بوونیان سه‌لماندوه‌ته‌وه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركمانه‌كان و عه‌ره‌بیش به‌ خاكى خۆیانى داده‌نێن به‌لاَم ته‌رازووى كوردستانى بوون زیاتره‌و و به‌هێزتره‌ له‌ رِووى مێژووییه‌وه‌ و پاشان كورد له‌م شاره‌ ده‌رپه‌رِێنران و ئاواره‌ كران و له‌برى ئه‌وا عه‌ره‌ب و توركمانى تێدا نیشته‌جێ كرا .كه‌ركوك پێگه‌یه‌كى ئابوورى به‌هێزى هه‌یه‌ و له‌ساڵى 1927ز گه‌وره‌ترین چاڵه‌نه‌وتى تێدا دۆزرایه‌وه‌و له‌ ساڵى 1934ز كۆمپانیاى نه‌وتى عێراقى ده‌ستى كرد به‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌ چاڵه‌نه‌وتیه‌كانى باباگورِ گورِ و به‌گه‌ره‌ترین چاڵه‌نه‌وتى داپۆشراو داده‌نرێت به‌ مه‌زه‌نده‌ى زیاتر له‌ 13بلیۆن به‌رمیل داده‌نرێت و تواناى هه‌نارده‌ى نزیكه‌ى 1000000یه‌ك ملیۆن به‌رمیلى هه‌یه‌ له‌رِۆژێكدا و سه‌رچاوه‌ى 15%ىنه‌وتى عێراقه‌.

كه‌ركوك ده‌كه‌وێته‌ 250كم له‌ باكورى به‌غدادى پایته‌خت و زنجیه‌ چیاكانى زاگرۆس ده‌كه‌وێته‌ باكورى و چیاى حه‌مرینیش ده‌كه‌وێته‌ باشووریه‌وه‌ و له‌ رِۆژئاواشه‌وه‌ بریتىیه‌ له‌ زێى بچووك و وه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى نزیكه‌ى 1500000 یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار ملیۆن ده‌بێت به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى ئێستا له‌به‌رده‌ستدان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته‌ باكورى حمرینه‌وه‌ پێگه‌ى جوگرافى به‌ به‌شێكى كوردستان داده‌نرێت .

كه‌ركوك كێشه‌ گه‌وره‌كه‌

له‌م رِۆژانه‌دا له‌ئاهه‌نگى ژنهێنانى یه‌كێك له‌ هاورِێكانمدا بووم له‌ دایكێكى كورد و باوكێكى شیعه‌ عه‌ره‌ب و له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك داده‌نیشن و خۆی خێزانێكى توركمانستانى هێناوه‌ , پرسیارم لێكرد بۆ ژنێكى عێراقى ناهێنیت ؟ ئه‌ویش له‌وه‌لاَمدا ووتى كچى عێراقى كچى درووست كردنى كێشه‌ن گه‌ر كێشه‌ى نه‌بێت ئه‌وا هه‌وڵێكى زۆر ده‌دات بۆ درووست بوونى كێشه‌ نایه‌وێت كێشه‌ى له‌كۆَڵ بێته‌وه‌, ئه‌مه‌ هه‌رچه‌ند قسه‌ و بیرو بۆچوونى ئه‌وه‌ به‌لاَم گه‌ر ئه‌مه‌ گه‌وره‌تر كه‌ین و خوێنده‌نه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌م كورِه‌ كه‌ركوكیه‌ ده‌بینین كێشه‌ى كورد به‌هه‌مان سیناریۆ ده‌پێورێت , به‌درێژاى مێژووى بزاڤى رِزگارى كوردى له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ كه‌ركوك بووه‌ته‌ كێشه‌ و له‌مپه‌ر و سه‌رئێشه‌یه‌كى زۆر بۆ بزاڤه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان , هه‌رله‌شۆرِش و ململانێكانى شێخ محموودى حه‌فیدو وه‌ شێخ عبدالسلام بارزانى و پاشان مه‌لا مێگفى بارزان هۆكار دانانى چه‌ك و دووركه‌وتنه‌وه‌ى كه‌ركوك بووه‌ , پاشان له‌بزاڤ و شۆرِى نوىێدا كه‌ركووك یه‌كه‌مین له‌مپه‌رِه‌ بۆ درروست بوونى كوردستانێكى ئازاد و كامه‌ران و تا ئێستاش و له‌ عێراقى نوێدا گرنگتریت كێشه‌ى هه‌رێم و ناوه‌ند كه‌ركوكه‌ , ئه‌و شۆِرِشانه‌ بۆ كه‌ركوك شۆرِشێكه‌ بووێرانه‌ و مه‌ردانه‌یه‌ به‌لاَم چاره‌سه‌رى كێشه‌ و كۆتاى پێهێنانى مه‌ردانه‌ تره‌ وئارامبه‌خشتره‌ , ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ له‌سه‌ر خۆمان لابه‌ین و هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌ بده‌ین به‌ زمانى زبر و بیرى تفه‌نگ و عه‌قڵى دواخراو نابێت به‌ڵكو به‌زمانى دان و ستانى گونجاو ژیرانه‌ ده‌بێت تا كۆتا به‌وكێشه‌ گه‌وره‌یه‌ بهێنرێت .

واقیعى ئێستاى كه‌ركوك

پاش ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى بالاَى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى بلاَوكرده‌وه‌ رێژه‌ى كورد له‌و پارێزگایه‌ بریتىیه‌ له‌ 274980 ده‌نگ و رِێژه‌ى عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان 285924 ده‌نگ ده‌بێت , ئه‌مه‌ ئه‌و واقیعه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ركوك شارێكه‌ و پێكهاته‌ى گرنگى ئه‌و شاره‌ جگه‌ له‌ كورد عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانیشن و كه‌س ناتوانێت نكۆلێ له‌م رِاستیه‌بكات یاخوود ئه‌وان بسرِێته‌وه‌ ,چه‌ندین هۆكار هه‌ن واى كرد كورده‌كان كه‌متر ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن وئێمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر كۆى هۆكاره‌كان ناكه‌ین كه‌ گه‌وره‌ترین هۆكار ململانێى و كێشمه‌ كێشمى بێ ئامانجى هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌لاَتدار له‌ كه‌ركووك و خۆسه‌پاندنیان و هیچ نه‌كردنیان بۆ كه‌ركوك , هه‌ڵبه‌ت هیچ به‌ومانایه‌ى ئێستا به‌رهه‌مى دیار بێت , هۆكارێكى دیكه‌ باس ده‌كرێت بوونى ته‌زیراتێكى زۆر له‌لایه‌ن لیستى عه‌ره‌بى و توركمانیه‌كانى كه‌ركوكه‌وه‌ كه‌ تائیسَتا ژماره‌ى ده‌نگى ته‌زویركراو دیارنیىیه‌ ناشتوانرێت بدۆزرێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ بوونى هه‌ندێك ێندقى پوچه‌ڵ كراو له‌ناوچه‌كه‌دا تێكرِاى ئه‌مانه‌ ته‌زویراتى غه‌یره‌ كورد ده‌سه‌لمێنن و گه‌ر وردبینه‌وه‌ تێكرِاى ئه‌و ته‌زویراته‌ كراوه‌ ناگاته‌80000 هه‌شتا هه‌زار له‌و 285924 ده‌نگه‌ى كه‌ غه‌یرى كورد هێناویه‌تى وه‌ ناشبێت بگات و باشه‌ زیاتر له‌ 200000 دووسه‌د هه‌زار مرۆڤى عه‌ره‌ب و توركمان ئێسته‌ له‌وشاره‌دا ده‌ژین و رِازى نابن به‌وه‌ى كه‌ركوك بخرێته‌وه‌ سه‌ر كوردستان و گه‌ر بشخرێته‌وه‌ عه‌قڵیه‌تى سیاسى كوردى هێنده‌ تۆكمه‌ نىیه‌ بۆ رِازى كردنیان و ئارامكردننیان به‌وه‌ى كه‌ركوك بكاته‌ ماڵى دڵنیاییان و سه‌رو ماڵیان سه‌رفرازبكات له‌كه‌ركووكدا , بۆیه‌ ئه‌وانیش هه‌روه‌ك له‌رِابردوو و ئێستادا كێشه‌ن بۆ هاتنه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێم له‌ ئاینده‌شدا ده‌بنه‌ پلانى تێكدانى هه‌موو هه‌رێم لێره‌دا پێوویسته‌ پێشنیارى كۆتاى سیاسانه‌ و دوور له‌هه‌موو ده‌مارگیریه‌ك بۆ رِازى كردنى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركوك بێته‌ ئاراوه‌ .

هه‌رێمى كوردستان به‌بێ دڵ

چه‌نده‌ (قودس) به‌عه‌ره‌ب برِرِا و كردیانه‌ پایته‌ختى فه‌له‌ستین , ده‌شێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ كه‌ركوك ببێته‌ قودسى كورد و ببێته‌ موڵكى هه‌رێمى كوردستان بۆیه‌ ده‌كرێت هه‌رێمى كوردستان به‌بێ كه‌ركوك درووست بكرێت و ئه‌و دڵه‌ش بخرێته‌ ژێر چاودێرى ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌ , هه‌رێمى كوردستانى ئێستاى بێ كه‌ركوك كه‌ بریتین له‌ هه‌رسێ پارێزگاى (سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك) به‌هۆى ئه‌و پێگه‌ ئابووریه‌ى له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه‌ ده‌توانرێت بكرێته‌ هه‌رێمێكى پێشكه‌وتووى به‌هێزو و تۆكمه‌ ى بێ كێشه‌ به‌هۆى ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئابووریه‌ى هه‌یه‌تى هه‌ر له‌بوارى سامانى سرووشتى نه‌وت و غاز تاكو خاكى به‌پیت و پاشانیش به‌هێزى پێگه‌ى گه‌شتیارى ده‌توانرێت بكرێته‌ هه‌رمێكى شارستانى و نه‌ك پارێزگاى كه‌ركوك داواى بوون به‌ئه‌ندام له‌و هه‌رێمه‌دا بكات پارێزگاى موێل و دیاله‌ش ئاواته‌خوازبێت ببێته‌ به‌شێك له‌ هه‌رێمى كوردستان , ده‌بێت ئه‌مه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت نه‌ك خۆدزیه‌وه‌ له‌ واقیع و داواكردنى شتێك به‌بێ ئه‌وه‌ى بناغه‌ى هه‌رێم پته‌وبكرێت , كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ده‌سه‌لاَتداران حكومه‌تى هه‌رێم تواناى به‌رێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانیشیان نىیه‌ وبه‌رده‌وامیش لێدوانى ناواقیعى توند ده‌به‌خشنه‌ به‌رامبه‌ر و هه‌ستى ئه‌وانیش تۆختر ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ دژایه‌تى كردنى كوردستانى بوونى كه‌ركوك.

هه‌رێمى كوردستان ده‌توانَێت چاو له‌چه‌ندین هه‌رێمى جودا خوازى وه‌ك سنغافوره‌(ده‌وڵه‌تى دوورگه‌ى) بكات ته‌نها هێنده‌ى دهۆكه‌ و پاش ساڵى 1959ز سه‌ربه‌خۆى خۆى رِاگه‌یاندن به‌رامبه‌ر مالیزیا پێشتر وویلایته‌ێكى ئه‌و وولاَته‌ بوو و له‌ساڵى 1965ز بووه‌ ئه‌ندام له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و له‌ساڵى 2009ز به‌ پێنجه‌م ده‌وڵه‌تى ئابوورى به‌هێز داده‌نرێت له‌ جیهاندا ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ته‌نها سه‌رچاوه‌ له‌و وولاَته‌دا عه‌قڵى مرۆڤه‌ و هیچ سه‌رچاوه‌یان نىیه‌ جگه‌ له‌بیرى خه‌ڵكى زیندوو نه‌بێت و له‌هه‌مان ساڵیشدا به‌ سێیه‌م ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت گه‌نده‌ڵى ئیدارى تێدانىیه‌ و ئێستا دوو وویلایه‌تى گه‌وره‌ى (ێباح و سه‌ره‌واك)مالیزى داوا ده‌كه‌ن بچنه‌ سه‌ر سه‌نغافووره‌ و جیا ببنه‌وه‌ له‌ مالیزیا , هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌وڵه‌تى به‌هێزى هه‌ن له‌ جیهاندا رِرووبه‌رِى زه‌ویه‌كه‌یان هێنده‌ى ئێستاى هه‌ریمى كوردستان ده‌بێت و خاوه‌ن برِیارن له‌ جیهان به‌گشتی ا , بۆیه‌ هه‌رێمى كوردستان بچوك نىیه‌ و گه‌ر مه‌به‌ستی بێت ده‌توانێت ببێته‌ هه‌رێمێكى به‌هێزى پێشكه‌وتوو وه‌هه‌مو ناوچه‌كه‌ خوازیارى پشكدارى بن له‌و هه‌رێمه‌ و ده‌توانیین بلێین به‌ڵێ ده‌توانرێت هه‌رێمێكى بێ كه‌ركوك دابمه‌زرێت .

هه‌رێمى كه‌ركوكى سه‌ربه‌خۆ

به‌هۆى ئه‌و كێشه‌ وململانێیه‌ى له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌یه‌ و ململانێى بێ واتاى ده‌سه‌لاَتدارانى پارتى ویه‌كیه‌تى له‌ كه‌ركوك و جێبه‌جێنه‌كردنى ماده‌ى58 و پاشان ماده‌ى 140 و كورت بینى سیاسه‌تمه‌دارانى كورد و سه‌رِه‌رِاى ئه‌وه‌ى له‌حه‌وت ساڵى رِابردوودا زۆربه‌ى ده‌زگا حكومیه‌كان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى كورده‌وه‌ به‌رێوه‌ براون و نه‌یانتوانیوه‌ عه‌قڵیه‌تى ئه‌و خه‌ڵكه‌ بگۆرن و تێگه‌یشتنێك ببه‌خشن به‌ دانیشتوانى كه‌ركوك , هه‌رێمى كه‌ركوك ده‌شێت ببێته‌ واقیعێك وكارى ته‌واوى له‌سه‌ر بكرێت و هه‌رێمى كه‌ركوكى ئابوورى پرِ پێكهاته‌ پێكبهێنرێت و بكرێته‌ قودس و دڵى كه‌ركوكیه‌كان .

یه‌كێك له‌ ترسناكترین ئاماژه‌ى له‌قبوونى دیموكراتیه‌ بریتىیه‌ له‌ ئابڵوقه‌دان و رِێگه‌گرتن له‌ ئازادى بیرو رِا له‌ كوردستان وعێراقدا , ئه‌مه‌ش تێكرِاى بواره‌كانى گرتۆته‌وه‌ گه‌ر تێبینى و رِه‌خنه‌و پێشنیارێكت هه‌بێت بۆ كه‌ركووك به‌ شۆڤێنى عه‌ره‌ب یان توركمانى وده‌ست له‌ پشته‌ وه‌ به‌عسیت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و له‌كاتى ململانێى هێزه‌ كوردیه‌كاندا یه‌كترى به‌وه‌ تاونبار ده‌كه‌ن كه‌ نه‌یاره‌كانیان خوازیارى بوونى كه‌ركووكن به‌ هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ هه‌ریه‌ك بزاڤى گۆرِان به‌رِێز مام جه‌لالیان به‌وه‌ تاوانبار ده‌كرد كه‌ هه‌وڵى درووست كردنى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌دا و سایتى چاودێریش خوودى به‌رِێز كاك نه‌وشیروانیان به‌هه‌مان مه‌به‌ست تۆمه‌تبار ده‌كرد , ته‌نانه‌ت رۆشنبیران و نوسه‌ران كه‌متر ده‌توانن داواى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆى به‌هێز بكه‌ن بۆ كه‌ركوكیه‌كان , به‌لاَم بێگوومان هه‌رێمى كه‌ركوكى سه‌ربه‌خۆ پێشنیارێكى ژیرانه‌ و سیاسیانه‌یه‌ له‌م رِۆژه‌دا , چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كه‌ركوك به‌بوونى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆیى به‌هێز ده‌بێت كه‌ تێكرِاى دانیشتوانى ئێستاى كه‌ركوك به‌شدار بن له‌ بنیاتنان و گه‌شه‌كردن و به‌هێز بوونیدا وه‌ ته‌نها له‌رِووى مێژووه‌وه‌ ناتوانرێت برِیار له‌سه‌ر داهاتووى ئه‌م شاره‌ بدرێت و ده‌بێت واقیع رِه‌چاوبكرێت , پێوویسته‌ كۆتاى به‌م كێشه‌ بهێنرێت و وه‌چه‌ دواى وه‌چه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ى بۆجێ نه‌مێنێت , هه‌ڵبه‌ت درووست بوونى هه‌رێمى كه‌ركوك ماناى به‌خشنى كه‌ركوك نىیه‌ به‌هیچ لایه‌ك هێنده‌ى ماناى چاره‌سه‌ر بنه‌رِه‌تى ئه‌و شاره‌یه‌ و دوورخستنه‌وه‌ى له‌ململانێكانى ده‌وڵه‌تانى ئیقلیمى له‌ناوچه‌كه‌دا . جا له‌ كۆتادا گه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌هێز بوو ئه‌وان خوازیارن بێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان گه‌ر به‌هێزیش نه‌بوو له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆى ئه‌و پێگه‌ كوریه‌ى كورد له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌تى ده‌توانن برِار بده‌ن له‌ مه‌سه‌له‌ چاره‌نووس سازه‌كاندا .
- مالیزیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە