دەستخۆش كوردستانپۆست كە نانت بۆ ئەو سەنتەرەى ڕانیە گەڕاندەوە !!.
Monday, 04/06/2012, 12:00
ئەو دەمەى كەسانێك بەئاشكرا بەناوى پۆستەكەیان نەوەك ناوى خۆیان دێن ڕاستەوخۆ دەكەونە ستایشى گەورەكانیان و شاردنەوەى ڕاستیەكان و چەواشەكردنى خەڵك پێم وابێت ئەمە بەسە بۆ هەڵسەنگاندنى ماهیەتى ئەم جۆرە كەسانە ئەوەى وەڵامەكانیان بخوێنێتەوە بەئاشكرا هەست دەكات تەنها بۆ ڕازى كردنى دڵى گەورەكەیەتى ئەمە خۆى بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەم كەسە بەماستاو و جاسووسى ئەو پۆستەى وەرگرتووە نەوەك بەشان و شەوكەت و ماندووبوونى خۆى بەداخەوە بەشێوەیەك دەكەونە كڕوزانەوە باسى خزمەتكردنى نەخۆش و بەرزنرخاندنى ڕۆڵى كارمەندەكانى هەر بیر دەچێتەوە لەكاتێكدا ئەوەى لەم سەنتەرە خزمەت دەكات دكتۆروكارمەندە ماندوو دڵسۆزەكانى قاوش و تاقیگەو دەرمانخانەن نەوەك وەزیفەى بەڕێوبەرى گشتى و بەڕێوبەرى كارگێرى ، ئەمانە وەزیفەى ئیداری جێ بەجێ دەكەن بەڕێوبەرى كارگێرى بەدیار كۆمپیەتەرێكەوە دانیشتووە پشتگیرى و ئیمزاو كۆمەڵێك كارى ڕۆتینیاتى ئیدارى دەكا ئەگەر ئەویش نەبێت ئەمە هەر دەكرێت ئەوە كارمەندانى تەندروستى سەر ئامێرەكانن ژیانى ئەو نەخۆشخانە لەمردن ڕزگار دەكەن ئەوە تاقیگەیە دەڵێ فریایى فڵان نەخۆش بكەون و خوێنى بۆ بێنن بانەمرێت لەبەر كەم خوێنى ؟ ئەو دەرمانخانەیە بەپەلە دەرزى دەگەیەنێتە نەخۆش و ڕێگە لەجەڵدەو بەرزبوونەوەى فشارى خوێنیان دەگرێ ؟ كەچى دەبینین ئەم بەڕێوبەرە كارگێریە بەووشەیەكیش نەهاتووە دەستخۆشى لەكارمەندە دڵسۆزەكانى خۆى بكات بەڵام چەندین جار ناوى بەڕێوبەرى گشتى هێناوەو بەئاشكرا دەڵێ ئەم وەڵامەم لەبەر ئەو نووسیوە بۆ بەرچاو ڕوونى هەموو لایەك داوا دەكەم لەبەڕێوبەرى كارگێرى ئەم سەنتەرە وەڵامى ئەم پرسیارانە بداتەوە .
1 _ بەڕێوبەرى كارگێڕى پێشووى ئەم سەنتەرە لەسەر چى لادرا ؟ ئەگەر لەسەر شەهادەى تەزویر بوو بۆ تەنیا یەخەى ئەوتان گرت و نان بڕاوتان كرد ؟ ئەم بابەتە بۆى دروستكراو گەورەتان كرد یان ڕاستەوخۆ هاتە خەوتان و پێتان زانى ؟ ئەى لێپسراو بەشەكان بڕیار نەبوو شەش مانگ ئاڵۆگۆڕیان پێ بكرێت ؟ ئەى ئەمە بۆ نەكرا ؟ یان هەموو هەدەف و ئامانجتان لێدانى یەك دوو شەخس بوو بەس ؟ .
2 _ بەڕێوبەرى كارگێرى دەڵێ هەرچى داوا بكەین لەلایەن بەڕێوبەرى گشتى بێ سێ و دوو بۆمان دابین دەكرێ ؟ پێم بڵێ بەڕێزتان بە چ سیفەتێك بوونە بەڕێوبەرى كارگێرى ئەم سەنتەرە لەكاتێكدا ناونیشانى كارت چاكسازى مۆلیدەیە ؟ یانى هەر تۆى تێدابوو لەو سەنتەرە دڵسۆز بێ ؟ ئەى بە چ سیفەتێك بوویتە لێپسراوى كارگێرى سەنتەرى ئەشیعەكەش ؟ . باوەزیرى تەندروستى وەڵامى ئەو پرسیارە بداتەوە .
3 _ ئەى بۆ بەڕێوبەرى گشتى ؟ بێ سێ و دوو كاتى خۆى دەرزى ئەپیڕاكسى دابین نەدەكرد بۆ ئەو سەنتەرە تا لەكوردستانپۆست بڵاونەكرایەوە ؟ . بێ سێ و دوو بۆ نان بڕینى خەڵك و بڕینى دەرماڵەى پایەیى كارمەندانە نەوەك بۆ نەخۆش و خەڵك ؟ تائێستا بەڕێوبەرى گشتى چەند جار هاتووە لەنزیكەوە لەنەخۆشەكانى ئەم سەنتەرەى بپرسێت ؟.
4 _ چەند جار هاتووە لەگەڵ كارمەندانى ئەم سەنتەرە كۆ بووبێتەوەو لەنزیكەوە بزانێت كێشەو گرفتەكانى ئەم سەنتەرە چین ؟ .
5 _ كەدەڵێى بەڕێوبەرى كارگێرى پێشوو بە ژمارە 189 لە 27 / 7 / 2011 داواى كردووە خواردن ببڕن ئەى جەنابى بەڕێوبەرى گشتى بۆ لیژنەیەكى نەدەنارد تابچێت لەكارمەندەكان بپرسێت چیە كێشەو گرفتان ؟ ئەى خەبیرەكەى پیلان دانان بۆ نەدەچوو ؟ ئەى ڕاوێژكارە یاسایەكان بۆ بەدواداچوونیان بۆ نەدەكرد ، دەزانى ئەمە درۆیەكى شاخدارى زۆر گەورەیە كێوەڕەش دەست و زمانى هەبووایە بەزللەیەك دەیناردیەوە باوەشى مدیرعام ؟ ئەى بۆ ئامادەیە لەسەر ئەوەى كارمەندێك لێدوانى داوە بۆ ڕۆژنامەى هاوڵاتى نەقڵى بكات بۆ كەلار و دەیان لیژنەى لەسەر پێك بهێنێت ؟ بەڵام لیژنەیەك بۆ كێشەكانى ئەم سەنتەرە پێك نەهێنێت .
6 _ ئەگەر زەبرو ترسى كوردستانپۆست نەبێت خێرە 8 / 8 / 2012 گرێ بەست كۆتایى دێت ئێوە لە 14 / 5 / 2012 نووسراو دەكەن ؟ ئەى بۆ پێشتر نەتان دەكرد ؟ بالەسەر نەخۆشخانەى ڕانیە بووایە ؟ یان بودجەى تایبەتى بۆ دانابایە ؟ خۆت دەڵێى دوو مانگ پێشتر كارى بۆ دەكەن واتا دەبووایە دوایى 10 / 6 / 2012 بووایە ئەى خێرە ئێوە لە 14 / 5 / 2012 نووسراو دەكەن ، لەكاتێكدا خۆشتان نەتان كردووە دوایى بڵاوبوونەوەى بابەتەكە لەكوردستانپۆست لیژنەى یاسایى بەڕێوبەرایەتى هاتووە بۆ سەنتەرەكەتان پرسیارو بەدواداچوونى كردووە ئینجا ئێوەش نوسراوتان كردووە . هەر وەڵامەكەى خۆت باشترین وەڵامە بۆ خۆت یان تۆ بەس ستایشى بەڕێوبەرى گشتى دەزانى .
7 _ تۆ حەقى خۆتە بەئى بەڕێوبەرى گشتى بزانى ئێمەش حەقى شەرعى خۆمانە بەپێیى ئەو بەڵگەو نووسراوانەى كەهەیە بەئى كوردستانپۆستى بزانین بەئى ئەویشى دەزانین و دەستیان دەگووشین و چاویان ماچ دەكەین .
8_ داواكارم لەبەڕێوبەرى كارگێڕی سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە بەپەلە وەڵامى ئەوە بداتەوە بۆ شوفێرى ئیسعاف ڕۆژانە لەقەڵادزێوە دێن بۆ ئەم سەنتەرە ؟ .
9 _ لەكۆتایدا ئێمەش لێرەوە دووبارە زۆر زۆر سوپاسى كوردستانپۆست دەكەین كەدووبارە نانى گەڕاندەوە بۆ ئەو سەنتەرە .
10 _ سەبارەت بەتێكڕایى كەموكوڕیەكانى ترى ئەم سەنتەرەو گەندەڵیەكانى بەڕێوەبەرى كارگێڕى سەنتەرى گورچیلەو بەڕێوبەرى كارگێرى نەخۆشخانەى ڕانیەو نەخۆشخانەى منداڵان و بەڕێوبەرى گشتى تكایە ڕاستەوخۆ لەسەر تۆڕى كۆمەڵایەتى فەیسبووك پەیوەندى بەوەزیرى تەندروستى دكتۆر ڕێكەوت بكەن ، چونكە ئەمانە لەڕانیە بڕیاریان داوە گوێ نەگرن و بەس ستایش بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست