سۆزانی خاڵەشەهاب چاوی خەڵک مەبەستە
Thursday, 22/09/2011, 12:00
بۆ داستانی گرێبەستە نەوتیەکانی پارتی و یەکیەتی، قسەیەکی کوردی هەیەو پڕ بەپێستی ئەو چیرۆکەیەو دەڵێ: (پاشی تڕێ خەپشەی بڕێ)، بیست ساڵە سەرکردایەتی پارتی و یەکیەتی تەخشان و پەخشان بەداهاتی نەوتی کوردستانەوە دەکەن و ئێستا کە بێ ئومێد بوون لەوەی کە هیچ شوێنێکی دنیا باوەر بە پەیمانە نەوتیەکانیان ناهێنێ و دەسەڵاتەکەیان بەرەو وشک بوون دەروات، بە نیشان دانی هەندێ نوسینەوەی ناراستی پەیمانە نەوتیەکان دەیانەوێ ئەو داستانە گەندەڵی نەوتیە داپۆشن، کە بۆیان داناپۆشرێ و رۆژی خۆی دێت کە جەماوەر قاچ لەسەر ورگیان دابنێ و نەوتەکە لە لوت و گوێیان بهێنێتە دەرەوە.
ئەمڕۆ سۆزان خان لە کوردسات باسی لە ئاشکراکردنی گرێبەستیە نەوتیەکان دەکرو بە لفکەو سابون سەروچاوی دەسەڵاتی خاوێن دەکردەوە، بەتایبەتی هی کاک بەرهەم، داخەکەم دەنگم نەگەیشتە لای تاکو هەندێ پرسیاری لێبکەم، بالێرەوە بە سۆزان خان بڵێم، ئۆپزسیۆنی راستەقینە بەتایبەتی لە بواری نەوتدا ئێمەین و ئێمەش وەک ئێوە ملوێنان دۆلار بۆخۆمان دانانێین و وردەش بدەین بەخەڵک، دەمەوێ ئەوەش بازانی کە منم رێگام گرتوە لە ناسینی ئەو پەیمانە نەوتیە گەندەڵانە.
ئێمە ئێستا کڵێشەکەمان ندیوەو ئومێدوارم باسی ئە پێنج ملیار دۆلارە بکات کە لە کۆمپانیا نەوتیەکان وەرگیراوەو بەشداری کوێخا سیاسیەکان لە بەشی کۆمپانیا نەوتیەکان و ئەو کۆمیشیۆنانەی کە وەر گیراوەو سودی پارەکان کە لە بانکەکان دانراوە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=be9238f9 http://www.dailymail.co.uk سۆزان خان باسی لە شەفافیەت دەکرد، باشە کچی باش ئەگەر بەراستی شەفافیەت لەئارا دایە، وێنەیەکی ئەو پەیمانە نەوتیانە بۆ من بنێرەو دوای دوو حەفتە گفتوگۆیەکی تەلەفزوێنی پێک بهێنە بۆ خۆم و خۆت، با من و تۆ هەڵسەنگاندنێک بکەین لەسەر ئەو کڵێشە پەیمانە نەوتیانەی کە بۆخۆتان نوسیوتانەوە، ئەگەر ئامادە نەبووی داواکەم جێبەجێ بکەی، ئەوا ئۆتۆماتیکی راستیەکان ئاشکرا دەبن و ئەوەی ئێوە هێناوتانە بەردەمی پەرلەمان، کلێشەی پەیمانە راستیەکان نین و کڵێشەی چاو بەستنن.
سۆزان خان، هەندێ لەو کۆمپانیا نەوتانەی کە لەگەڵ ئێوە پەیمانی نەوتیان بەستوە، لە بێ ئومێدی لە ئێوە پەیوەندیان بەمنەوە کردوەو کڵێشەی پەیمانەکانیشیان بۆ ناردوم، ئەوەش بەشێکی نامەی یەکێکیانە،
I was in the process of doing some research and I came across your website and I read with interest your comments on the retired US Generals involvement in Kurdistan oil. Do you believe Jay Gardners involvement with Vast Exploration is just a chance meeting, or do you think the KRG introduced Vast and Gardner to each other because the KRG knows the rewards? ، پێت وا نەبێ ئێمە بێ خەبەر بین لەوەی کە چی دەربارەی نەوتی کوردستان روو دەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست