لە قلابانەوە، تورکیا دەبێتە ئەو دووپشکەی سەرئەنجام بەخۆیەوە بدات١
Thursday, 29/12/2011, 12:00
ساڵی١٨٢٦ لەسەردەستی سوڵتان مەحموودی دووەم ئیمپراتۆری تورکی عوسمانی ،و لەژێر ئاڵای سەوزی پەیامبەری ئیسلامدا ٢٠ هەزار کەس لە یەنیچیرییەکان کۆمەڵکوژ کران.
ساڵی ١٨٧٦ و بەفەرمانی سوڵتان عەبدولعەزیز ١٢ هەزار بوڵغاری قەتڵوقعام کران. و لە ناو ئەوانەدا ١٢٠٠ کەس بە زیندوویی لە کڵێسا‌ی شاری باتەکدا سووتێنران.
ساڵی ١٨٩٤ سوڵتان عەبدولحەمید فەرمانێکی بە ناوی تەمبێکردنی ئەرەمەنییەکانەوە دەرکردو لەئاکامدا پتر لە ١٠٠ هەزار ژن و پیاوو منداڵ کوژران. و لە ناویاندا ٣ هەزار ئەرمەنی لە کڵێسا‌ی شاری ئورفادا بەزیندوویی سووتێنران.
ساڵی ١٩٢٢ لەسەردەمی مستەفاکەمالی دیکتاتۆردا، شاری ئەزمیر ئاگری تێبەردراو پتر لە ١٠٠ هەزار یۆنانی و ئەرمەنی کوژران و سوتێنران...٢
ساڵی ١٩٣٧ کۆمەڵکوژیی دەرسیم دژی کوردە عەلەوییەکانی ئەم شارە ئەنجامدراو پتر لە ١٣ هەزار کورد کۆمەڵکوژ کران. و لە ناویاندا ٢٥٠٠ ژن و پیاوو منداڵ کە پەنایان بۆ ئەشکەوتەکانی دەوروبەری ئەوشارە بردبوو بە تەقاندنەوەی ئەشکەوتەکان بە دینامێت و ڕووخاندنیان بەسەریاندا لەناوبرد..
لە هەمووشیان نوێتر کۆمەڵکوژی ئەمرۆی قلابانی شرنا‌خ.. کە جارێکی تر چارەی دزێو‌و ماهیەتی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکیای بۆ جیهانێک کە ئەخلاق لە سیستەمە سیاسییەکەیدا بایەخێکی نییە ئاشکرا کردەوە.
کۆمەڵکوژیی دوای کۆمەوڵکوژیی بەرلەو ڕووداوە دیرۆکیانەی سەرەوەو پاشانیش هەتا ئەمڕۆ، خەسڵەت و ماهییەتی سیسته‌مە حوکمڕانییەکانی کۆن و نوێی تورکیان.. ڕۆژگار دێن و دەچن مرۆڤایەتی پێشدەکەوێت و بایەخە مرۆییەکان لە یاسا نێوخۆیی و نێودەڵەتییەکاندا دەچەسپێن. لەتورکیاش پێشکەوتن بەدیدێت. و ئیتر چیتر بە شمشێر کۆمەڵکوژ ناکرێن و تەنانەت بە فیشەک و بۆمبای ئاساییش نا. بەڵکو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و بۆمبی کیمیایی...!
بەڵی..! ئەم ڕووداوە جارێکی تریش هەموو جیهان و لە پێش ئەوانیشەوە هەموو لایەن و تاک تاکی کوردانی خستەوە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی گەورە.
لەکوێن ئەو سەکردەو بەرپرسانەی باشووری کوردستان، کە دوێنی بێ سەبرانە ناڕەزاییان دژی کوشتنی چەند سەربازی تورک بەدەستی گەریلا قارەمانەکانی پ ک ک دەردەبڕی و بە چالاکیەکی تیرۆریستانەیان ناودەبردو ئەمڕۆش بۆ کۆمەڵکوژی دەیان منداڵ و مێرمنداڵی کاسبکاری شرنا‌خ لاڵ بوون و زمانیان بەستراوە..؟ پێشبینی دەکەم لەئاکامدا بە شەرم کی نابەدڵانەوقە خەمباری خۆیان دەربڕن. بەڵام ئەمە کارێکە ئەفریقاییەکی دوورەدەست و ئەمەریکاییەکی لاتینی کوردنەناسیش دەیکات. چ لۆژیک و ئابڕوویەک لەوەدایە دەوڵەتێک رۆژانە تاوان لەدوای تاوان دژی کوردانی چەکدارو بێچەک ئەنجام بدات و لە بن لووتی ئێمەدا بنکەو بارەگای جاسووسی هەبێت..؟ بە پێی چ یاسایەکی نێودەوڵەتی و مەزهەبی و ئەخلاقی کۆن و نوێ لەڕێگای دەوڵەتی عیراقەوە ڕۆڵی ئێمە ئەوەبێت تورکیا وەک وڵاتێکی دیموکراسیی و کوردانیش تێرۆریست و کافر ناوزەد بکەین..؟ ئایا دەسەڵاتی سیاسیی باشووری کوردستان لەبەرانبەر تورکیادا تا ئەو ئاستە ملکەچ و زۆندەقچوون کە بوێری گوتنی چەند دەستەواژەی واتادارو هەڵقوڵاوی هەڵوێستێکی نەتەوەییانەو مرۆییانەیان نەبێت..؟ ئایا وەک دەسەڵاتێکی سیاسیی نیمچە دەوڵەت، بە حەیفی دەزانن لەچالاکییە دیپلۆماتیکییەکاندا، کاتێکی بۆ تەرخان بکەن..؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە هەموو پارتە سیاسییە کوردەکان لایەنگرانیان بهێننە سەرشەقامەکان و ڕێگە بدەن بە خۆپیشاندانی ملیۆنی بەشێک لە عارەقەی شەرمەزاریی ئەو دەسەڵاتدارە داهٶڵئاسایانە بسڕنەوە..؟
ئەو ئایدیۆلۆژیا‌و زهنیەتەی لە تورکیادا حوکم دەکات فاشستییەو ئەردۆگان و پارتەکەیشی هەڵگرو برەوپێدەری هەمان ئایدیۆلۆژیا‌و زهنیەتن. فاشیزم شێوازی نادیموکراسی حوکم و ده‌سه‌ڵاته‌و زاده‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه‌و به‌شێکه له پێویستییه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه. که له‌ئه‌نجامی هه‌بوونی قه‌یرانی قووڵی ناو سیسته‌مه‌که‌وه: قه‌یرانه‌کانی ئابووری، ئایدیۆلۆژی، بێده‌سه‌ڵاتی زۆرینه، گرفت له‌په‌یوه‌ندییه دهرهکیهکانیداو دیتنه‌وه‌ی جێگاپێی شیاو له‌م جیهانه‌داو نه‌بوونی چاره‌سه‌ری واقیعی بۆ ئه‌و قه‌یرانانه ... درووست ده‌بێت.
فاشیزم، چه‌مکێک نییه بۆ له‌که‌دارکردن و ڕه‌شکردنی دوژمنه‌کانمان به‌کاری بهێنێن. به‌ڵکو چه‌مکێکی زانستییه‌و خاوه‌نی سیما‌و خه‌سڵه‌تی خۆیه‌تی. و گه‌رچی جیاوازی که‌م و زۆر له‌نێوان شێوازه جۆربه‌جۆره‌کانی فاشیزمدا هه‌یه‌و هه‌موویان وه‌ک و یه‌ک نین. و ته‌نانه‌ت جیاوازی له‌نێوان فاشیزمی ئیتالیای مۆسۆلینی و نازیزمی ئه‌لمانیای هێتلهرییشدا به‌ڕوونی ده‌بینرێت. به‌ڵام ئه‌م جیاوازییانه لهئاستیکدانین که له‌بازنه‌ی فاشیزم ده‌ریان بهێنێت. و یه‌ک له‌خه‌سڵه‌ته هه‌ره‌سه‌ره‌کییه‌کان که له هه‌موو ئایدیۆلۆژیا فاشستییهکاندا به‌دیده‌کرێت: پشتبه‌ستن و برهوبهخشین به هه‌ستی ناسیۆنالیستی تووندڕه‌وانه، ستایش و ته‌نانه‌ت په‌رستنی هێزو جه‌نگ و شه‌ڕخوازی، ستایش و موقه‌ده‌س دیتن و په‌رستنی تاکی سه‌رکرده (مردوو یان زیندوو)، ڕێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی مرۆڤ و کوشتنی که‌سایه‌تییه‌که‌ی و یانیش تواندنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییه له‌ناو ئایدیۆلۆژیای نهژادپهرستانهو ملکه‌چکردنی کوێرانه بۆ پێشڕه‌وانی، لایه‌نگیریی ده‌زگای دادوه‌ریی له ئایدیۆلۆژیای ڕهواجپێدراوی ده‌وڵه‌ت و له‌ده‌ستدانی بێلایه‌نی خۆی، ته‌رخانکردنی دام وده‌زگای ڕاگه‌یاندن بۆخزمه‌تی بێ چه‌ندوچۆن و... هتد که‌ئه‌مانه زۆر به‌زه‌قی له کۆمه‌ڵگای سیاسی تورکیادا به‌دیده‌کرێن.
هه‌روا نموونه‌ی فاشیزمی تورکی خاوه‌نی داموده‌زگاگه‌لێکی غه‌یره‌ده‌وڵه‌تی یان میلیشییایی سه‌ر به‌م یان ئه‌و پارتی سیاسی، و یانیش به‌گشتی سه‌ربه لایه‌نی نیزامی و پۆلیسی دهوڵهوتن. ئه‌مانه‌ش وه‌ک سیسته‌می جاشایه‌تی، کۆنته‌ر گه‌ریللا، ئیداره‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت، حیزبوڵڵا، و بانده‌کانی تێرۆرکردنی به‌رهه‌ڵستکاران له‌ژێرناوی (بکوژی نادیار). و لە حکومەتەکەی ئارۆگانیشدا سەرەڕای ئەوانەی ناومانبردن نێوەندگەڵی مەزهەبی و عەشیرەتی وەک فەتحوڵلاییەوکان کە سەرەنێزەی خیانەت و فریودان و ساختەبازیی مەزهەبیشن. ئەمانە هەموو به‌ڕۆڵی خۆیان بوونه هۆی په‌یدابوونی مافیای ده‌وڵه‌تیی له قاچاخچی و بازرگانانی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان، دزی و گه‌نده‌ڵی و بێ نامووسی بێ سنووری چاوپۆشیلێکراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه... هتد
تورکیا به‌له‌ناوچوونی ئیمپراتۆریای عوسمانی و بڵقی سهرئاوبوونی خه‌ونه‌کانی... ئه‌تاتوورک و ئایدیۆلۆژیاکه‌ی خۆی وەک دوایین پەناگا پێشکەش کرد. پەناگایەک کە پارتێکی ئیسلامی و ڕێبەرێکی وەک ئەردۆگانیش لەسەدەی بیست و یەکەمداو بەئاوابوونی خۆری سیستەمە فاشست و نەژادپەرستەکان هێشتا ناتوانن خۆی لێ دەربازکەن و لە زەلکاوی پڕ تاوان و شەرمەزاریی ئەوسیستەمە دژە مرۆییەدا مەست و سەرخۆشانە پەل دەکوتن و لەشوێنێکدا داوای لێبووردن لە کۆمەڵکوژییەکەی دەرسیمی ساڵانی ١٩٩٣٧- ١٩٣٩ دەکەن. لەشوێنێکی تریشدا کاسبکارانی کورد بە بۆمبی کیمیایی قەتڵوعام دەکەن. لەشونێکدا بۆ کوژراوانی دەستی رژێمەکەی بەشار ئەسەد فرمێسکی درۆزنانەو ساختەبازانە دەڕێژن، لە شوێنێکی تردا خۆ لەبەرانبەر فەرانسەدا گیڤ دەکەنەوە کە چۆن ئەو بوێرییەی بەخۆی داوە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان پشتڕاست کاتەوە..!
سیستەمی فاشست و خوێنڕێژی تورکیا، که به‌سروشتی خۆی پڕله ناکۆکییه. کەبەردەوام باس له ئازایه‌تی و قارامانێتی و سەرکەوتن ده‌کات، که‌چی هه‌رگیز ناتوانێ ترسی ئه‌به‌دی خۆی له تێشکان و له‌ناوچوون و تاریکیی چاره‌نووسی خۆی بشارێته‌وه. به‌جۆرێک که ترس، سیما‌و خه‌سڵه‌تێکی تری ئه‌م سیسته‌مه‌یه‌و هه‌ربۆیه‌ش له‌بری چاره‌سه‌ری عاقڵانه‌ی کێشه‌و قه‌یرانه‌کانی، له‌سه‌ر بنه‌مای عاتیفه‌و خه‌ون و خه‌یاڵ، په‌نا بۆ شه‌ڕو به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی و کۆمەوڵکوژیی ده‌بات.
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ وه‌ها سیسته‌مێکدا یه‌کجار دژواره. به‌تایبه‌تیش که‌سیسته‌می سیاسی جیهانی و هه‌لومه‌رجه‌کانی هه‌رێمه‌که بواری به‌رده‌وامبوونی بۆ ده‌ڕه‌خسێنن و په‌ره‌شی پێده‌ده‌ن و له‌زۆر ڕووه‌وه خاڵی به‌هێزی بۆ ده‌خوڵقێنن. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا تورکیا وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی، له‌ئه‌نجامی ئه‌و عهقڵیهتهیهوه تادێ له‌ناو گرفته قووڵه‌کانی ناوخۆیدا نقوومتر ده‌بێت و له‌قه‌یرانێکه‌وه پێ ده‌نێته ناو قه‌یرانێکی تر و هه‌رگیز نابێته کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قامگیرو ئارام. کلیلی ده‌ربازبوونیش له‌م ڕه‌وشه قهیراناوهیه درێژخایه‌نه، چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورده. چونکه کێشه‌ی کورد کاتێک ده‌بێته شیاوی چاره‌سه‌ریی که سیسته‌م خۆی له ئایدیۆلۆژیای نه‌ژادپه‌رستی ، هەوڵدان بۆ سڕینەوەی بەرانبەرو نکوڵیکردن لەهەبوونی ڕزگار کردبێت. و یانیش به‌واتایه‌کی تر، چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد‌و خۆده‌ربازکردن له ئایدیۆلۆژیا‌و عه‌قڵیه‌تی فاشیستی دوولایه‌نی یه‌ک پرۆسه‌ن.
ڕاسته هه‌تا ئه‌م عه‌قڵیه‌ته سه‌رده‌ست و زاڵ بێت بوار بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد له‌ئارادا نابێت. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک لهدیرۆکهوه فێرده‌بین: هه‌ڵگرانی عه‌قڵیه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی، ده‌مارگیریی و کینه‌و هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.. ده‌توانن وێرانکه‌ربن. به‌ڵام سه‌ره‌نجام به‌و ئاکامه ده‌گه‌ن که وه‌ک دووپشکێکی تووڕه‌و کوێر بهخۆیانهوهبدهن.
پەراوێزەکان:
١- بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لە نووسینێکی ترم کە پێشتر بڵاوکراوەتە بە ناوی (تورکیا دیموکراسی یان فاشیزم) وەرگرتووە.
٢- بۆ زانیاریی زۆرتر دەربارەی بەشێک لە دیرۆکی ڕەش و پڕ لەتاوانکاریی ئیمپراتۆریای عوسمانی و کۆماری ئەتاتورکی، بۆ نموونە بڕوانە: نۆیل باربەر. وەرگێڕانی ڕێبوار کەریم وەلی. فەرمانڕەوایانی قۆچی زێڕین، لە سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتاتورک.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست