سێبه‌ری سازشه‌که‌ی مه‌سعود.
Sunday, 13/12/2009, 12:00
پێشه‌کی ئاشکرایه که‌ئه‌م سازشه‌ی مه‌سعود کردی، نه‌یه‌که‌مین جاره له‌مێژووی ئه‌م پیاوه‌داو نه کۆتاییشی پێ دێ. جا له‌به‌رئه‌وه من به‌ش به‌حاڵی خۆم هیچ سه‌رسام نیم له‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی مه‌سعود و، وه‌له‌وه‌ش باشتری لێ چاوه‌ڕوان ناکه‌م.
دیاره دوو هۆکاری سه‌ره‌کی له‌پشت ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌و تێفکرینه‌ی مه‌سعوده ،له‌ژیانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیدا، بۆیه گه‌ر شرۆڤه‌یه‌کی ساده‌ی بۆ بکه‌ین ، ئه‌وا هیچ لامان سه‌یر نابێ، که‌بۆ چی ئه‌م که‌سایه‌تیه جگه له‌سازش کردن بۆ دۆژمنان هیچی تری له‌هه‌گبه‌که‌یدا نیه، که‌چی له‌ئاست به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی بنه‌مه‌ڵه‌یی هیچ کات لێنابوورێ وتا سه‌رئێسقان داکۆکیان لێ ئه‌کا.
هۆکاری یه‌که‌م: ئه‌توانین به‌هۆکاری مێژوویش ناوزه‌ندی بکه‌ین، ئه‌م هۆکاره گه‌لێ جار له‌سه‌ری دواوین و، وه‌گه‌لێ له‌مێژوو نوسان وسیاسه‌تمه‌داران وڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان به‌دوورو درێژی باسیان لێوه کردوه، بۆیه لێره‌دا جارێکی تر زۆری له‌سه‌ر ناڕۆم وهه‌وڵ ئه‌ده‌م ته‌نها به‌ئاماژه‌یه‌ك له‌کۆڵ خۆم وخوێنه‌رانی به‌ڕێزی بکه‌مه‌وه، ئه‌ویش ئه‌و ژینگه‌و په‌روه‌رده‌یه‌یه که‌مه‌سعودی تیا گه‌وره بوه، لێره‌دا ناکرێ بۆ هیچ مرۆڤێ که‌ئاکام و کاریگه‌ری ژینگه‌و په‌روه‌رده به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێ، هه‌موان به‌شێکی گه‌وره له‌که‌سایه‌تیمان لێره‌وه ڕه‌نگ ڕێژ ئه‌کرێ وهانگاوه‌کانی دوایی لێره‌وه ده‌ست پێ ئه‌کا، ناکرێ مه‌سعودیش له‌و هاوکێشه‌یه به‌ده‌ربێ، بۆیه ڕه‌چاوکردنی ئه‌و ژینه‌گه‌یه‌ی ئه‌وی به‌م ڕۆژه گه‌یاندوه ، گه‌لێ کاریگه‌ری خراپ ونێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر جێ هێڵاوه. که به‌داخه‌وه ئه‌و ژینه‌گه‌یه‌ی ئه‌می پێگه‌یاندوه، پڕ‌و ته‌ژییه له‌که‌مو کوڕیی و نه‌زانین و چه‌ته‌گه‌ری وئه‌تك کردنی مافی خه‌ڵکی هه‌ژارو ده‌ست درێژکردنه سه‌رناموسی خه‌ڵکی وسه‌رانه وه‌رگرتن به‌هێزی تفه‌نگ وکوشتن وتیرۆرکردنی ده‌نگه هه‌ڵشاخاوه‌کان وسه‌ر شۆڕکردن بۆ زلهێزان وچاوساغی بۆ بێگانه‌و کلك ڕاوه‌شان بۆ دوژمنان. ئا ئه‌مه به‌کورتی ئه‌و ژنگه‌یه‌یه که‌مه‌سعودی تیا گه‌وره بوه، بۆیه له‌مه زیاتر له‌سه‌ری ناڕۆم وبه‌و کورته‌یه ئه‌چمه سه‌ر هۆکاری دووه‌م ، که‌زیاتر مه‌به‌ستی ووتاره‌که‌مه.
هۆکاری دووه‌م: پارتی پێش ئه‌وه‌ی کۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێ، پێوستی به‌وه هه‌یه وه‌ك جاران و له‌هه‌موو کۆنگره‌کانیدا بێ کێشه‌و سه‌رئێشه بکرێ وئه‌نجامه‌کانیشی وه‌ك ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ لای هه‌موان ئاشکرا بێ، له‌وه‌ی که‌سه‌رۆك ته‌نها مه‌سعود بارزانی ئه‌بێ وکه‌سی تر نابێ. بۆیه هه‌موو جارێ پێش کۆنگره جۆرێك له‌عه‌رزی عه‌زه‌لات نیشان ئه‌درێ و وه‌ك په‌یامێك بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانیان که‌جگه له‌و که‌سی تر نه‌بۆی هه‌یه خۆی کاندید بکا، وه نه‌بۆشی هه‌یه ببێ به‌سه‌رۆکی پارتی. ئه‌م جۆره تێڕوانینه له‌مه‌لا مسته‌فاوه درێژه‌ی کێشاوه‌و هه‌ر به‌و جۆره‌ش کۆتایی دێ، تا ئێره ئه‌مه ڕاستیه‌که‌و هه‌موان باشی ئه‌زانین، لێ ئه‌م جاره هه‌ندێ له‌باروو دۆخه‌که وه‌ك جاران نایه‌ته پێش چاوی مه‌سعودو هه‌ندێ بارگاویه ، وا هه‌ست ئه‌کا جگه له‌میش یه‌کێکی تر وه‌ك که‌ڵه‌گا خۆی به‌ئه‌ندامانی پارتی ئه‌ناسێنێ وئه‌یه‌وێ پێ به مه‌سعود لێژ بکاو ئه‌و هاوکێشه‌یه گۆڕان کاری تیابکا، که‌بۆ ماوه‌ی زیاتر له 60ساڵێ ئه‌بێ ، هیچ گۆڕانکاری له‌خۆ نه‌گرتوه.
هه‌ر له‌دوای ئه‌و چه‌ند چاوپێکه‌وتنانه‌ی نێچیرڤان و ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌ڕێگای ئه‌م میدیا ئازادانه‌وه دای به‌گوێی مه‌سعودا، بۆته هۆی جۆرێ له‌شڵۆقی ونائارامی بۆ مه‌سعود و بنه‌مه‌ڵه‌که‌ی، دیاره پێش ئه‌وه‌ش و له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ڕێگای چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی نادیاری بنه‌مه‌ڵه‌ی بارزانی چه‌ند سه‌ره داوێك هاتنه ده‌رکه‌وتن و وه‌ك هیوایه‌ك بۆ چاکردن وهه‌ندێ چاکسازی باسیان لێوه کرا، وه‌ك ئه‌و هه‌وڵانه‌ی عه‌بدول موسه‌وه‌ر بارزانی وچه‌ند که‌سایه‌تیه‌که‌ی دیکه‌یان، لێ ئه‌مانه کوورتی هێناو به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌کان پووکانه‌وه.
به‌بڕوای چه‌ندین که‌س، لایان وابوو گه‌ر مه‌سعود له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆی به‌رده‌وام بوایه‌و بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بکردایه، ئه‌وا هۆکاره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێنرایه‌وه بۆئه‌و ترسه‌ی که‌له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نێچیرڤان بۆ چاکسازی له‌نێو خۆدی ده‌زگای پارتیدا ووروژاندوێتی. لێره‌دا مه‌سعود ئه‌یه‌وێ شه‌پازله‌یه‌کی سیاسی له نێچیر بوه‌شێنێ وپێی بڵێ که‌پێوسته ئه‌و قسانه‌ی کردوونی ، بیان جوێته‌وه‌و جارێکی تر نه‌خه‌ڵه‌تابێ شتی له‌و جۆره باس بکات. بۆیه لێره‌وه و دوای ئه‌م سازشکردنه دوو ئه‌گه‌ر دێته ئاراوه.
ئه‌گه‌ری یه‌که‌م : ئه‌شێ ئه‌م هه‌له له‌لایه‌ن نێچیره‌وه به‌باشی بقۆزرێته‌وه‌و بتوانێ وه‌ك کارتێکی فشار دژی پارتی و خودی مه‌سعود به‌کاری بێنێ. بۆ ئه‌مه‌ش له‌مه‌و دوا نێچیر جگه له‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ میدیای ئازادا به‌ژماره زیاتر ئه‌کا، به‌ڵکه ڕه‌نگه وه‌ك خۆی په‌نا بباته به‌ر دروستکردنی باڵێکی ئاشکرا له‌ناو پارتیدا.
ئه‌گه‌ری دووه‌م: ئه‌ویش له‌وه‌دایه که‌له‌مه‌و دوا به‌هیچ کلۆجێ نێچیرڤان له‌گه‌ڵ میدیاکان نه‌دوێت و خۆی له‌چاوی کامێراکان دوور بخاته‌وه، گه‌ر ئه‌م ئه‌گه‌ره ڕوویدا، ئه‌وا مانای وایه مه‌سعود سه‌رکه‌وتو بوه له‌به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره سازشکردنه‌ی نه‌ك هه‌ر بۆ دوژمنانی کورد، به‌ڵکه بۆ خودی خۆی وبنه‌مه‌ڵه‌که‌ی.لێره‌وه ئێدی خاڵی وه‌رچه‌رخان ڕووناداو بۆ جارێکی تر مه‌سعود له‌کۆنگره‌ی داهاتودا ئه‌بێته‌وه به‌سه‌رۆك ونێچیریش ڕه‌نگه وه‌ك خۆی و ته‌نها به‌پۆستێکی ته‌شریفی بیژه‌نێ.
له‌کۆتاییدا من له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری یه‌که‌م دام و پێم وایه مه‌سعود به‌و سازشه‌ی که‌کردی جگه له‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کی تری خسته سه‌ر خه‌رمانه که‌ڵه‌که بوه پڕ نوشست و دۆڕاوه‌کانی، چی تری لێ سه‌وز ناکا. لێره‌وه کۆتایی به مه‌سعودو خه‌ونه‌کانی دێن وسه‌رده‌مێکی نوێ له‌ژیانی پارتیدا دێته کایه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست