نا بۆ تێرۆر‌و تۆقاندن، به‌ڵێ بۆ ئازادیی
Sunday, 16/05/2010, 12:00
به‌یاننامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان که له
13/05/2010 بڵاویکرده‌وه له‌هه‌مبه‌ر تیرۆکردنی ڕۆژنامه‌نووس
"سه‌رده‌شت عوسمان" و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌ی
لێیکه‌وته‌وه، ئاماژه بۆ کۆمه‌ڵێ پێشهات ده‌کات و هه‌ندێ رووداوی
تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ کردوه که له دوور‌و نزیکه‌وه پێوه‌ندیی به فڕاندن و
تێرۆرکردنی کاک سهردهشتـهوه نییه. ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیی و
مه‌ترسیی ئێمه‌یه، پارتیی له ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌که‌وه ده‌یه‌وێت
تێرۆرایزی ته‌واوی رۆشنبیران و نووسه‌ران و ده‌نگه ئازاده‌کان بکات.
به‌کورتیی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتیی له‌جیاتی به‌پیره‌وه‌هاتنی جه‌ماوه‌ر
و پێکهێنانی لێژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و کرده‌وه
تیرۆریستییه، شمشێر پیشانی جه‌ماوه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیرانی
کوردستان ده‌دات، ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر شارستانییانه هاوار
ده‌که‌ن: نابێ که‌س له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ خه‌ڵتانی خوێن بکرێت.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی پارتیی له‌کاتێکدایه که وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ره‌کیی
ده‌سه‌ڵات له کوردستان چ وه‌ک حزب، چ وه‌ک حکومه‌ت بێده‌نگن
له‌به‌رامبه‌ر بۆردومانکردنی کوردستان له‌لایه‌ن تورکیا و ئێران و
سنووربه‌زاندنی ڕۆژانه‌یان بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و خاکی
کوردستان، به‌ڵام زمانی تۆڵه و ته‌خوینکردن له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانێکدا
به‌کاردێنن که داوای ئازادیی و مافی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ن.
به‌یاننامه‌که سه‌رتاپای جه‌ماوه‌ره ناڕازی و خۆپیشانده‌ره‌که‌ی
کوردستان و هه‌نده‌رانیان به ده‌ست و کلکی لایه‌نێکی سیاسی کوردستان
داناوه، که به گوته‌ی ئه‌وان به فیکی بێگانه هه‌ڵده‌په‌ڕن. ئێمه
ڕایده‌گه‌یه‌نین که وه‌ک که‌سانێکی بیروڕا جیاواز و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و
کوردستانیی له‌هه‌مبه‌ر تێرۆرکردنی سه‌رده‌شت، به هیچ شێوه‌یه‌ک له
به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسییه‌وه هه‌ڵوێست
وه‌رناگرین، به‌ڵکو وه‌ک که‌سانی ئازاد‌و سهربهخۆو ته‌واو بێلایه‌ن
داکۆکیی له ئازادیی راده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌نوسیی ده‌که‌ین. هاوکات
ناشمانه‌وێ پێش لێکۆڵینه‌وه‌کان و بڕیاری دادگا بکه‌وین، به‌ڵام مه‌ترسیی
ئه‌وه‌مان هه‌یه، که چۆن زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌هۆی ئه‌وه‌وه که ئه‌م
کرده‌وه‌یه له ناوچه‌ی دهسهڵاتداریهیتی به‌کرده‌وه‌ی پارتییدا
ڕوویداوه، ته‌نیا ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ش به‌م ناڕه‌زایه‌تیه ڕه‌وایه
ته‌نگه‌تاو بووه، هه‌ربۆیه له‌باری سیاسیی و یاساییه‌وه، پارتیی له‌م
که‌یسه‌دا به به‌رپرسیار ده‌زانین.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان ده‌رکه‌ون، ئێمه داوا ده‌که‌ین دادگایه‌کی
تایبه‌ت له پرۆفێشناڵترین دادوه‌ر و لێکۆڵه‌ره سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان
له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی لێژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پارله‌مانییدا
(به‌نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو لیست و قه‌واره سیاسییه‌کان) لێکۆڵینه‌وه‌کان
ده‌ست پێبکه‌ن و ته‌واوی ورده‌کارییه‌کانیش بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکه‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر جۆره سیناریۆیه‌کی ناو ژووره داخراوه‌کان و
کهیسدانان جێگه‌ی گومانی زیاتر ده‌بێت و ئه‌م به‌رپرسیارییه‌ته
له‌ئه‌ستۆی پارتیی دوور ناخاته‌وه. ئێمه داواده‌که‌ین ئه‌م که‌یسه
دیزه‌به‌ده‌رخۆنه نه‌کرێت. بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌که‌ین که
خوازیاری ئاشکراکردن و دادگایی‌کردنی تاوانباره‌کانن به‌ئاشکراو
له‌دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆدا به‌ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه سیاسیی و
قه‌واره سیاسییه‌کانی پارله‌مان و که‌سانی پسپۆری یاسایی سه‌ربه‌خۆ،
لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌ڕێوه بچن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌نگ بخه‌نه پاڵ ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئێمه و ئیمزای
ئه‌م تۆماره بکه‌ن یاخود بهههرشێوازێکی گونجاو که خۆتان به‌باشیی
ده‌زانن ناڕه‌زایی ده‌رببڕن.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگت بچێته سه‌ر ئه‌م که‌مپه‌ینه، به‌م ئیمه‌یڵه‌ی
خواره‌وه ناوی خۆت
بنێره.
[email protected]لیستی یه‌که‌می ناوه‌کان:
1. ئارام ره‌فعه‌ت
2. ئازاد عه‌لی
3. ئاسۆس هه‌ردی
4. ئاسۆ حامیدی
5. ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی
6. د. ئالان مه‌جید
7. ئیحسان مه‌لا فوئاد
8. ئیدریس عومه‌ر
9. بڕوا ههرتهلیی
10. به‌ختیار عه‌لی
11. پشتیوان سابیر
12. پشتیوان جه‌مال
13. تاهیر عیسی
14. جه‌زا چنگیانیی
15. جه‌لال محه‌مه‌د تاڵه‌بانیی
16. خالید عه‌زیزی، خوێندکاری دکتۆرا لهئۆسترالیا
17. خانزاد ره‌شید مسته‌فا
18. دڵشاد حه‌مه
19. دڵشاد ههرتهلیی
20. دیاری محه‌مه‌د
21. ره‌نج شێخانیی
22. رۆژ ئه‌وڕه‌حمان
23. رۆشار
24. رێبین هه‌ردی
25. رزگار عومه‌ر
26. رزگار ساڵح
27. زانیار محه‌مه‌د
28. سارا موکریی
29. سالار سۆفی
30. ساڵح میراوده‌لیی
31. سه‌ردار محه‌مه‌د
32. سه‌عید عارف
33. سیروان غه‌ریب
34. شانکار عه‌بدوڵا
35. شوان محه‌مه‌د
36. شۆڕش خالید
37. د. شێرکۆ کرمانج
38. عه‌باس بۆسکانی
39. عه‌بدول قهرهگۆلیی
40. عه‌تا فه‌یزوڵا
41. عه‌دنان کۆچه‌ر
42. عه‌دنان که‌ریم
43. عه‌زیز ئه‌حمه‌د
44. عه‌لی زه‌ڵمیی
45. عه‌لی عه‌باس
46. عیسا خدر
47. فه‌ره‌یدون حه‌مه ره‌شید
48. قادر نادر
49. کارزان که‌ریم بامهندیی
50. کاروان کاکه‌سوور
51. کامیار سابیر
52. کاوه چاوشین
53. که‌مال ره‌ووف
54. لوقمانی حاجی که‌ریم
55. ماڵپه‌ڕی پێنووسه‌کان
56. ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست helwist.com
57. مه‌ریوان وریا قانیع
58. مه‌نسور ته‌یفوری
59. نالی محه‌مه‌د
60. نه‌ژاد جه‌لال
61. د. نه‌وزاد ره‌شید
62. هه‌ردی ئه‌حمه‌د
63. هه‌ندرێن
64. هه‌نگاو مامه
65. هیوا قادر
66. وریا تاهیر
67. یاد عه‌لی
68. یاسین بانیخێڵانیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست