کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌و ڕه‌گه‌ له‌ دڵماندایه

Tuesday, 05/05/2009, 12:00

1886 بینراوە


نزیکبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و هاتنه‌ کایه‌ی کۆمه‌ڵی لیستی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره‌ی کوردستان، به‌ تایبه‌تیش لیستی گۆڕان،به‌جارێک ئه‌و گۆمه‌ مه‌نگه‌ی شڵه‌قاند و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی هه‌راسان کردوه‌،ئه‌و هۆکاره‌شه‌ وای له‌ ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵات کردوه‌ شه‌ڕێکی سارد له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ دژی ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ جیاوازانه‌ ده‌ست پێبکه‌ن،بێ هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ک که‌ ئه‌و شێوازه‌ میدیایه‌، له‌ ساڵانی ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه‌ زیانێکی گه‌وره‌ی به‌ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که‌مان گه‌یاند وه‌و تا ئێستاش له‌ دانی باجه‌که‌ی ده‌رنه‌چوین، لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنیدا، که‌ وه‌کو لیستێکی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات، هاوکات ئومێدێکی زۆری دایه‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان و به‌شی زۆری خه‌ڵک و که‌سایه‌تیش پشتیوانیان بۆ لیسته‌که‌ ده‌ربڕی،ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسیش(ڕه‌گ) له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا دو ڕۆژ له‌مه‌و پێش پشتگیری خۆیان بۆ لیستی گۆڕان ده‌ربڕی. پشتگیری ڕه‌گیش شتێکه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر مه‌ترسی خسته‌ سه‌ر ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵات،چونکه‌ ده‌زانن له‌ناو ڕیزه‌کان (ینک)دا و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش خه‌ڵکانێکی زۆر لایه‌نگری ڕه‌گ ده‌که‌ن و به‌ چاوی ئومێده‌وه‌ بۆ هه‌نگاوه‌کانیان ده‌ڕوانن،
 ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتیش له‌سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی ڕه‌گه‌وه‌،چه‌ند شێوازێکی ناڕێکخراوه‌ییان گرتۆته‌ به‌ر، له‌ هه‌مبه‌ر کادیر و لایه‌نگیرانی ڕه‌گ، له‌ ده‌رکردن و ناوزڕاندن وسه‌رکوتکردنیان و زۆر شتی تریش، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ له‌مپه‌ر له‌ به‌ر ده‌م ڕێڕه‌وی تێکۆشانی ڕه‌گ، دوێنێش له‌ میدیاکانی (ینک) ه‌وه‌  هه‌واڵێک بڵاوکرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌ڵێک که‌س، که‌ گوایه‌ ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌گدا بون و ئێستا ڕیزه‌کانی ڕه‌گیان به‌جێهێشتوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌گ ئه‌وانی چه‌واشه‌ کردوه‌ و ڕاستیه‌کانیان پێچه‌وانه‌ کردونه‌وه‌،ئه‌وه‌شیان دروست ئه‌ڵقه‌یه‌کی تری ئه‌و زنجیره‌ په‌لامارانه‌یه‌ بۆ سه‌ر ڕه‌گ  به‌ پێویستم زانی لێره‌دا به‌ به‌ڵگه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌و گوتانه‌ی میدیاکانی (ینک) بده‌مه‌وه‌ که‌ چۆن خۆیان ده‌یانه‌وێت ڕای گشتی و ڕاستیه‌کان چه‌واشه‌ بکه‌ن، ته‌نها مه‌به‌ستیشیان ده‌ستگرتنه‌ به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، نه‌ک یه‌کێتی ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵک، ئه‌گه‌رنا شتێکی له‌و بابه‌ته‌ ئه‌وه‌ی نه‌ده‌هێنا به‌و شێوه‌یه‌ زه‌ق بکرێته‌وه‌و بکرێته‌ سه‌ردێڕی هه‌واڵیش و که‌سایه‌تی یه‌که‌می (ینک)یش پێی هه‌ڵبستیت، له‌وکاته‌دا هه‌واڵه‌که‌م بینی چاوه‌ڕێم ده‌کرد بڵیت له‌ کۆتاییدا تاڵه‌بانی نیشانه‌ی ئازایه‌تی پێبه‌خشین(نوگ شجاعه‌)!!!!!!!!!!!!!!!
 زۆربه‌ی کادیر و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی یه‌کیتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان و خه‌ڵکی کوردستانیش شایه‌تی ئه‌وه‌ن، له‌ سه‌رده‌می خه‌بات و تێکۆشانی شاخدا هه‌بوه‌ که‌سانێک له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کیتی ولا یه‌نه‌کانی تریشدا، خۆیان و یان چه‌ند که‌سێکیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا، خۆیان ته‌سلیمی ڕژێمی به‌عس کردۆته‌وه‌، ڕژێمیش له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانیدا گرنگی زۆر پێده‌داوه‌ و له‌ ڕێی میدیاکانیه‌وه‌ مژده‌ی نه‌مان و لاوازی شۆڕشی داوه‌،به‌لام ئایا ده‌ره‌نجامی ڕوداو و گۆڕانکاریه‌کان وه‌ڵامی هه‌مو ئه‌و پڕو پاگه‌ندانه‌یان دایه‌وه‌ یان نا؟ ئه‌وه‌یان وه‌ڵامه‌که‌ی با بۆ خوێنه‌ر خۆی بیت! به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌و وه‌لامانه‌ بۆخۆیان له‌ ده‌رگای ماڵی هه‌ر یه‌کێکتان ده‌دات،ڕاست و ڕێک ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌هه‌مان سیناریۆ و کاراکته‌ری جیا دوباره‌بۆوه،‌
 ڕه‌گیش وه‌ک هه‌مو ڕه‌وت و گروپ و ڕێکخراوێکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، به‌ده‌ر نیه‌ له‌که‌م و کورتی و که‌سانێک له‌وانه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی هاتبنه‌ ناو ڕیزه‌کانی ڕه‌گ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێناو هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌ خۆیاندا ڕه‌گیان کردبێته‌ ئامرازی هه‌ڵویست فرۆشتنی خۆیان، به‌دڵنیاییشه‌وه‌ پاک بونه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی ڕه‌گ له‌و جۆره‌ که‌سه‌ هه‌لپه‌رست و هه‌ڵوێست فرۆشانه‌، ڕه‌وته‌که‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بات و زیاتر گه‌شبینیش ده‌داته‌ دۆست و لایه‌نگرانی،نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕه‌گ ڕه‌گی له‌ کوردستاندا نیه‌،به‌ڵکو ڕه‌گ ڕه‌گی له‌ دڵی که‌سانی تێکۆشه‌ر و خه‌مخۆرانی خه‌ڵکی کوردستاندایه‌.
 نامه‌وێ له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ دورکه‌ومه‌وه‌ ، له‌چه‌ند خاڵێکدا ڕاستیه‌کانتان ده‌خه‌مه‌ ڕو:
 یه‌که‌م: له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی (ینک) دا به‌ دو ژماره‌ی جیاواز باسی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات، له‌ یه‌کێکیاندا به‌ (21) و له‌ دوی تریشیاندا به‌ (17) که‌س ناویان ده‌بات!! فه‌رمو سه‌یری ئه‌و لینکانه‌ بکه‌ن:
 
 http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/04-05-2009/news36.html
 http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/04-05-2009/news35.html
 http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=12319
 
 دوه‌م: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ناویان له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه‌ ، ته‌نها دو که‌سیان کاتی خۆی پشتگیریان له‌ ڕه‌گ کردوه‌ و ناویشیان له‌ لیسته‌که‌دا بڵاوبۆته‌وه‌ ، ده‌بێ بپرسین ئه‌و نۆزده‌ یان پانزه‌  که‌سه‌ی تر له‌ کوێ هاتون؟! بۆ راستی ئه‌مه‌ش ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ ببینن و له‌ ژماره‌ به‌ندیه‌که‌دا سه‌یری ژماره‌(16 و  36) بکه‌ن،
 http://www.darooikurd.org/rag28.asp
 
 سێیه‌م: به‌پێی ئه‌و نوسراوانه‌ی له‌ مه‌کته‌بی ڕێکخستنی (ینک) ه‌وه‌ هاتون و مه‌کته‌بی به‌ریتانیا پشتی پێبه‌ستون و ئاماژه‌ی به‌ ڕۆژ و به‌رواره‌که‌یان کردوه‌، ئه‌وانه‌ی پشتگیری ڕه‌گیان کردوه‌ ده‌رکراون و هیچ مافێکیشیان به‌ (ینک)ه‌وه‌ نیه‌،که‌چی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ بێ پرانسیپی ڕێکخراوه‌یی تاڵه‌بانی هه‌مو ئیمتیازێکی دانه‌وه‌!! له‌ کاتێکدا ئه‌وه‌ کاری مه‌کته‌بی ڕێکخستنه‌ و چۆن ئه‌وان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌رکردنیان داوه‌، هه‌رواش ده‌بوایه‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌شیان له‌ لایه‌ن ئه‌و مه‌کته‌به‌وه‌ بێت نه‌ک تاڵه‌بانی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌یری ئه‌و لینکه‌ بکه‌ن:
 http://penusakan.com/Kurdi/viewpage.php?page_id=180
 
 له‌لایه‌کی تره‌وه‌ مه‌کته‌بی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ پشتیوانیه‌کاندا بۆ ڕه‌گ، ڕونیان کرده‌وه‌ که‌ که‌سانی ناوبراو له‌ لیدز هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌ ڕێکخستنه‌کانی (ینک)ه‌وه‌ نیه‌!! ده‌بێ بپرسین بۆچی ئه‌وانه‌ بونه‌ ئه‌و کادیر و پسپۆڕانه‌، له‌ سه‌ردانێکی کورتدا بارودۆخی کوردستانیان شه‌ن و که‌و کرد و بیروڕایان گۆڕا!! پڕۆژه‌کانیشیان به‌سه‌رکردنه‌وه‌،یان ئه‌وانیش به‌رپه‌تای ئه‌نفلۆنزای ده‌سه‌ڵات که‌وتون!
 له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ڕۆژی (ینک) به‌و ڕۆژه‌ گه‌یشت، مام جه‌لال له‌ ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتی ئێراک و یه‌کێتیدا، ده‌بێت پێشوازی له‌ که‌سێکی وه‌کو (سامان باقی) بکات و له‌ هاوشانی دابنیشێت و له‌ میدیاش گرنگی پێبدرێت!!! واته‌ ده‌بێ بپرسین ؟ (ینک) به‌ره‌و کوێ!!!!!!!
 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)