کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌که‌مین کاری حوکمه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه‌ بۆ جگه‌ره‌

Sunday, 15/11/2009, 12:00


به‌رهه‌می بێ به‌رهه‌م له‌م وێنه‌یه‌دا زۆر به‌پلان ده‌یه‌وێت بازرگانی جگه‌ره‌ بکات بۆ خاتری
براکه‌ی که‌بازرگانێکی گه‌نده‌ڵ و بێئابڕوی جگه‌ره‌یه‌ . من له‌وه‌ناگه‌م به‌رهه‌م له‌کوێ ی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکادا ژیاوه‌ ..؟ ده‌نا ئه‌و پیاوه‌ قنجه‌ چاک ده‌زانێ پڕوپاگه‌نده‌ بۆ جگه‌ره‌ کردن له‌مێژه‌ له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا یاساغه‌ . ته‌نانه‌ت ئێستا له‌زۆربه‌ی ڕیستۆران و جێگه‌ ڕه‌سمێکان هه‌ر یاساغه‌ جگه‌ره‌ش بکێشی ،نه‌ک پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ بکه‌یت . به‌رهه‌م
هه‌موو یاساو ڕێسایه‌کی به‌درۆ خستۆته‌وه‌ بۆ یه‌ له‌په‌نا وێنه‌یه‌کی جگه‌ره‌یه‌کی زۆر خراپ و ناشازدا شادمانانه‌ وێنه‌ ده‌گرێت و له‌ پیوکه‌ی به‌شانازیه‌وه‌ بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌ .که‌ده‌ڵێم ناشازو خراپ به‌و مانایه‌ نا که‌ جگه‌ره‌ی باش هه‌یه‌ ، به‌ڵام سه‌رۆکی حوکمه‌ته‌ فاشله‌که‌ی باشور ئه‌مه‌ یه‌که‌مین کاری بوو که‌ناوی ناوه‌ حوکمه‌تی خه‌ڵک و خزمه‌تکار . به‌رهه‌م هه‌ر حسابی بۆ چاخانه‌که‌ی موفتی نه‌کرد که‌ده‌یان کۆ بونه‌وه‌یان کرد بۆ کێشه‌ی جگه‌ره‌ . به‌رهه‌م چونکه‌ ڕقی دنیای له‌کوردو دۆزه‌که‌ی ده‌بێته‌وه‌ دێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌بکات به‌خه‌ڵک ده‌ڵێ جگه‌ره‌ بکێشن به‌تایبه‌تی به‌خه‌ڵکی سلێمانی چونکه‌ زۆر شادمانن به‌بونی هێرۆ به‌لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند .ئه‌مه‌ قسه‌ی ڕۆژنه‌مه‌ درۆزنه‌ی مه‌لاحیکمه‌ته‌ . ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی حوکمه‌تێکی تر فاوڵی وای بکردایه‌ به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌هاته‌ ده‌نگ و به‌دکتۆره‌کانی ده‌وت ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی حوکمه‌ت ڕونکردنه‌وه‌ نه‌دات و داوای لێ بوردن نه‌کات خه‌سته‌خانه‌کان کڵۆم بده‌ن و بچنه‌ماڵه‌وه‌ و منیش هه‌رئێستا واز ده‌هێنم ، لێ له‌نیشتمانه‌ کڵۆڵه‌که‌ی من که‌س هه‌ڵوێستێکی جوامێرانانه‌ پیشان نادات به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی موشه‌خۆر ده‌بێ سه‌رۆکی حوکمه‌ت پۆزش بێنێته‌وه‌ ده‌نا ناتوانین متمانه‌ به‌ین به‌ حوکمه‌تێک که‌ بیه‌وێ هاوڵاتیانی خۆی به‌هێواشی بکوژێت .پرسیاره‌که‌ لێره‌دایه‌ به‌رهه‌م خۆی جگه‌ره‌ ده‌کێشێ داخۆ ده‌زانێ زیانی جگه‌ره‌ چه‌نده‌ ..؟دیاره‌ به‌رهه‌م و حیزب و حوکمه‌ته‌که‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چاوه‌ڕوان کراوه‌دا بۆ سواڵی ده‌نگ له‌باتی قابله‌مه‌و تاوه‌و ماکسی ژنان جگه‌ره‌ ده‌به‌خشنه‌وه‌ جگه‌ره‌کانیش جگه‌ له‌خراپیان به‌سه‌رچون و سکراب بوون هیشه‌ریکه‌ بازرگانێکی نۆکانه‌ .پێده‌چی به‌رهه‌م له‌کاتی ئه‌و وێنه‌یه‌دا خۆی لێبوبێ به‌ کاوبۆیه‌که‌ ئه‌مه‌ریکا که‌پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ جگه‌ره‌ی مالبۆرۆ ده‌کرد نایزانین ئه‌سپ و حه‌بله‌که‌ی که‌م بوو سه‌رۆکی حوکمه‌ته‌ 15 فلسێکه‌تان
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە