پێوەرەكانى نیشتیمانى بوون و جاشبوون چین؟
Saturday, 30/05/2009, 12:00
بەراورد لە نێوان دووئامۆزا: ئەیوب بارزانى و مەسعود بارزانى لە كوردستاندا چ پێوەرێك هەیە كە جاشێك و نیشتمانیەك لە یەك جیا بكەینەوە، كێ بریار دەدا ئا خۆ یەكێك جاشە یا نیشتیمانییە؟ ئایا كورد هیچ سەركردەكانی جاشن یا نیشتیمانى؟
نێچیرڤان بارزانى دەڵێت وڵاتان لە پشت رۆژنامە نووسانن، ئەى كێ لە پشت نێچیرڤان بارزانى و مامەیەتى؟ چەند ساڵێك بچینە دواوە مێژووى مەسعود بارزانى كورى مەلا مستەفا هەڵبدەینەوەبزانین ئەو كەسە كێیە؟ مەسعود بارزانى نەوەى بنیاتنەرى جاشایەتى لە كوردستان مەحموود ئاغاى زێبارى یە، لە مالى محموود ئاغا گەرورە بویە و پەروەردەى دەستى بابە گەورەو خاڵەكانیەتى، لە سەرەتاى تەمەنى گەنجیدا وانە سیخوریەكان لە باوكیەوە فێربویە، وەك یەكەم چالاكى پەیوەندى لە گەڵ دەستەڵاتى شاى ئێراندا پەیداكرد، وەك سیخورى ساواك كارى كردووە لەگەل باوكى و ئیدریسى براى، لەو ماوەیەدا چەندین كارى تیرۆرستى بۆ رژێمى شا ئەنجام داوە وەك كوشتنى كادیرانى حیزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران وە گرتن و رادەستكردنى ئۆپۆزیسیۆن و نەیارانى شا بە ساواك، لە ئاستى ناوخۆى كوردستان هەرسێ كەس باوك و دوو كور، دژایەتى هەموو كوردێكى ئازا و هەممو ئەو كەسانەیان كردووە كە بۆ خزمەتى راستەقینەى شۆرشى كوردى تێیاندەكۆشى، مەلا مستەفا دەستى داگرت بە سەر مەكتەبى سیاسى و هەموو بریارەكانى دابەش كرد بە سەر مەسعوود وە ئیدریس، لە ئەنجامى رەفتارى دیكتاتۆرانەى ئەو سێ كەسە خەڵكانێكى زۆر ناچار بوون پەنا ببە نە بەر رژێمى عێراقى و ببنە جاش، هەرچەندە جاشایەتى هیچ پاساوێكى بۆ نییە، بەڵام هۆی سەرەكى درووستبوونى جاشایەتى دیسان مەلا مستەفا و كورەكانیەتى، بە درێژایى سالانى شۆرش مەسعود و باوكى ملكەچى فەرمانەكانى شاى ئێران بوون، هەتا ئەو دەمەى شا بریاری دا كە ئیتر بەسە یاریەكە با كۆتایى بێت دیسان لە قسەى شا دەرنەچوون، شۆرشى گەورەى كوردیان رادەستى ئاغاكەیان كردەوە، یاریان بەچارەنووسى سەدان هەزار كەس كرد، جگە لەوەى هەوڵى دەوڵەتى كوردیان لە بار برد، تەنانەت لە ناو بارزانیەكان هەولى لەناو بردنى نەیارەكانى كارە سیخوریەكانى مستەفا بارزانى و كورەكانى دراوەو بە نامەیەك كە مەسعوود و ئیدریس بە بەرنامە بۆ دەزگای سیخورى رژێمى عێراقى دەنێرن داواى یارمەتى لەو بارزانیانە دەكەن كە لە دەست كارە سیخوریەكانى ئەو سێ كەسە دەستیان لە هەممو شتێك هەڵگرتبوو و لە قوشتەپە و هەریرو ناوچەكانى تر لە ژێر چاودێرى دەزگاكانى سەددام بوون، لە ئەنجامدا دەزگاى ئیستیخباراتى سەددام نیشانەكەى بۆ پێكان و زۆرینەى ئەو بازانیانەى لە ناو برد كە مەلا مستەفا و كورەكانى بە مەترسى یان دەزانین بۆ سەر خۆیان، تەنانەت كورەكانى خۆیشى كە لە كارە سیخورییەكانى باوك و براكانیان رازى نەبوون، دواى شا ئەو سێ كەسە یەكسەر خزمەتیان گواستەوە بۆ ئیتلاعات.
دواى راپەرین لە ململانێى كۆنترۆل كردنى سەروەت و سامان، پشتیان بەست بە ئێران بۆ ئەو مەبەستەش ئەدهەم بارزانى حیزبێكى دروست كرد بۆ ئەوەى ئەگەر هاتوو مەسعوود پشتى بە سەددام بەست و ئێران نارازى بوو، لە رێگاى ئەدهەمەوە كارەكانیا ببەنە رێوە، لەو ماوەیەدا یەكسەر پەیوەندیەكى پتەو ى لەگەڵ سەددام دروست كرد راستەخۆ چەند جار سەردانى بەغداى كرد، پلانى نوێى دارشتەوە لەگەڵ سەددام، هەر لەو كاتەشدا ئینتیماى خۆى بۆ تورك دووپاتكردەوەو بە پێچەوانەى شێخ عبدالسلام ملكەچى خۆی بۆ تورك راگەیاند، یەكسەر كەوتنە كوشتن و راوەدوونانى پەكەكە، لە دواى نەوەتەكان یارمەتیە سیخوریەكان لە ئێران و سوریا و توركیا و عێراقەوە بە لێشاو دەگەیشتنە دەست مەسعودو نێچیرڤان كە لە جێگاى باوكى یەتى، بە هۆى ئەو بازنە سیخورییەى كە مەسعود بارزانى لە دەورى خۆى دروست كردوە، وەك كەسانى وەك سلاح بدرالدین و داود باغستانى دوو كەسن سەر بە موخابەراتى بەعسى سوریان، كەسانى جاش وەك تەحسین شاوێس و كۆنە سەرۆك جاشەكانى تر و بەرپرسە كوردە بەعسیەكانى تر رۆلى ناوبژیوانیان بینیوە لەگەل عێراق، وە راستەوخۆ لەلایەن ئەدهەم بارزانیەوە پەیوەندى بوو لەگەڵ ئێران، وە هێلێكى راستەوخۆشى لەگەڵ توركیا كردەوە بە هۆى شەرى دژ بە پەكەكە، لە ئاستى ناوخۆش درێغى نەكردووە لە كوشتنى رەش و رووتى بێدەستەڵاتى كورد لە ماوەى شەرى ناوخۆدا، تا رۆژى ئەمرۆ كە دەستىیان گرتووە بەسەر هەموو سامانى كورد.
بێینە سەر ئەیوب بارزانى و كەسانى تر وەك كورە كوژراوەكانى مەلا مستەفا و كورەكانى شێخ سلێمان، ئەمانە كەسانى نەیار بوون هەر لە سەرەتاوە ، بۆیە ئەوانەى كە كەوتنە داوى سێ كەسەكە لەناوچوون ئەوانەى كە توانیان بگەنە وڵاتانى سێیەم رزگار بوون لە دەستیان، ئەیوب بارزانى مێژوونوسێكى ئەكادیمى، مرۆڤێكى بەهادار و رابردوو وە هەڵوێست پاكە، لە ئاستى نێودەوڵەتى رێزى لێدەگیرێت، لە مێژووی ئەو كەسەدا جگە لە خزمەت بە كورد وەك زۆرینەى كەسانى ناو شۆرش هیچ فایلێكى خراپى لەسەر نیە، سەرمایەكەى رەنگە هەممو فەرمانبەرێكى ئاسایى لە كوردستان زیاترى هەبێت لەو، لە كاتێكدا تەنیا ئەوەى كە زانراوە و ئاشكرایە سەرمایەى مەسعود وە نێچیرڤان زیاتر لە چەندین بلیۆن دۆلارە.
عەبدولمسەویر ئەكادیمیەكى كوردە و هەڵگرى دكتۆرایە، ئەفسەرى شۆرشى كوردى و پێشمەرگە بووە تا دوا رۆژەكانى شۆرش. مامۆستاى زانكۆیە و سەرمایەكەى مووچەكەیەتى و هیچ فایلێكى نیە تا ئێستا دژى كورد وە بە پێچەوانەوە جگە لە خزمەتكردن بە كورد.
ئیستا پێوەر چییە بۆ نیشتیمانى بوون وە جاشایەتى بوون؟ كامانە جاشن وە كامانە نیشتیمانین؟ خۆت بریار بدە.
هەمان شێوە ئێستا رۆژنامەنووسى بویر و ئازا پەیدا بوونەو لە بارودۆخى زۆر خراپ دا خزمەت دەكەن بە گەیاندنى حەقیقەت وە رۆژنامەنووسى جاشیشمان هەیە كە جگە لەوەى لەلایەن دەستى دەرەكى هاوكاری دەكرێن گەورەترین پشتیوانیان لێدەكرێت لە لایەن كەسانى وەك نێچیرڤان و مەسعود و جەلال تالەبانى و دەست و پەیوەندیەكانیان.
تاوانباركردنى خەلك بە جاش و جاسوسێتى لەلایەن بەرپرسە دەستەڵادارەكانى ئێستاى كورد، كارێكە كە دەیانەوێت كارەكانى خۆیانى لە پشت حەشار بدەن، بەڵام ئەگەر هەموو كەس كوێر بێت مێژوو كوێر نیە، مێژوو هەندێك جار ڵاڵە بەڵام كە زمانى بویەوە، كەس دەرەقەتى نایەت، زیاتر لە سى ساڵ لە ئاستى سەددام زمان شكاو بوو، بە ڵام كە كەوتە قسە چى كرد بە سەددام؟
ئایا بەرپرسانى كورد و سەرۆكەكانیان لەوە ناترسن ئەمجارە مێژوو بە كوردى بێتە زمان و هەمان شتیان بەسەر بێت كە بەسەر سەددام هات؟
------------------------------------------------------------------------------------
*** زۆر سوپاس بۆ ماندوبوونى براى بەرێز كاكە شێرە كە ناوى خوازراوى هاورێى ئازیزمە لە زانكۆى دهۆك كە نووسینەكانم راستدەكاتەوە بۆ سۆرانى یەكى تەواو. من كوری پێشمەرگەیەكم باوكم هەمووتەمەنى خزمەتى سەربازى پێشكەش بە مەلا مستەفاى كرد، باوكم بە رەحمەت بێت وەك باقى نەتەوەى كورد واى دەزانى مەلا مستەفا قارەمانى نەتەوەییە رەمزى بارزانییەكانە، تا ئەو ساڵانەى پێش ئەوەى ئەمرى خوا بكات، دەیوت لە هەموو شتێك پەشیمانم كە كردم بۆ مەلا مستەفا و كورەكانى بتەوێت و نەتەوێت منیش شەریكى خیانەت بووم چونكە من و برادەرەكانم دەمانپاراست ، نەكەى كورم باوەر بەوانە بكە؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست