کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ: برازاكەى نێچیر زیاتر لە 40 دەفتەر دۆلار بۆ ئاهەنگى ژنگواستنەوە سەرف دەكات

Tuesday, 25/01/2011, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر
رۆژى هەینى داهاتوو لە سەرى رەش و بە ئامادەبوونى سەدان بەرپرسى گەندەڵى پارتى و بنەماڵەى مافیاى بارزانى ئاهەنگى ژنگواستنەوە بۆ مەتین دلۆڤانى برازاى نێچیر  لە سەرى سور ساز دەكرێت، كە وەك سەرچاوەیەكى ئاگادار لە نزیكەوە پێى راگەیاندین تێچووى ئەو ئاهەنگەى كە بە نیازن بۆ مەتینى برازاى نێچیرڤان ساز بكرێت زیاتر لە 40 دەفتەر دۆلارە.
سەرچاوەكە ئاماژەى بەوەدا كە هەر لە ئێستاوە بڕى 11 دەفتەر دۆلاریان بۆ كڕینى ئاوى مقەتەر و خواردنەوەى غازى و میوە تەرخانكردووە، هەروەها بڕى 35 دەفتەر دۆلاریشیان تەرخانكردووە بۆ دەعوەت و دەعوەتكارى ئەو میوانانە تەرخانكردووە، كە بۆ ئەو رۆژە دەعوەتكراون و ئامادە دەبن.
سەرچاوەكەى پەیامنێرى كوردستانپۆست لە شارى هەولێر ئەوەشى ئاشكرا كردووە ئەو كچەى كە ژیانى هاوسەرگیرى لەگەڵ مەتین سازدەكات، کچی شێخ ره‌زای گوڵانییه‌.
ئەوەى ماوەتەوە كە قسەى لەسەر بكرێت ئەوەیە كەوا بنەماڵەى مافیا و خائینى بارزانى بە پارەى دزراوى نەوت و سەروەت و سامانى نەتەوەى كورد ئەم جۆرە ئاهەنگانە ساز دەكەن، لە كاتێكدا هەزاران گەنج لە كوردستاندا لەبەر نەبوونى تواناى ئەوەى نییە ژیانى هاوسەرى پێكبهێنێت، یاخود ئەو گەنجانەشى كە لە ئێستادا ژیانى هاوسەریان پێكهێناوە لەبەر نەبوونى و ئەزمەى سەكەن پرۆسەى هاوسەرگیریان هەڵدەوەشێننەوە، بەڵگەش بۆ ئەوە ئامارى رێژەى لێكجیابوونەوەیە لە دادگاكانى هەرێمى كوردستان، كە دوو بنەماڵەى مافیاى بارزانى و تاڵەبانى حوكمى دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە