کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌راتانێی سۆزانی خاڵه‌ شیهاب له‌ پای چی ؟؟!‏

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


زۆر خۆشه‌ مرۆڤ که‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌ژیت، له‌گه‌ڵ ئازار و مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی دا هه‌ڵبکات و یارمه‌تیان بدات بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک له‌و هه‌موو ده‌ردی سه‌ری و ناخۆشیانه‌ی دێته‌ ڕێگه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ بیری بکه‌ن. وه‌ چ جای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتیش بێت . وه‌ خۆی به‌ خاوه‌نی هه‌ڵوێست و به‌ ته‌نگه‌وه‌ هاتنی کێشه‌کان بزانێت ، به‌ڵام هه‌ندێ که‌س خۆیان به‌ چاوساغ و پشت و په‌نای توێژێک و کۆمه‌ڵیک خه‌ڵک ده‌زانن ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌رامیانه‌ بگه‌نه‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌رکه‌ به‌رپرسیاریه‌تیان وه‌رگرت، ئیتر خۆیان و هه‌ڵوێست و ڕابردوو و سه‌رجه‌م به‌هاکانیان له‌ بیر ده‌چێته‌وه‌، وه‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی (شخێی) هه‌موو شتێک ده‌که‌ن .
وه‌ له‌ و نێوه‌نده‌ دا (سۆزانی خاڵه‌ شیهاب) به‌ نموونه‌، خاتوو سۆزان هه‌ر له‌ گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌ ئافره‌تانی تر خۆیان وا پیشاندا که‌ کێشه‌کانی ئافره‌تان ده‌به‌نه‌ ناو ناوه‌نده‌کانی یاسایی و خه‌م و ئازاره‌کانی ئافره‌تان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌وه‌بوو له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌که‌ له‌ (په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ - مه‌هاباد قه‌ره‌داخی ،،،،هه‌ندێک ڕێکخراوی تری ئافره‌تان) پڕۆژه‌ یاساییه‌کیان دایه‌ په‌رله‌مان و ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگ خه‌ریکی بوون ، که‌چی نه‌ده‌چوون به‌لای ده‌ستووره‌ پڕ کرچ و کاڵه‌که‌یانه‌وه‌ و یان یاسای قه‌ده‌غه‌ کردنی جگه‌ره‌ کێشان ، که‌ ته‌نها ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش جێ به‌ جێیان نه‌ده‌کرد که‌ ده‌نگیان بۆی دابوو،که‌چی دوایی ئه‌م یاسایه‌ش چووه‌ سه‌ر یاسا که‌ڵه‌که‌ بووه‌کانی په‌رله‌مانی کارتۆنی، وه‌ ئێستاش لافی ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر لێده‌ده‌ن که‌ په‌رله‌مان له‌م خووله‌ی خۆیدا زیاتر له‌ 160 یاسای ده‌رکردووه‌.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ناو لیستی کاندیده‌کانی هاوپه‌یمانی (ی.ن.ک) و ( پ.د.ک) ،ناوی هه‌ردووک چالاکوانی بواری ئافره‌تان (سۆزان و مه‌هاباد) ده‌رچوو، ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکرا بوو که‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌و یاسایه‌ و چالاکیه‌کانی تر ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات بوو،هیچی تر.
وه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو به‌ هۆی ئه‌و هه‌موو کێشانه‌ی ڕووی له‌ کوردستان کردبوو هه‌ر له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئاو ،،، کاره‌با ،،،کێشه‌ی نیشته‌جێ بوون ،،وه‌ له‌ هه‌موویان به‌هێز تر ده‌رنه‌چوونی ناو
نزیکه‌ی 10000 قوتابی بوو له‌ زانکۆ و په‌یمانگاکان ، وه‌ قوتابیانیش به‌ خۆ پیشاندان بۆ به‌رده‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌چوون،،له‌وانه‌ش په‌رله‌مان وه‌کو شوێنێکی شه‌رعی و باڵا ڕوویان تێده‌کرد ،که‌چی ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ڵامیان نه‌ده‌دانه‌وه‌ و هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ بیانووێک ، له‌و سه‌ین و به‌ینه‌ی یاسای باری که‌سایه‌تی و جێ به‌ جێ نه‌کردنی هه‌ندێ له‌ داواکانیان ،، لا یه‌نگیری له‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌کرد ، وه‌ له‌ کاتی ئه‌و کێشانه‌دا ،له‌ ووتارێکی سبه‌ی ده‌ڵێت: حه‌قه‌ ده‌رگای په‌رله‌مان دابخه‌ن و درێژه‌ی پێده‌دات :من پێشنیار ده‌که‌م حکومه‌ت خۆی بێت ده‌رگای په‌رله‌مان دا بخات ،چو‌نکه‌ پێویستی پێی نییه‌، چیتر باسی دیموکراسیه‌ت نه‌کات چونکه‌ باوه‌ری پێی نییه‌.
وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ سۆزان خان بوو به‌ ووته‌بێژی لیستی کوردستان ،ڕۆژانه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر لیسته‌کانی تر و به‌ تاییبه‌تیش لیستی گۆڕان چونکه‌ نه‌وشێروان مسته‌فا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و هه‌ر جاره‌ی تۆمه‌تێکیان بۆ دروست ده‌کات، وه‌ باس له‌ دیموکراسیه‌تی لیستی کوردستانی ده‌کات ، که‌ ئه‌و لیسته‌یه‌ دۆڕان و گۆڕان قه‌بوول ناکات، وه‌ نازانن مانای دیموکراسی چیه‌؟ ئه‌گه‌ر بیانزانیبووایه‌ تا ئێستا 2 جار غه‌رامه‌ نه‌ده‌کران!!
وه‌ له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌ ده‌قیق ساڵێک و 4 رۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌ 11/ته‌ممووز ووتی یه‌کێتی و پارتی باوه‌ڕیان به‌ دیموکراسی نیه‌ !!؟
ئه‌ی خاتوون بۆ ئێستا بوون به‌ دیموکراسی ترین حیزب له‌ کوردستان و ناوچه‌که‌دا؟؟! خێره‌ وا باتدایته‌وه‌ به‌ لای ئه‌م لیسته‌دا؟؟1
خاتوو مه‌هابادیش ده‌یگووت: عه‌زیز وه‌یسی شێرپه‌نجه‌ی هونه‌ری کوردیه‌ ، ئه‌ی بۆ ئێستا 50 ملیۆن و 15 پاسه‌وان و 2 مۆنیکا له‌گه‌ڵی ده‌ڕوات ؟؟؟؟! خێره‌ مه‌هاباد خان ده‌نگت نیه‌؟ یان تۆش بووی به‌ پاڵێوراوی لیستی که‌ره‌دێزه‌ و ده‌می تۆشیان چه‌ورکرد؟؟
وه‌ سۆزان به‌وه‌ش ڕانه‌وه‌ستاوه‌ به‌ڵکو له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ئه‌مڕۆژانه‌ی ڕابردووی سایتی چاودێر ده‌ڵێت: لیستی گۆڕان پێشێلکاریه‌کانیان گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ بچنه‌ سه‌رماڵه‌ شه‌هیدان و بڵێن: ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌نه‌ گۆڕان مووچه‌کانتان ده‌بڕین!!!
له‌ کاتێکدا مووچه‌ به‌ده‌ست لیسته‌که‌ی خۆیانه‌وه‌یه‌، له‌ لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر مووچه‌ به‌ده‌ستی گۆڕانه‌وه‌ بووایه‌ ده‌بوو یه‌که‌م که‌س مووچه‌که‌ی تۆ ببڕن ، چونکه‌ تۆ شایه‌نی ئه‌وه‌ نیت 7500000 دینار ،وه‌ربگریت و مامۆستایه‌کیش له‌ سه‌ر سنوور و له‌به‌رده‌م تۆپبارانه‌کانی ئێران و تورکیا 450000 دینار وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و یه‌کسانیه‌ی که‌ لیسته‌که‌ی سۆزان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات و وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ئه‌رک و مافانه‌ی که‌ ده‌ستووره‌ سه‌قه‌ته‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی لیستی کوردستانی ، که‌ به‌ڕاستی پڕیه‌تی له‌ داد په‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی،،یه‌کسانی له‌ ماف و ئه‌رک ،،،پاره‌ خواردن و دزی ته‌نها بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ...
بمرن باشتره‌ ،، له‌ ماڵه‌وه دابنیشن باشتره‌ له‌و کاره‌ی که‌ ئێستا ئه‌وانه‌ ده‌ستیان داوه‌تێ و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، جا نازانین داده‌ سۆزان ئه‌م ته‌راتێنه‌یه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات یان ،،،،،؟
چونکه‌ ده‌سه‌ڵات و کورسیه‌که‌ی تا سه‌ر بۆ هیچ که‌سێک نامێنێت ،،، به‌ڵام ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که‌ لیسته‌که‌ی ئه‌و هه‌یه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت به‌ پاشایه‌تی کۆماری سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی ،،که‌ به‌خۆشیان ئێستا نازانن چ جۆره‌ سیسته‌مێک په‌یره‌و ده‌که‌ن ،،،؟
بۆیه‌ به‌سیه‌تی دوو ڕوویی ،،، وه‌ ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و لیسته‌ی که‌ ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ تێیدا پاڵێوراون.
ئاکۆ گه‌ردی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە