به‌رهه‌م نا ساڵح ڕاست ده‌کات
Tuesday, 04/05/2010, 12:00
هه‌رچه‌نده چه‌ند ڕۆژێک له‌باره‌ی ئه‌م نوسینه‌وه دواکهوتومه که داوای لێبوردن له خوێنه‌ر ده‌که‌م به‌ڵام من پێم وایه به‌رهه‌م نا ساڵحی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ی 3 پارێزگاکه‌ی باشوری کوردستان ڕاست ده‌کات ، به‌رهه‌م نا ساڵح خاوه‌ن ئه‌زمونێکی ئه‌وه‌نده زۆره که له خۆیه‌وه گووته‌یه‌کی نابه‌جێ ناکات ، من له‌لای خۆمه‌وه باوه‌ڕێکی ته‌واوم به به‌رهه‌م نا ساڵح هه‌یه ، کاریزمای نا ساڵحی کاک به‌رهه‌م نیشانی داوه که به‌رهه‌م چه‌ند نا ساڵحه ، به زمانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که ساڵحی ئادابه به‌ڵام به زمانی سیاسه‌ت ساڵحی گوێ گرتنه ، گوێ گرتنیش له سیاسه‌ته مانای قه‌بوڵکردنی هه‌موو ئامۆژگاریهکانه ، هه‌ر بۆیه به زمانی دوژمن به‌رهه‌م ساڵحه به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی کورد و پاراستنی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان به‌رهه‌م ده‌بێت به به‌رهه‌م نا ساڵح .
با بێینه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له سهرهکێکهمان .
ئه‌گه‌ر باس له که‌سایه‌تی هه‌ردوو له به‌رهه‌م ناساڵح و موراد قه‌ره‌یڵان بکه‌ین ده‌بینین هه‌ردووکیان ده‌رچویی 2 قوتابخانه‌ی جیاوازن ، به‌رهه‌می ناساڵح بڕوانامه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکای هه‌یه به‌ڵام موراد قه‌ره‌یڵان ده‌رچوی ئاکادیمیای مه‌عسوم کۆرکمازه که ئۆجه‌لان پرۆفیسۆری یه‌که‌می ئه‌م دانیشتگایه بووه ، من دڵنیام پرۆفیسۆره‌کانی به‌رهه‌می ناساڵح پێیان گووتووه [ ئێمه ڕۆژێک له ڕۆژان به‌رنامه‌یه‌کمان بۆ ئێوه ده‌بێت ، ئێوه‌ش ده‌که‌ین به نوینه‌ری کورد و کاری ئێوه‌ش ده‌بێت وابێت که خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردی له چاوی کوردان بزڕێن و له جیاتی هزری به کوردستانی بوون و سه‌ربه‌خۆی هه‌وڵ بده‌ن کورد به‌ره‌و عێراقچێتی و پێیان بڵێن که ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه ، ئێمه‌ش له‌باره‌ی له باره‌ی ژیانتانه‌وه ئێوه ئاسوده ده‌که‌ین ] .
ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ناساڵح له وانه‌که‌یدا پله‌ی یه‌که‌می هێناوه .
موراد قه‌ره‌یڵان : ده‌رچووی ئاکادیمیای مه‌عسوم کۆرکماز ، پرۆفیسۆره‌که‌ی ناوی ئاپۆیه ، له‌سه‌ره‌تای خوێندنیدا ئاپۆی پرۆفیسۆر پێی گووتووه که قه‌ره‌یڵان تاکو ئه‌مڕۆش وه‌ک گواره‌یه‌ک له گوێی کردووه ئۆجه‌لانی پرۆفیسۆر گووتویه‌تی :
[ من هاو ڕه‌گه‌زی ئێوه‌م واتا ئێمه کوردین ، من له منداڵیمه‌وه درکم به یه‌ک نه‌بوونی ڕیزه‌کانی کورد کردووه من هه‌ر له منداڵیمه‌وه هه‌ستم به پارچه بوونی کوردستان کردووه ، هه‌ر بۆیه پێتان ده‌ڵێم له ده‌فته‌ره‌کانی خۆتاندا بینووسن ده‌یکه‌م به پرسیاری تاقیکردنه‌وه ، ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتو بێت ده‌توانێت ببێت به ڕێبه‌ری کورد .
له ناو پرسیاره‌کانی ته‌قیکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ناساڵح و موراد قه‌ره‌یڵاندا ئه‌م پرسیارانه هاتبۆوه :
هه‌ر وه‌ڵامی پرسیارێک پله‌یه‌کی خۆی هه‌یه .
سه‌ره‌تا پرسیار له به‌رهه‌م ناساڵح کرا و دوایش قه‌ره‌یڵان .
له زانکوی به‌رهه‌م ناساڵحهوه :
پرسیاره‌کان :
1- به زمانی کوردی قسه بکه و پۆشاکی کوردی له‌به‌ر بکه به‌ڵام ده‌بێت خیانه‌ت له کورد بکه‌یت ؟
2- شۆڕشی کورد پره له مائهسات و هه‌ره‌س تۆش ببه به سه‌رکرده ئایا ده‌توانی هه‌ره‌سێکی هزری و نه‌ته‌وه‌یی و کوردایه‌تی به‌سه‌ر کوردا بهێنیت به شێوه‌یه‌کی مۆدرێن نه‌ک سه‌ربازیانه ؟
3- دوژمن ده‌یه‌وێت تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و ئاسوده بکات به‌ڵام گه‌له‌که‌ت ماڵ وێرانبێت ئایا تۆ هه‌ر گوێڕایه‌ڵی دوژمن ده‌بیت ؟ .
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا له به‌ڵگه‌نامه‌کانی زانۆکهی به‌رهه‌م نا ساڵح وه‌ک ئارشیف پارێزراوه و بهدستمانهوهیه که وه‌ڵامه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه بووه .
وه‌ڵامی 1
... من به زمانی پاراوی کوردی قسه ده‌که‌م و پۆشاکی کوردیش ده‌پۆشم به‌ڵام زۆر به سانایش خیانه‌ت له کورد ده‌که‌م ..... نمره ... %100
وه‌ڵامی 2
هه‌ڵبه‌ت کورد هه‌ر شه‌ڕکه‌رێکی کلاسیک بووه هه‌ربۆیه هه‌ره‌سیان هێناوه به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی تێکنۆلۆژیا پێشکه‌وتون ئێمه ده‌توانین به هه‌ره‌سێکی نوێی تێکنۆلۆژیا هه‌ره‌سی ڕوحی و کوردایه‌تیان پێبهێنین ...... نمره ئافه‌رین % 100 .
وه‌ڵامی 3
..... هه‌ڵبه‌ت گه‌له‌که‌م هه‌ر ماڵ وێران بووه له‌به‌ر نه‌زانی خۆیان با هه‌ر وابن من خۆم ناکه‌م به قوربانی ئه‌وان جا بۆیه له پێناو ئاسوده‌ی خۆم و ماڵ و منداڵم هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی ئێوه ده‌بم ......... نمره ئافه‌رین % 100 .
قوتابێکهی ئۆجه‌لان له‌باره‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌وه له ئهرشیفهکهیاندا نووسراوه که موراد قه‌ره‌یڵان ئه‌م وه‌ڵامانه‌ی داوه‌ته‌وه .
وه‌ڵامی قه‌ره‌یڵان :
وه‌ڵامی 1
من له‌وانه‌یه هه‌موو زاراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌زانم و له وانه‌یه پۆشاکی کوردیشیم له ژیانی ڕۆژانه‌مدا نه پۆشابێت به‌ڵام هه‌رگیز خیانه‌ت له گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌م ناکه‌م ....... نمره ..... ئافه‌رین %100 .
وه‌ڵامی 2
..... ڕاسته مێژووی کورد پڕه له خیانه‌ت و هه‌ره‌س که دوژمن کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌رگیز ڕێگاناده‌م که دوژمن له ڕێگای تێکنۆلۆژیاوه جارێکی تر هه‌ره‌سی هزری و روحی به‌رسه‌ر میلله‌تی کوردا بهێنن .. نمره %100 .
وه‌ڵامی 3
من له ژیاندا ئاسوده نابم ئه‌گه‌ر گه‌له‌که‌م ئازاد نه‌بێت هه‌ربۆیه هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ ئێوه بێت و منیش وه‌ک خزمه‌تکارێک و شۆڕشگێرێکی ئه‌م میلله‌ته تا دوا هه‌ناسه له پێناو ئه‌م گه‌له سته‌م دیدهیهم خه‌بات ده‌که‌م ...نمره %100 .
خوێنه‌ری به‌ڕێز :
ئه‌مڕۆ ده‌بینین که که‌سایه‌تی به‌رهه‌م ناساڵح چی پله‌و پایه‌کی هه‌یه و کچ و کوڕه‌که‌ی که له ئه‌مریکا ده‌خوێنن و خۆشی چۆن سه‌رقاڵه که کورد بکات به عێراقی و به‌رده‌وامیش بێت له زمان شیری و له کۆشکی شاهانه‌دا بحه‌وێته‌وه هه‌ڵبه‌ت به‌رهه‌م ناساڵح پله‌ی یه‌که‌می هێناوه له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه نه‌ک گه‌لی کورد به‌ڵام موراد قه‌ره‌یڵان له تاقیکردنه‌وه‌که‌یدا بوو به‌سه‌رکرده‌یه‌ک که مێژووی کورد له لاپه‌ڕه سهروهرێکان و شۆڕشگێڕێکانیدا ناوی تۆماربکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاسوده بکات و به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تاکهکهسایهتی خۆی بکاته‌وه و کۆشک و پاره‌ی بوێت هه‌موو ژیانی خۆی له پێناو میلله‌تی کوردا ته‌رخان کرد و وه‌ک هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م نا ساڵح له کۆشک و قه‌ره‌یلان له قه‌ندیلا ، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ناساڵح دوژمن ژیانی ده‌پارێزێت به‌ڵام قه‌ره‌یلان گه‌ریلای کورد .
هه‌ر بۆیه ده‌ڵێم گووتنه‌که‌ی به‌رهه‌م ناساڵح که ده‌ڵێت درۆیه ده‌وڵه‌تی تورک له ئیمرالی دانیشتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆریسته ده‌یه‌وێت به پرۆفیسۆری زانکۆکه‌ی خۆی بڵێت ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان و قه‌ره‌یڵان ببن به نوێنه‌ری کورد من وه‌ک جاران ناتوانم خواسته‌کانتان به‌جێ بهێنم و ئاسوده بژیم هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئه‌وان تێرۆریست و منیش زمان زانی کوردی و پۆشاکی کوردی بپۆشم تاکو به ئاسوده‌یی بژیم .
به‌رهه‌م نا ساڵح ئه‌م ناوه‌ت له‌لایه‌ن منه‌وه پیرۆز بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست