له وه‌زیرییه‌وه بۆ خاوه‌ن کارگه‌یه‌کی بیره‌ی گه‌وره، له‌وێشه‌وه بۆ فاو..نوێکراوه‌ته‌وه..
Wednesday, 26/01/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ پێیڕاگه‌یاندین ، که نوری مالیکی هاودزی جه‌لال تاڵه‌بانی ناوی به‌ناو دکتۆر له‌تیفی بۆ سه‌رۆکی رێکخراوی فاوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پاڵاوتووه ، به‌م بۆنه‌یه‌وه چه‌ند زانیارییه‌کی گرنگی پێداوین له سه‌ر دزییه‌کانی ئه‌و تالانچییه و داواش له خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که هه‌رچی زانیاریی هه‌یه ده‌رهه‌قی بۆمانی بنێرین، تا ئێمه له رێگای خۆمانه‌وه بینێرین بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و بان‌کی‌مۆن و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، تا ببێ به رێگر له‌وه‌ی که‌سێکی ئاوا ناوده‌نگی کورد له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود و جه‌لال ئه‌وه‌نده‌ی دیکه سووک بکات:
بەرێزان لە كوردستان بوست سلاویكی گەرم تكایە فریای ئەم كارەساتە بكەون، لەتیفی كوری شێخ جمال و هاوه‌ڵزاوای جه‌لال تاله‌بانی تاكە دزی بەناوبانگی سلیمانی، خەریكە ببێتە سەروكی ریكخراوی فاو، ئه‌م كابرایە زیاتر لە دوسەد ملیون دولار به قسەی خوی لە بریمەری وەرگرتووە ، گوایە بۆ جاكسازی وەزارەتەكەی بەلام هەر به‌قسەی خوی تەنها دوو ملیونی سەرف كردووە، ئینجا پەنجا ملیون دولاری لە مقاول ازاد غرەمەجی وەرگرتووە بۆ ئەوەی مقاوەلەی زانگوی سلیمانی پێ ببەخشن، ئەمە جگە لەو برە پارانەی كە لە وەزارەتەكەی خوی لوشیداوە، ئه‌م كابرایە میردی شانازی برایم ئەحمەدە و پارەی یەكیتیشی دزیوە، جا ئیستا ئەگەر بوو بە سەروكی فاو مالی میللەتان دەدزێ.......... تكایە فریا كەون. پێش دوو ساڵ هه‌واڵی دورستکردنی کارگه‌یه‌کی بیره‌مان ، که له بازیان جیبه‌جێ ده‌کرێت ، بڵاوکرده‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌م کارگه‌یه ده‌که‌وێته‌کار. خاوه‌نی کارگه‌که هاوه‌ڵزاوی جه‌لاله و وه‌زیری پێشووی ئاودێری عێراقه که ناسراوه به دکتۆر له‌تیف.
لێژنه‌ی نه‌زاهه ده‌یان راپۆرتی دزی و تاڵانی له‌سه‌ر له‌تیف هه‌یه ، ته‌نانه‌ت له یه‌کێ له راپۆرته‌کان باس دزینی چه‌ند ملیار دیناریک ده‌کات . سه‌رچاوه‌یه‌ک که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکه‌ین پێیڕاگه‌یاندین و وتی: جه‌لال هۆکار بوو له به‌رگریکردن له دزییه‌کانی له‌تیف.
ئیمڕۆ به‌و پاره دزییه‌ی که له وه‌زاره‌تی کردووه ، گه‌وره‌ترین کارگه‌ی بیره‌ی له ناوچه‌که دامه‌زراندووه.
ده‌بێ بووترێت داوای له ده‌زگای وه‌به‌رهه‌مهێنانی (هێرش محه‌ره‌م)کردووه، که له‌سه‌ر دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی ده‌بێ کاره‌با و ئاو و رێگاش له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ کارگه‌که‌ی له‌تیف بکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست