کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گروپي داكۆكي له‌ كه‌ركوك

Friday, 17/08/2012, 12:00


(16/8/2012) له‌ باخچه‌ي قه‌لاَي كه‌ركوك به‌رامبه‌ر كۆمه‌لَه‌ي رووناكبيري و كۆمه‌ڵايه‌تي كه‌ركوك، له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كدا به‌ئاماده‌بووني كۆمه‌لَێك كه‌سايه‌تي و روشنبير و رۆژنامه‌نووسي شاري كه‌ركوك (گروپي داكۆكي له‌ كه‌ركوك) دروست بوو، به‌مه‌به‌ستي فشار خستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان و حكومه‌تي كه‌ركوك بۆ رێگاپێنه‌دان به‌ سه‌رۆكي مه‌هه‌په‌ (ده‌وله‌ت باخچه‌لي) بۆ هاتن و سه‌رداني كردني شاري كه‌ركوك، هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ سه‌ردانێكي سياسييه‌و بۆ زياتر ئالَۆزكردني په‌يوه‌ندي نيوان پێكهاته‌كاني كه‌ركوك و بارگرژي ناوچه‌كه‌يه‌. ده‌رباره‌ي ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ له‌ رێپۆرتاژێكدا چه‌ند رۆژنامه‌نووس و چالاكوانێكي سياسي ده‌دوێن:

له‌و باره‌يه‌وه‌(عومه‌ر حاجي حوسێن) چالاكواني سياسي و ئه‌ندامي هاوڵاتي ئازاد و يه‌كسان ئه‌نجومه‌ني كه‌ركوك وتي:

دياره‌ ماوه‌يه‌كه‌ (ده‌ولَه‌ت باخچه‌لي) به‌رێبه‌رايه‌تي ئه‌قليه‌تي نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستي شۆڤيني ده‌يه‌وێت ده‌ربازي شاري كه‌ركوك بێت ، كه‌ شاري كه‌ركوك له‌ چه‌ندين نه‌ته‌وه‌ي جياواز پێكدێت، له‌ كه‌ركوك كێشه‌ي كورد له‌ رابردوو و ئێستاشدا زۆر ئالَۆزي به‌ خۆيه‌وه‌ بينيوه‌ تا راده‌يه‌ك بنبه‌ست بووه‌، دياره‌ ده‌ولَه‌تاني فاشيزم ئه‌زموونيان له‌سه‌ر ئه‌و په‌يوه‌ندييانه‌ هه‌يه‌، بۆيه‌ باخچه‌لي له‌ ئه‌زمووني كاره‌ساتي سالي 1958 و 1959 كه‌ركوك تا راده‌يه‌ك تيايدا سه‌ركه‌وتوو بوون، چونكه‌ ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ له‌ رێگاي كۆمپانياي نه‌وتي كه‌ركوك و كه‌سايه‌تي نه‌فس نزمي توركمان و عه‌ره‌ب و كورديش توانيان كه‌ركوك له‌ سالاني 58 و 1959 به‌ره‌و ئاقارێكي زۆر خراب و كۆمه‌لَكوژي نامرۆڤانه‌ي خرابدا به‌رن، نه‌يانهێشت كێشه‌كان وه‌ك پێويست چاره‌سه‌ر بێت، ئێستاش به‌م جۆره‌ سه‌ردانانه‌ له‌ هه‌ولَي ئه‌وه‌دان كێشه‌كان جارێتر قوولَ بكه‌نه‌وه‌، وه‌ئه‌و ئارامي نزيك بونه‌وه‌ي له‌ نێوان پێكهاته‌كاندا هه‌يه‌، بۆ ئه‌وه‌ي ديموكراتييه‌كي راسته‌قينه‌ سه‌ربكه‌وێ ،بۆ ئه‌وه‌ي كێشه‌كانيان به‌ چاره‌سه‌ري و مێژووي چه‌ند هه‌زار سالَه‌ي خۆيان پێكه‌وه‌ بژين، ئه‌م مێژووه‌يه‌ي له‌ چه‌ند سالَه‌ي دواييدا به‌تايبه‌تي پێشكه‌وتوه‌ جارێكي تر شه‌رمه‌زاري بكه‌ن ،به‌لاَم ئه‌قلَيه‌تي شۆڤيني هه‌م تورك و عه‌ره‌ب پێيان هه‌رس ناكرێ، ئه‌و بۆشايانه‌ هه‌يه‌، بۆيه‌ سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌مانه‌ قوولَترو نائارامي زياتري لێبكه‌وێته‌وه‌، وه‌ئه‌م جۆره‌ سه‌ردانانه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بێ ئيراده‌ بوون و بێ هه‌لَوێستي ده‌سه‌لاَتداني هه‌رێمي كوردستان.چونكه‌ هه‌رێمي كوردستان گرنگي كه‌ركوك وه‌ك پێويست نابينن، ئێمه‌ ئه‌و جۆره‌ تێروانينه‌ ره‌خنه‌ ده‌كه‌ين، چونكه‌ نه‌يانتوانيوه‌ نموونه‌يه‌كي باشي ديموكراتي له‌ كه‌ركوك پێش بخه‌نو ببێته‌ جێگاي متمانه‌ي براياني توركمان و عه‌ره‌ب تا راده‌يه‌ك بۆ كورديش، تائێستا له‌ كه‌ركوك كورد به‌رامبه‌ري كورد يه‌كتري قبوولَ ناكات، حزبي ده‌سه‌لاَتدار يه‌كتري قبوولَ ناكات، بۆيه‌ شۆڤينيه‌كان توانيويانه‌ به‌ئاساني سياسه‌ته‌كانيان به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن، بۆيه‌ ئه‌مه‌ كاردانه‌وه‌ي خرابي له‌ دوادێتو مه‌ترسيداره‌، بۆيه‌ وه‌ك رێكخراوه‌كاني كه‌ركوك ئه‌م پيلانانه‌ شه‌رمه‌زار و رِيسوا ده‌كه‌ين.


(هێمن حه‌سيب) رۆژنامه‌نووس وتي:

ئه‌مرۆ كۆمه‌لَێك رۆژنامه‌نووس و رێكخراوي مه‌ده‌ني و كه‌سايه‌تي و چالاكوان كه‌ركوك له‌ باخچه‌ي قه‌لاَي كه‌ركوك كۆبوينه‌ته‌وه‌ به‌مه‌ستي خۆ ئاماده‌كردن بۆ دروستكردني گرووپێك بۆ داكۆكي كردن له‌ كه‌ركوك ، ئه‌و گرووپه‌ دياره‌ ئاماده‌كاري ده‌كات بۆ ئه‌نجامداني نارِه‌زايه‌تي و ده‌ركردني به‌ياننامه‌يه‌ك و شێوازه‌كانيتري چالاكي خستنه‌ فشار بۆ سه‌ر ده‌لاَسه‌ت بۆ رێگرتن له‌ هاتني ده‌ولَه‌ت باخچه‌لي سه‌رۆكي مه‌هه‌په‌ي نه‌ته‌وه‌په‌رست، مه‌به‌ست له‌ هاتن فشاره‌ دياره‌ دژايه‌تي كردني ئه‌و سه‌ردانه‌ ئه‌وه‌يه‌ هه‌موو لايه‌ن و رۆشنبيراني كه‌ركوكيه‌كان پێيانوايه‌ هاتني باخچه‌لي هاتنێكي سياسيه‌ هاتنێكه‌ ئامانجي پۆزه‌تيف و خراب به‌دواي خۆي دێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي به‌شێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ي په‌يوه‌سته‌ به‌و ناكۆكيه‌ي له‌ گه‌لَ ئۆردوگان هه‌يه‌تي وه‌ك بينيمان پێشتر ئۆغلۆ هات، ئه‌مانه‌ ده‌يانه‌وێت ئه‌و ململانييه‌ له‌ ناو كه‌ركوك ئه‌نجامي بده‌ن، لايه‌نێكي تري مه‌هه‌په‌ ئه‌وه‌يه‌ بۆ هه‌لَساني پێگه‌ي جه‌ماوه‌ري له‌ ناو توركيا و توركماني كه‌ركوك، لايه‌نێكيتر ده‌يانه‌وێت هه‌م ده‌ولَه‌تي توركي و هه‌م مه‌هه‌په‌ به‌ كێشه‌ي ناوچه‌كه‌ بلكێنن، له‌ ئێستادا ناوچه‌كه‌ له‌ ئالۆزييه‌كي گشتگيردايه‌، وه‌ پێشبيني كۆمه‌لَێك رووداو ده‌كرێت، بۆيه‌ ئه‌مانه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ پێمان وايه‌ هاتني باخچه‌لي بۆ كه‌ركوك به‌ زياني پێكه‌وه‌ ژياني كه‌ركوكيه‌كان ده‌بێت،وه‌ئه‌م گردبونه‌وه‌ي ئێمه‌ دژي هيچ نه‌ته‌وه‌ و لايه‌نێك نييه‌، به‌لَكو له‌ پێناو پاراستني ئه‌و ئه‌زمووني پێكه‌وه‌ ژياني چه‌ند سالَي رابردوو هه‌يه‌.


(شكۆفه‌ ره‌شيد محه‌مه‌د) ناوه‌ندي ژناني ئازاد و چالاكواني ژناني كه‌ركوك وتي:

من پێوايه‌ به‌رِاستي هاتني باخچه‌لي بۆ كه‌ركوك كاره‌ساتي گه‌وره‌ي لێدروست ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موو ده‌زانين مێژوويه‌كي دوورو درێژيان هه‌يه‌ له‌ ناكۆكي و گرژييه‌كان به‌تايبه‌ت له‌ ناو نه‌ته‌وه‌كان (كورد و توركمان)دا هه‌يه‌، به‌رِاستي پێويسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو خه‌لَكي كه‌ركوك ئه‌و سه‌ردانه‌ شه‌رمه‌زار و ريسوا بكه‌ن، رێگاي پێنه‌ده‌ن باخچه‌لي بێته‌ ناو كه‌ركوكه‌وه‌ نموونمه‌ي زۆرمان هه‌يه‌ له‌ رابردوو ئه‌و كاره‌ساته‌ي سالي 1958 كه‌ روويدا، ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌ده‌ستي نه‌ياراني توركه‌وه‌ بوو كه‌ هاتنه‌ كه‌ركوك ئه‌و رووداوه‌ي لێكه‌وته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌و كاره‌ساته‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ پيويسته‌ ناره‌زايه‌تي ده‌ربرِينو رێگاي پێنه‌دري بۆ كه‌ركوك، چونكه‌ هاتني بۆ چاره‌سه‌ري كيشه‌ي كه‌ركوك نييه‌، ته‌نها بۆ زياتر ئالَۆزكردني كێشه‌كاني كه‌ركوكه‌، بۆيه‌ به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك شه‌رمه‌زار و ريسواي ده‌كه‌ين، كه‌چۆن حكومه‌تي عێراق رێگاي به‌ باحچه‌لي نه‌دا، له‌ هه‌رێمي كوردستان (باخچه‌لي) ئاماده‌ نييه‌ بێتو مۆري كوردستان له‌ پاسپۆرته‌كه‌ي بدرێت، ئيتر چۆن حكومه‌تي هه‌رێم رێگاي پێده‌دات بێته‌ ناو كه‌ركوك، داوا ده‌كه‌ين له‌ رێگاي حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك رێگاي پێنه‌درێ بۆ ئه‌نجامداني سه‌ردانه‌ شووم و پيلانگيريه‌كه‌ي.


(زاهير مه‌جيد زه‌نگه‌نه‌) سه‌ر نووسه‌ري گۆڤاري(تۆپزاوه‌) چالاكوان له‌ بواري جينوسايد وتي: كۆبونه‌وه‌ي ئه‌مرۆ هه‌لَبه‌ته‌ بۆ رێگرتنه‌ له‌ هاتني باخچه‌لي بۆ كه‌ركوك، چونكه‌ ئه‌م شاره‌ له‌ سالي(1959)له‌ رێگاي ئه‌و شۆڤينيانه‌ بوو فيتنه‌ و ئاشووبي خسته‌ ناو ئه‌م شاره‌، بۆ رشتني خۆيني كه‌ركوكيه‌كان، ئێستا هه‌ولَ ده‌ده‌ن له‌ رێگاي ئه‌م سه‌ردانانه‌ جارێكيتر دووبه‌ره‌كي له‌ نێوان پێكهاته‌كاني كه‌ركوك بنێنه‌وه‌، بۆيه‌ ئێمه‌ وه‌ك گرووپي كه‌ركوك لێره‌ كۆبوينه‌ته‌وه‌ بۆ رێگري له‌ هاتني باخچه‌لي بكه‌ين، وه‌هه‌موو هه‌ولَدانێك بۆ يارمه‌تي باخچه‌ليو رێگاداني له‌ رێگاي هه‌ر حزب و لايه‌ن و حكومه‌تێكه‌وه‌ ريسواي ده‌كه‌ين، به‌تايبه‌ت له‌لايه‌ن حيزب و رێكخراوه‌ كوردييه‌كانه‌وه‌ ئێمه‌ به‌خيانه‌تي نيشتماني گه‌وره‌ي ده‌زانين.



گروپي داكۆكي كه‌ركوك پێكدێن له‌ هه‌ريه‌كه‌ :

له‌تيف فاتيح فه‌ره‌ج رۆژنامه‌نوس

سه‌لاحه‌دين سالَه‌يي رۆژنامه‌نوس

رابه‌ر ره‌شيد رۆژنامه‌نووس

هێمن ده‌لۆ رۆژنامه‌نووس

ئۆميد مه‌حمود رۆژنامه‌نوس

زاهير مه‌جيد رۆژنامه‌نووس

هێمن حه‌سيب رۆژنامه‌نوس

شكۆفه‌ ره‌شيد محه‌مه‌د ناوه‌ندي ژناني ئازاد و چالاكواني مه‌ده‌ني

هاشم مه‌لا عه‌لي به‌رپرسي بزوتنه‌وه‌ي ديموكراتي گه‌لي كوردستان

عادل شه‌ريف بزوتنه‌وه‌ي هاوڵاتي ئازاد و يه‌كسان ئه‌نجومه‌ني كه‌ركوك

عومه‌ر حاجي حوسيًن بزوتنه‌وه‌ي هاولاتي ئازاد و يه‌كسان

نوره‌دين مه‌نسوور مامۆستاياني زه‌حمه‌تكێشاني كه‌ركوك

شاميل قادر رۆژنامه‌نووس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە