75% ى سەتەلایتى گەلى كوردستان دەنگیان بە لیستى گۆڕان داوە
Friday, 07/08/2009, 12:00
بەپێ ى ڕاپرسییەك كەبەنهێنى ئەنجامم داوە لەگەڵ كارمەند و كادرەكانى تەلەفزیۆنى بەناو گەلى كووردستان نزیكەى 75% ى ئەو تەلەفزیۆنە دەنگیان بەلیستى گۆڕان داوە هەر لەدرێژەى ئەو ڕاپرسیەدا زۆربەى كارمەندەكان هۆكارى دەنگدانیان بەلیستى گۆڕان گەڕاندەوە بۆ ئەو زووڵم و زۆرەى كەئازاد جووندیانى و جەمالى نەهزە دەرهەق بەوان پەیڕەوى ئەكەن هەر لەپشت گوێ خستنیان بەپێنەدانى زەوى و كڕینى ئۆتۆمبێل بۆ كەسانى غەیرە یەكێتى و بەرزنەكردنەوەى پلەو مووچەیان و ڕەفتارە گەنجانەو قێزەوونەكانى جەمال حوسەین و دەركردن و نان بڕینى دەیان كادرى كۆن و بەئەزموون و كۆنە یەكێتى و دانانى خزم و ڕەفیق و تەكەتوولى خۆیان لەشووێنیان هەروەها لەدرێژەى پرسیارەكانماندا بۆمان دەركەوت كەئەو كارمەندانە بەهیواى گۆڕان كاریى لەناو مەكتەبى ئیعلام و تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان دەنگیان داوە بە (گۆڕان) لەلایەكى ترەوە سەرچاوەیەكى نزیك لەڕاگەیاندنى (ینك) لابردنى جەمال حسەینى بەشتێكى حەتمى زانى و هەواڵەكەى پشت ڕاست كردەوە ئەوەشى پێڕاگەیاندین كەچەندەها تەقریرمان بەدەست گەشتووە باس لەڕەفتارە ناشرین و نابەجێكانى جەمال ئەكەن لەكاتى بانگەشەشدا جەمال حسەین بەپێ ى پێویست كارى نەكردووەو تاڵەبانى لێى تووڕەیە بۆیە تڕۆ كردنى زۆر نزیكە و لەئان و ساتدایە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست