کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاش به‌تاڵ زه‌روره‌ته‌ بۆ بارزانی.

Thursday, 02/09/2010, 12:00


له‌دوای هه‌ره‌سی بارزانی له‌ شۆڕشه‌ جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی، گه‌لانی کورد کوردستانیانی کوردستانی عێراق بونه‌ مایه‌ی دڵ خۆشی به‌ ئاش به‌تاڵ کردنی بارزانی له‌ پارت و شۆڕشه‌ فاشله‌که‌ی.

نه‌مان و ته‌فرو تونای شۆڕشی ئه‌یلول . له‌ڕادیۆیی ده‌نگی ئێرانه‌وه‌ بارزانی داوای کرد که‌ چه‌کداره‌کانی چه‌ك دانێن و سه‌رشۆڕی ڕژێمه‌کانی دژبه‌ گه‌لی کوردبن .سه‌رکرده‌یه‌ك ئه‌مه‌ پاداشته‌که‌ی بێت بۆ کوردستان، ئه‌ی پاداشتی کوڕه‌ که‌ی ئه‌بێت چۆنبێت ؟

له‌ساڵی 1996دا گه‌نجانی کوردستان به‌هۆی بێکاری و هه‌ژاری باری ژیانیان بوبونه‌ داری ده‌ستی هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی توندڕه‌وی براکوژی ، براکوژی کردنیان له‌ پێناوی سه‌روه‌ت و سامانی بنه‌ ما ڵه‌ كه‌یاندا ده‌کرد. ئه‌وکات بیریان له‌م ڕۆده‌کرده‌وه‌ که‌وا ئێستا بونه‌ دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای کوردستان یاری به‌ قودره‌تی میله‌ت ده‌که‌ن ، هه‌رکه‌سێکیش به‌ خراپ باسیان بکات پلانی بۆ داده‌ڕێژن و هه‌روه‌ك شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م و ئه‌و که‌نجانه‌ی مانگانه‌ لاشه‌کانیان ده‌دۆزرێته‌وه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان .

گه‌رمسته‌فا بارزانی به‌ ساڵێك پێش هه‌ره‌س هێنانی شۆڕشه‌که‌ی به‌ خۆی بمرد بایه‌ ئه‌وا، ئه‌ونه‌وانه‌ی که‌دوای ئه‌وهاتون و دوای ئێمه‌ش دێن به‌دڵێکی پڕ داخه‌وه‌ سه‌ردانی مه‌زاریان ده‌کرد.
به‌ڵام چونی سه‌رمه‌زاری مسته‌فا بارزانی له‌م ڕۆدا ڕگلامیه‌ته‌ بۆ پارته‌که‌ی مه‌سعود ،
چونی مادیه‌ بۆهه‌ر که‌سێك له‌م ڕۆژه‌دا بچێت، به‌رهه‌م ساڵح بۆیه‌که‌م جار ئه‌م ساڵ مانگی حه‌وت سه‌ردانی مه‌زاری کرد ئه‌ویش له‌به‌ر خانی وه‌زیریه‌که‌ی بوو.

وه‌به‌ هه‌مان شێوه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌ر دووساڵ پێش ئێستا بمردبایه‌ ڕۆژانه‌ گه‌وره‌و بچوك به‌سۆسێکی دڵ پڕله‌گریان وو وه‌فاوه‌ سه‌ردانی مه‌زاریان ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌ڕۆ و داهاتو زۆربه‌که‌می ئه‌وه‌ی بۆده‌کرێ که‌باسمان کرد به‌ هه‌مان شێوه‌ی بارزانی به‌ناو نه‌مردوو . جلال تاڵه‌بانی بووه‌ سه‌رۆکی کۆماری عێراق له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا کوردستانیان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان ، له‌به‌ر خاتری خودی گاڵه‌بانی نه‌بوو گه‌ر شێتێکی نه‌خوێندواریش بوایه‌ خه‌ڵکی ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا چونکا بۆیه‌که‌م جار بوو بونی که‌سێك له‌ مێژووی کوردا بو به‌ سه‌رۆك کۆماری ناسراو به‌ عێراق.

بارزانی ده‌بێت بدرێته‌ دادگا وه‌ تاڵه‌بانی به‌ هه‌مان شێوه‌. 31ی ئاپ مسعود بارزانی کردی جه‌لال تاڵه‌بانیش ته‌نفیزی کرد، چونکا پاش شه‌ڕو شۆڕی ناوخۆو و شه‌هیدکردنی هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی کوردستان بارزانی و تاڵه‌بانی وتیان ئه‌وه‌ی بوو بوو ئا ئێسا داوای لێ بوردنیان نه‌کردوه‌ له‌ خاوه‌نی کاره‌ساتی ئه‌وان ئه‌نجامیاندا هیچ یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ بێجگه‌ له‌ سه‌رمایه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر که‌ به‌ خوێنی خوشکك و براکانمان هاتۆته‌ به‌رهه‌م بۆیان . کوژرانی هه‌زاره‌ها هاوڵاتی کوردستان ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌م دوانه‌ . ماوه‌ی 18 مانگه‌ هه‌ره‌س کردنی ینک ده‌ستی پێ کردوه. وه‌مه‌سعود بارزانیش له‌داهاتویه‌کی چاوه‌ڕوان کراودا ڕاپێچی دادگای تاوانه‌کان ده‌کرێت. به‌ هۆی فرۆشتن و به‌تاڵان بردنی وڵات به‌ ئاشکرا وه‌ خوێنی شه‌هدانی برا کوژی و هێنانی دوژمان بۆ تۆقاندنی کوردستانیان و ڕفاندن و کوشتن ی ڕۆژنامه‌ نوسان . مسعود بارزانی بۆ هه‌موو کوردو کردستانی سه‌لماند که‌ خۆییو بنه‌ماڵه‌که‌شی جاشن به‌ هۆی کاره‌ساته‌که‌ی1996 دانی به‌ تاوانه‌کانی رابوردوشدا هێنا که‌ ئه‌مه‌ خاین و کورد فرۆشه.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە