ئاشتی هه‌ورامی نه‌هێنی سه‌ردانه‌که‌ی ئاشکرا کرد
Wednesday, 09/06/2010, 12:00
دێته بیرم له یه‌کێک له ته‌له‌فزوێنه‌کان کاک مه‌سعود بارزانی ووتی: هه‌ر که‌سێک به به‌ڵگه‌وه گه‌نده‌ڵیه‌ک له سه‌ر هه‌ر به‌رپرسێک ئاشکرا بکات، ئه‌و به‌رپرسه له‌سه‌رکار لاده‌بین و ده‌یده‌ینه دادگا، ئێمه به به‌ڵگه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه گه‌نده‌ڵی کاک ئاشتی هه‌ورامیمان ئاشکرا کرد‌و کاک مه‌سعود چاوی خۆی لێ نوقاندو گوێی خۆی لێ که‌ڕ کرد.
ئه‌مجاره ئاشتی هه‌ورامی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و کاک مه‌سعود ئاشکرا ده‌کات، له سایتی روناکیدا ده‌ڵێ (
حکومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌ی نابکۆ، ده‌توانێت 15 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه گازی سروشتی بداته تورکیا)
به ووته‌ی ئاشتی هه‌ورامی، له‌سه‌ردانه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویدا بۆ تورکیا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به به‌رپرسانی تورکیای ڕاگه‌یاندووه که یه‌ده‌کی نه‌وتی کوردستان ده‌گاته 45 ملیۆن به‌رمیل و گازی سروشتی ده‌گاته شه‌ش بۆ هه‌شت ملیار مه‌تر چوارگۆشه.
ووتیشی:
کۆمپانیایه‌کی تورکی تایبه‌ت یه‌که‌م لایه‌ن بووه که که گازی سروشتی و سه‌رچاوه‌که‌ی له هه‌رێمی کوردستان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ئێستاش کۆمپانیا تورکیه‌کانی "جێنێل ئینیرجی، زورلو، چیلیک، کۆمه‌ڵه‌ی دۆگان" له ناوچه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی کوردستان کار ده‌که‌ن و به‌ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی نابکۆ له‌ساڵی 2014دا ده‌توانرێت گازی هه‌رێم ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکرێت) ئه‌و هه‌ویره‌ی کاک ئاشتی ئاوی زۆر ده‌وێت و پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکۆڵینه‌وه هه‌یه.
http://www.runaki.net/details.php?section=news&id=9094کاک ئاشتی هه‌ورامی و سه‌رۆک وه‌زیره‌که‌ی پێش‌و، به هاتوهاواری نه‌وت ده‌رهێنان چاوی خه‌لکی کوردیان ده‌به‌ست و به هه‌زاران ملوێن دۆلاریان له کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان وه‌رگرت و نه‌شیان توانی ئه‌و په‌یمانه نه‌وتیانه‌ی که مۆریان کردبوو بیخه‌نه رێگا، دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ده‌رگایه‌کی سیاسیان لێداخرا، ناچار ئاهه‌نگێکی چاو به‌ستنیان دروست کرد به‌ناوی نه‌وت ده‌نێرینه ده‌ره‌وه، مام جه‌لال و کاک مه‌سعود به شادیه‌وه کلیلی نه‌وته‌که‌یان به‌ره‌و به‌غدا باده‌داو به خه‌ڵکیشیان ده‌وت نه‌وته‌که ده‌نێرینه ده‌ره‌وه!.
دوای ئه‌وه‌ی که به‌غداش هیچ حسابێکی بۆ نه‌کردن، ئه‌وجار بیریان له خۆ نزیک کردنه‌وه له ئێران و تورکیا کرده‌وه بۆ ناردنی نه‌وته‌که به قاچاخ بۆ ئێران و تورکیا، ئافه‌رین ده‌سه‌ڵاتی کوردی دوای 20 ساڵ ده‌سه‌ڵاته‌که بکه‌نه ده‌سه‌ڵاتێکی قاچاخچی و رۆژانه به‌هه‌زاران تانکه‌ر نه‌وت به‌رێ بکه‌ن بۆ ئێران و تورکیا.
گه‌لی کورد زۆری له‌نه‌وتی کوردستان پێ‌بڕا، ئینجا نۆره‌ی گازی کوردستانه، کاک ئاشتی هه‌ورامی له نوسینه‌که‌یدا وا نیشان ده‌دا که سه‌فه‌ره‌که‌ی کاک مه‌سعود بۆ تورکیا زیاتر بۆ فرۆشتنی گازی کوردستان بوو به‌تورکیا، وه به ئاشکرا باسی هه‌موو کۆمپانیا تورکیه‌کان ده‌کات که ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وت و گازی کوردستان دا گرتووه.
ئێستا ناچارم پرسیارێک له کاک مه‌سعودو کاک ئاشتی هه‌ورامی بکه‌م، ئه‌نجامی ئه‌و 50 په‌یمانه نه‌وتیانه چیان لێهات که له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نهوتیهکانتان کردبوو ؟، مه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانانه ببه‌ستن، پێم نه‌گوتن که ئێوه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵ و قاچاخچی ناتوانن ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی کوردستان دا بگرن و هه‌تا تێیدا بجولێنه‌وه زیاتر خۆتان ره‌ش ده‌که‌ن له به‌رچاوی جه‌ماورو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی.
کاک مه‌سعودو کاک ئاشتی، ئێوه عێراقین و تاکو ئێستا به‌غدا هیچ حسابێکی سیاسی بۆ ئێوه نه‌کردوه‌و نازانم به کام یاسا‌و ده‌ستوری عێراقی ئێوه ده‌توانن نه‌وت و گازی عێراق بده‌ن به تورکیا.
ئێوه پێتان وایه گه‌لی کورد‌و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی خۆشحاڵه به‌وه‌ی که ئێوه نه‌وت و گازی کورد پێشکه‌ش به تورکیا بکه‌ن ؟، وا لێره‌وه به‌ده‌نگێکی به‌رز پێتان ده‌ڵێم: تا من بمێنم رێگا ناده‌م نه‌وت و گازی کورد بده‌ن به تورکیا‌و ئه‌و پڕۆژهیهشتان سه‌ر بگرێ و ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورکیاش به ئێوه‌وه بسوتێنم، تورکه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کانیان ئه‌وه‌نده پاشه‌ڵیان خاوێن نیه به‌رامبه‌ر به کورد تاکو کورد رێگا بدات ئێوه نه‌وت و گازی کوردستانیان پێشکه‌ش بکه‌ن؟. خۆشه مرۆڤ به‌به‌رگێکی پاک و شوڕشگێریهوه باس له‌نه‌وت و گازی کوردستان بکات، نه‌ک وه‌ک قاچاخچیه‌ک بۆ تورک و فارس و عه‌ره‌ب.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست