کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لەبۆسەی باوكیدا كەمئەندام بووە

Saturday, 30/10/2010, 12:00




لەدوای هەموو جەنگ وكارەساتێكی سروشتی كۆمەڵێك كەس ئەبنە قوربانی ئەو ڕوداوانە ولەناو ئەچن ،هەندێك لەو قوربانیانەش ئەگەر چی لەمردن دەرباز ئەبن بەڵام بەهۆی لەدەستدانی بەشێك لە لەجەستەیان كەم ئەندام ئەبن .
كەم ئەندام ئەو چینە هەست ناسكەی كۆمەڵگان كە هەمیشە لەبارێكی دەرونی ناجێگیردان ولەتانەو تەشەری كەسانی ئاسایی سڵَ ئەكەنەوە ، هەرچەندە بەبڕوای من كەسانی كەم ئەندام شایەنی ڕێز وخۆشەویستین نەك بەزەیی و بەلاواز تەماشاكردن ،لەبەرئەوەی هەموو كەسێك لەژیاندا دەشێت ڕۆژێك لەڕۆژان بەشێكی جەستەی لەدەست بدات و ببێتە كەمئەندام.
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەكاتێكدا بەنیازی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك بووم لەسەر دیاردەی سواڵكردن وتەشەنەكردنی لەكوردستاندا ،یەكێك لەو سواڵكەرانەی كە پرسیارم لێكرد كەسێكی كەم ئەندام بوو ،ئەو هۆكاری سواڵكردنەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە هیچ دەسكەوتێكی مادی نییە توانای جەستەیشی نییە تاوەكو بژێوی ژیانی دابین بكات ،كاتێكیش پرسیاری ئەوەم لێكرد كە یەكێتی كەم ئەندامانی كوردستان تاچەندە هاوكاری كردووە ،ئەویش لەوەڵامدا ووتی یەكێتی كەم ئەندامان بۆتە خزم خزمێنەو حیزب حیزبێنە .
هەروەها لەقسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد كە بەرپرسی یەكێتی كەم ئەندامانی كوردستان باوكی جاش و بەعسی بووە و بەهۆی باوكیەوە كەمئەندام بووە.
دركاندنی ئەو ڕاستییە سەرنجی ڕاكێشام بۆئەوەی بەدواداچونی تەواو ی مەسەلەیە بكەم و زانیاری تەواوی لەسەر كۆبكەمەوە .
عومەر كەریم كە ئێستا بەرپرسی یەكێتی كەم ئەندامانی كوردستانە و بۆ خۆی كەسێكی كەمئەندامە ، بەسەرهاتی لەدەستدانی هەردوو قاچی بەهۆی باوكیەوە بووە.
كەریم كە باوكی ناوبراوە لەسەردەمی بەعسی لەناوچوودا كەسێكی جاش وخۆفرۆش بووە،جارێكیان ویستویەتی لوغمێك بۆ مەفرەزەیەكی پێشمەرگە دابنێت بەڵام بەڕێكەوت كوڕكەی واتە عومەر بەو ڕێگەیەدا تێپەڕ ئەبێت و لوغمەكەی پێدا دەتەقێتەوە و هەردوو قاچی لەدەست ئەدات ،كورد واتەنی ئەوەی چاڵ بۆكەسێك هەڵكەنێت خۆی تێئەكەوێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار هەمیشە منەتی ئەوەمان بەسەردا ئەكەن كەئەوان بەرگری لە ماف و خواستە ڕەواكانی میللەتی كورد دژی كەسانی ناپاك و خۆفرۆشت بەڵام ئەگەر بەوردی تەماشای ڕیزەكانی نێو ئەو دوو حیزبە بكەین ئەبینین كە سەدان كەسانی وەك باوكیا عومەر یان لەخۆگرتووە وپلەو دەسەڵاتی بەرزیان پێداون .
هەروەها ئەو دوو حیزبە ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە داڵدەدان و دەربازكردنی دەیان كەسی خۆفرۆش و دوژمن بە میللەتی كورد،نموونەی ئەوانەش تاریق ڕەمەزان فڕۆكەوانی كیمیابارانی هەڵەبجە, شێخ جەعفەربەرزنجی واتە شێخ چۆپی بكوژی دەیان گەنجی سلێمانی ونزار خەزرەجی پاڵەوانی ئەنفال ولەئێستاشدا داڵدەدانی قاسم ئاغای خۆفرۆش لەلایەن پارتیەوە .


ئیمەیل: [email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە