بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


روون كردنەوەیەك لەسەر بابەتى ئۆپۆزسیۆن پێویستە داواى لێ بوردن بكات

Friday, 20/01/2012, 12:00





 
دواى ئەوەى بابەتیكم نوسیى بەناونیشانى ئۆپۆزسیۆن پێویستە داواى لیبوردن بكات
ئەم بابەتەم نارد بۆ سایتى كوردستان پۆست و پێنووسەكان و دووسایتى دیكەى ئۆپۆزسیۆن لەماوەى كەمتر لە 10 خولەك لە هەردوو سایتى پێنووسەكان و كوردستان پۆست بڵاو كرایەوە بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسورمان بوو لاى من ئەو دوسایتەى دیكەى ئۆپۆزسیۆن هیچ گرنگیەكیان بەو بابەتە نەدا و بڵاویان نەكردەوە هۆكارەكەشى ڕوون و ئاشكرایە كە ئەوانیش وەكو دەسەڵات بیربان كردۆتەوە كە ئەوەى پیان هەڵدا ئەوە دۆستیانە بەپێچەوانەشەوە دوژمنى خەڵك و خاكە دیارە ئەم هەڵەیە نەك تەنها دەرحەق بەمن كرابێت ڕاگەیاندنەكانى ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر بەچەندین ڕۆژنامە نووسى دیكە ئەم كارەیان كردوە ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشوتر ئەو بابەتانەى كە قسەو باس بوو لەسەر دەسەڵات بەزوترین كات بڵاو دەكرایەوە هەڵبەتە ئەم ڕەخنەو ڕوونكردنەوەش بۆ ئەوەیە جارێكى تر بەو شێوەیە بیر نەكەنەوە وەكو ڕاگەیاندنەكانى دەسەڵات تەماشاى نوسینەكانمان نەكەن لەلایەكى ترەوە چەند سایتێكى تر بەبێ ئەوەى بابەتەكەیان بۆ بنێرم و بێ ئەوەى ئاگام لێ ى هەبێت بڵاویان كردۆتەوە نازانم چى مەبەستێك هەبوە لەمەدا لەكۆتایدا ڕێزو خۆشەویستیم هەیە بۆ هەموو ڕاگەیانەكان هەڵبەتە ناوى هیچ سایتیكم نەهێناوە ئەوەى كە بڵاوى نەكردۆتەوە و یاخود ئەوەى ئەوەى كە بەبێ ئاگایى بڵاوى كردۆتەوە چونكە خۆیان دەناسنەوە و هیوادارم ئەمە دواهەڵەیان بێت .
لینكى بابەتەكە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9f9a1cd6

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە