خەون
Tuesday, 05/10/2010, 12:00
بـێـنـە دەسـتـت بـنـێ دەسـتم مـلی رێـگـەی ئاسمان بگـرین
سـەرهەڵگرین بڕۆین بفڕین لــەتــاریـكـیـدا بــاڵـبـگـریــن
دنیـای خۆمان بنیات بنـێـیـن ئـەم دنـیـایـە بەجـێـبـێـڵـیـن
بـاخی ئـەویـن لـەهـەناوی ئاسـمـان لـەجـێـی قیـن بكێڵـیـن
هێڵی سـنور دانەڕێـژیـن بۆكوێ بـچـیـن چكـات ویــسـتمـان
نـەخـاكو رەنگ نـەنیـشـتـمان پێـوەر نـەبێ بـۆ نـاسینـمـان
دەرگـای دۆزەخ بـەقـوڕگیـرێ مردن نەبێ و بۆكەس نـەگـریـن
نەماڵ سامان نـەدەسـتمایـە تـەنیـا دەسـتی یـەكتـر بگـریـن
پـاڕانـەوەو كـڕنـۆشـبـردن تـرس و لـێـدان كـوشـتـن نـەبـێ
دەسـت لـەملی مانـگ كـەین هـەتـا خـۆربەرویـدا ئـاوانـەبێ
ئـەسـتـێـرە دەم لـەنیـَودەمنـێـن مـاچ بـۆ ئێـمە چراخـان بێ
خـۆر لـەگـەڵ مانگ ئاشـتكـەینەوە هـەتا رۆژ دژ بەشەو نەبێ
هـەورماڵی هـەمـومـان بـێ شـوێنـێ تـایبـەت بـەخـۆم نەبێ
زیندان بەهەشت كورسی نـەبێ تاكـەس سـەرۆكـی كـەس نەبێ
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست