بۆ هه‌ڤالانی كه‌مپینی ئازادای بۆڕێزدار ئۆجه‌لان...تكایه جه‌لاده‌كانی باشور به واژوه‌ك مه‌كه‌نه نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر
Sunday, 19/05/2013, 12:00
زۆرینه‌تان ده‌ناسم و ده‌زانم كه‌سانی خه‌باتگێرن ، وه‌برواناكه‌م هیچ كوردێكی خاوه‌ن مرال هه‌بێ هه‌ول نه‌دات و پێی خۆش نه‌بێ نه‌وه‌ك ڕ ێزدارئۆجه‌لان به‌لكو هیچ كوردێكی ئزادیخواز له‌زیندانه‌كانی داگیركه‌ران یان ده‌سه‌لاتی كوردی به‌ڵام .هه‌ندێ سه‌رنجم لا گه‌ڵاله بوه ، به‌گرنگی ده‌زانم باسی بكه‌م
١\ به‌هۆی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی نێوان توركیا و پ‌ك‌ك هه‌یه ، ئازادكردنی ئۆجه‌لان به‌وه وه زیاتر به‌ستراوه ته‌وه ، بۆیه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكه سه‌ر بكه‌وێ ، ئۆجه‌لان وه‌ك قاره‌مانێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییی ئازاد ده‌بێ ، ئه‌گه‌ر گفتگۆكه‌ش سه‌ر نه‌كه‌وێ واژوو به‌رامبه‌ر توركیا داد نادات ، به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك ئۆجه‌لان كه‌توركیا تابتوانێ وه‌ك فشار به‌رامبه‌ر جولانه‌وه‌ی كورد له‌باكور به‌كاری ده‌هێنێ.
٢\ تكایه گه‌ر هه‌ر واژوو كۆده‌كه‌نه‌وه ، با بۆ هه‌ر ئۆجه‌لان نه‌بێ ، گه‌رچی هه‌مومان ده‌زانین ئه‌مرۆ ئۆجه‌لان بۆته ره‌مزی نه‌ته‌وه‌یی له‌باكوری كوردستان ... به‌ڵام پێوسته بۆ هه‌ر ١٠ هه‌زار زیندانی سیاسی تری ناو زیندانه كانی توركیا و باكور بێ ، چونكه هه‌مویان به‌یه‌ك ماده و هۆكاره‌وه گیراون ، كه‌كوردن و خه‌بات بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌یان كردوه‌و ده‌كه‌ن
٣\ داكۆكی له ئازادی نه گول بژێر نه‌جیاوازی جینایه‌تی و كه‌سایه‌تی تیایه ، ئه‌وه رێره‌وی هه‌موو خه‌باتگیرێك و رێكخراوڕێكی مافی مرۆڤه ، گه‌ر ده‌یه‌وێ راستگۆ بێ له‌گه‌ل ئه‌و چه‌مكانه . به‌لام به‌راشكاوی بلێم ٣ سال زیاتره له‌هه‌ڤالانی پ‌ك‌ك نابینم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داكۆكی له‌خه‌باتی مافی مرۆڤ و ئازادی سیاسی له‌چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌وره‌و بچوكی خه‌لكی كوردستانی باشور له‌بواری میدیایی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دا بكه‌ن.
٤\ تكایه واژوكردنی ئه‌و به‌رپرسه تاوانبار و جه‌لادا و ناپاكانه لێمان مه‌كه‌ن به قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌لویست و رایبگرن چونكه هه‌مان پارت و كه‌سایه‌تین ، كه به‌پێش سوپای داگیركه‌ر ده‌كه‌وتن به‌سه‌دان گه‌ریلایان شه‌هید كردوه ، یان به‌٢ ته‌ن په‌تاته په‌رینه‌وه ئالۆگۆریان به گه‌ریلا دیله‌كان كردوه ؟ یان له‌كاتی ده‌یان خۆپیشاندان و میتینگی جه‌ماوه‌ری بۆ مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیه‌كاندا ، گوله بارانی خه‌لكیان كردوه خاوه‌نی ده‌یان پێشیلكاری مرۆی و ئازادین .
ئاخر هه‌ر دوێنێ ئیوه بون ، ئه‌مانه‌تان لێكردبوینه سه‌ركرده‌ی ناپاك ، ئه‌مرۆ به به‌واژویه‌ك بۆ مان مه‌كیاژ مه‌كه‌ن كه ئه‌وانه هه‌لوستی نه‌ته‌وه‌یان هه‌یه ؟ چونكه :
1-واژوكردنی ئه‌وانه هیچ باجێكی سیاسی نیه كه‌ده‌یكه‌ن
بۆیه نه‌هه‌لویسته نه جوانی هه‌موو كه‌س ئه‌مرۆ ده‌توانێ واژوو بكات
2-نیوه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانان و وه‌زیرانه ده‌ستیان بۆ ته‌زكیه‌كردنی تاوانبارانی ١٧ شوبات به‌دواوه بۆ جه‌لاده‌كانیان به‌رزكردۆته‌وه
3-هه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پارتی و یه‌كێتی خۆیان ده‌یان كه‌سیان له‌سه‌ر ئازادی بیر‌ورا و دیموكراسیه‌وه تیرۆر و زیندانی كردوه ، كه‌به‌شێكی كادیرانی ئیوه‌یه ، وه‌خۆشتان ده‌زانن هه‌ر ئیستا له‌زیندانی محه‌ته‌ی هه‌ولر دوو كادیری پ‌ك‌ك به‌تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خمور ١٠ ساله له‌زیندانن
.4- له‌وه‌ش گرنگتر داوایان لێ بكه‌ن با واژوو بۆده‌ركردنی سوپای توركیا له‌بامه‌رنی و ناوچه‌كانی تری كوردستان بكه‌ن
به‌هیوام تا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی باشور به‌لایه‌نی كه‌م داوای لێ بوردن له‌میلله‌ت نه‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنی سوپای توركیا و دیل كوشتن و گۆڕینی ره‌فتاریان ، هیچ گروپ و كه‌سایه‌تیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی واژویان كۆنه‌كاته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست