کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆئەودادگایەى ناسیح عەبدولرەحیم دادگایى دەكات

Friday, 10/04/2009, 12:00

1966 بینراوە


لەسەر بنەماى چى دادگایى دەكرێ ئەم تاوانى چیە ؟؟؟!
ئەى بۆ ئەنفال چى وسەرۆك جاشەكان دادگایى ناكرێن ؟!

ئەگەر باس دێتەسەر باسى رۆژنامە نووسى میدیاكان باس لە ئازادى رادەربرین دەكەن كە كوردستان كەشێكى ئەو پەرى ئازادیى هەیە رۆژنامە و رۆژنامە نووس ئازادن .بەڵام ئەوجۆرە ئازادیە نیە كە ئەوان باسى دەكەن ، بگرە ئەو ئازادیەى ئەمان مەبەستیانە ئەوەیە كەبەشان وباڵى حكومەت وبەرپرساندا هەڵدەى ئەوا بەلاى ئەوانەوە تۆ رۆژنامە نووسێكى زۆر باشى خۆئەگەر بەپێچەوانەوە بێت باس لەسەروەت وسەرپێچى و گەندەڵیان بكەى ئەوا واى بەحاڵت بەدەردى كاكە ناسیحت دەبەن لەكاتێكدا سەندیكاى رۆژنامە نووسان هەیە بەڵام هیچ بەدوا داچونێكیان نیە و داكۆكى ناكات لەمافەكانیان رۆژنامە نووسان لێیدەدرێ ئیهانە دەكرێ دەردەكرێ غرامەدەكرێ كەیفى خۆیتى گرنگ ئەوەیە خۆیان بێ وەى بن . من رۆژنامە نووس نیم بەڵام پێم ناخۆشەو ویژدانم رێگەم نادا بێ دەنگ بم ناشتوانم لەرۆژنامە بنوسم چونكە بڵاو ناكرێتەوە تاكە تیشكى ئازادى رادەربرین تەنها كوردستان پۆستە كەدەردى دڵى خۆمى تێدا باس بكەم، ئەوەى جیگەى سەرنجە وهەڵوەستە كردنە ئەوەیە دادگایى كردن بۆ تاوانبارانە نەك بۆ كەسێك كە راستیەكان دەخاتەروو بۆدادگایى ئەنفال چیەكان ناكەن بۆ دادگایى ئەوكەسانە ناكەن كەتا دوێنى سەرى شوانى كوردیان دەهێنا بەناوى پێشمەرگە دەیاندا رژێمى بەعس بۆدادگایى ئەوانە ناكەن كەلاوانى كوردیان لەقوتابخانەو ماڵەكانیان دەهێنا دەرێ و تەسلیمى دائیرەكانى ئەمنیان دەكردن ئەگەر دادگایشیان ناكەن بۆپۆستیان دراوەتێ ئایا تەنزیمى داخیلى بوون . پێویستە لەسەر هەموو خاوەن قەڵەمێكى بەشەرەف بێدەنگ نەبێ بەرامبەر بەدادگایى كردنى كاكە ناسح ئەمرۆ ئەو دادگایى دەكرێ ئەگەر بێدەنگ بن سبەى نۆرەى ئێوەش دێ ......





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)