کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بێهەڵوێستی توركیا لەبیر ناكرێت

Tuesday, 02/09/2014, 12:00

1883 بینراوە




ئەو رۆژەی داعش زەفەری بە و ناوچە كوردستیانەی لە شەنگالەوە بۆ مەخمور هێنا، هەندەكێك مابوو بگاتە هەولێر، هەمووان لەو باوەرەدابون كە توركیا هەڵوێستێكی توندی دەبێت، لەبەر خاتری هیچ نەبێت لەبەر هاوپەیمانە نزیكەكەی خۆی و هاوبەرژەوەندخوازەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان،بۆیە هەڵوێستێكی موشەڕەفی دەبێت، هەر هیچ نەبێت لەبەر ئەوەی یەكەم دەوڵەتە كە زۆرترین قازانجی ئابووری لە هەرێمی كوردستانی كردبێت و، پەیوەندیەكانی لەگەڵ كوردستان بە تایبەتی لەگەڵ پارتی لە ئاستێكدایە، كە وا پێویست بوو لە یەكەم چركە ساتەوە و پێش هەر كەس و وڵاتێكی تر هەڵوێستێكی ئەوتۆی بنواندایە، كە متمانەی خەڵكی كوردستانی بۆ خۆی فەراهەم بكردایە و هەتاهەتایە كورد پێش پارتی بە برا گەورەی لەقەڵەم بدایە، بەڵام داخەكەم، بە دوو بیانوی پوچ، رۆڵی تەماشاكەری بینی . بۆ بەدبەختی كورد، سەركردایەتی كوردستان، بەتایبەتی پارتی، كە زۆر نزیكە لە توركیا و بەڵكو خۆی بە هاوپەیمانێكی بەهێز و ستراتیجیی دەزانێت و شەو و رۆژ بە باڵای یەكتردا گۆرانی دەڵین، ئێستاش گلەییەكی نەبووە . بەڵكو بیانوەكانی بۆ خەڵك پشت راست دەكاتەوە و، دەڵێت؛ توركیا حەقی خۆیەتی . هەولێر داگیر بكرێت و ئەم ئەزمونە لەناوبچێت وخەڵكی ئاوارەبێت و كچانمان لە بازارەكان بفرۆشرێن، چیە، توركیا لە قۆناغی هەڵبژاردنی سەرۆكدایە، نەخێر لە لایەكی ترەوە دیبلۆماسیەكانی لای داعشن، باشە كوا و بۆچی كە داعش هەمیشە خەریكی سەربرینن هیچی لەو دیبلۆماسیانە نەكردوە و تەنانەت توركیاش بێخەم پاڵی بۆ داوەتەوە و زۆر بیمنەتە، باشە بۆچی توركیا سنورەكەی واڵایە بۆ هاتوچۆی داعش، ئەگەر ئەمە سیناریۆ نەبێت .
بۆیە دەبێت هەموو دونیا بزانن كە كورد وەكو میلەت ئەوەنە خۆشباوەر نیە، هەرچەند كەس بەو بیانوە باوەر ناكات،بەتایبەتی و لەپێشەوەی هەموو لایەك خودی پارتی ، بەڵام ململانێكەو پێگەی لە میحوەرەكانی ناوچەكە رێگەی نادات بە ئاشكرا بڵێت توركیا لای گرنگ نەبوو داعش نەك هەولێر بەڵكو هەموو كوردستانی داگیر كردبا و وەزعی كوردستانی بەدەردی موسل بردبا .
نازانم بۆچی شەرم بكەیت لە وتن و راگەیاندنی راستیەكان، توركیا دەریخست كە بۆ تاكە رۆژێكیش دۆستی كورد و كوردستان نەبووە و هیچ كاتێك پشتكیری كوردستان ناكات و، جگە لە قازانجی ئابووری هیچ هەڵوێستێكی روونی لە ئاست پرسی سیاسی كورد نیە، بەڵكو لە خوای دەویست كە كورد بگەرێتەوە چوارگۆشەی یەكەم . ئەگەر لەم ماوەیە باسی سەربەخۆیی كوردستان كرابێت، بەم جموجوڵەی داعش زۆر هاتینە دواوە، كە ئەمەش ئاوات و مەبەستی توركیا بوو و، هەموو هەوڵێكی ئەوەیە، كە بە خۆی رۆڵی گەورەتر لە ناوچەكە بگێرێت ، شكیش دەكرێت كە بە هاندانی توركیا داعش روی خۆی بۆ كوردستان وەرگێرابێت ، ئێستاش كە موجامەلەی دەسەڵاتدارانی كوردستان بەتایبەتی پارتی دەكات تەنها لەبەر بەرژەوەندی خۆیە و دەزانێت پرسی كورد قۆناغێكی جیهانی بریوە و وڵاتە زلهێزەكان تا رادەیەكی باش پشتگیری دەكەن، ئەمجارەش ئاواتەكەی توركیا بەدینەهات لە مەر لەناوچونی ئەزمونەكەی كورد، ئەگینا لە زۆر شتدا رێگری لە هەرێمی كوردستان دەكرد و خۆی شل نەكرد، بۆیە ئەم هەڵوێستەی توركیا كە نزیكترین وڵاتە لە شانۆی كێشەكە، دەبێت ئەو سیاسەتەی لەبیر نەكرێت و مێشكی خەڵك بەوە پرنەكەنەوە كە توركیا هۆكاری تایبەتی خۆی هەبووە بۆ بێ هەڵوێستی و، دان بە بێ متمانەبون بە توركیا بنرێت و خەڵكی كوردستانیش لێی ئاگادار بكرێتەوە، چونكە هەموو كورد دەزانێت و دەپرسێت؛ ئەگەر توركیا هەر بە خۆیشی هەڵوێستی وەرنەگرتبا دەكرا رێگە بە ئەمریكا و ڵاتانی رۆژئاوا بدات بنكەی ئەنجەرلیك بە كار بێنن و هیچیش لەسەری نەكەوێت ، بەڵام! بۆ كێ بڵێیت، سەركرادیەتی سیاسیی كورد، ئێستاش لە جاران گەرموگورتر سەردان و پیرۆزبایی هەڵبژاردن لەئەردوگان دەكەن ولە تەراتێن كردن و هاتوچۆی توركیا نەكەوتون ، تەنها لەبەر خاتر و بەرژەوەندی شەخسی و حزبی و، كوردستانیش چش . دەبێت تەنها ئەو پرسیارە بكەین، ئەگەر داعش چەند كیلۆمەترێك پێشرەوی بكردایە چی رویدەدا ؟
بۆیە دەبێت سەركردایەتی پارتی پێش هەموو لایەك حەقیقەتی توركیا و سیاسەتەكانی بۆ خەڵك باس بكات و خۆی لەو بەرپرسیارێتیە نەدزێتەوە و پرسی گەلی كورد نەكاتە قوربانی بەرزەوندی پارتی و سەركردایەتیەكەی .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)