نامه‌یه‌ك كراوه سه‌باره‌ت به شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
2137 بینراوە
به‌ڕێزان هاوڕێیانی شه‌هیدانی گوردانی شوان له مانگی ئازاردا , ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌م ئاراسته‌ی ئه‌م 5 به‌ڕێزه كرد " ئیبراهیم عه‌لی زاده , عه‌بدوڵای موهته‌دی, عومه‌ر ئیلاخانازاده , عه‌بدوڵا دارابی , كۆمه‌ڵه " ڕه‌وتی یه‌كگرتنه‌وه " .
نامه‌كه خۆی له‌چه‌ند پرسیارێك ده‌بینێته‌وه و ده‌مه‌ویست له یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانی كوردستان و وه‌ك به‌شێك له په‌رتوكێك بڵاویان بكه‌مه‌وه , كه هه‌ر 5 لاتان له‌و كاته كۆمه‌ڵه‌تان پێك ده‌هێنا , له سه‌روبه‌ندی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان له چوارچێوه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه, به‌ڵام مخابن هیچ لایه‌كیان به یه‌ك وشه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمتان نه‌دایه‌وه .
ئه‌و دۆسیه‌یه لای من ئه‌وه‌نده گرنگه جارێكی دیكه و به‌شێوه‌ی كراوه پرسیاره‌كان ئاراسته‌تان بكه‌مه‌وه , هیوادارم له ئێوه‌و هه‌ر هاوڕێیه‌كی دی وه‌ڵامی گرێی ئه‌م پرسیارانه‌ی لا ده‌ست ده‌كه‌وێت , وه‌ڵامه‌كانم ده‌ست بكه‌وێت و هیچكه ئه‌و تاوانه په‌رده پۆش نه‌كرێت و ڕاستییه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر و كه‌سوكاری قوربانیان ئاشكرا بكرێن , چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامتانم .
ده قى نامه كه : ئه‌م كاته‌تان باش
پاش ڕێز و سڵاو‌و حورمه‌ت
سوپاستتان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان بده‌نه‌وه , بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره .
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
[email protected] شه‌هیدكردنی 72 پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له هێرشی تاوانى هه‌ڵه‌بجه‌دا
پ1 :
72 پێشمه‌رگه‌ی گوردانی شوان له تاوانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید كران ؟ , ئایا ئێوه پێشتر زانیارتان له‌سه‌ر ئه‌و په‌لاماره هاوبه‌شه نه‌بوو " ئیران و لایه نه كوردییه به شداره كان " , بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و زیانه نه‌بن , له كاتێكدا په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵتان له گه‌ڵ ینك هه‌بوو ؟. ئه‌گه‌ر هه‌بوو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌تان ئاگادار نه‌كرده‌وه ؟, ئه‌گه‌ریش ئاگادار نه‌كرانه‌وه هه‌ڵوێستان چی بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌و شه‌هید كردنی 72 له پێشمه‌رگه‌كانتان ؟.
پ2- ئایا سكاڵاتان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه تۆمار كردووه له دادگای باڵای تاوانه‌كان ؟ ئه‌گه‌ر نه‌تان كردووه بۆ ؟ .
پ3 : پێتان وایه ئه‌و دۆسیه‌یه دێته پێشه‌وه له پرۆسه‌ی دادگا ؟ , نه‌یاته پێشه‌وه هه‌ڵوێستان چی ده‌بێت ؟.
پ4 : یه‌كێك له كه‌موكوڕییه‌كانی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات گرنگی نه‌دانه به دۆسیه‌یه كی زۆر هه‌ستیار و گرنگ كه دۆسییه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامییه , له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن ؟ .
پ5 : ئایا به‌شداری كورد له شه‌ری عێراق - ئێران به هۆكارێك له هۆكاره‌كانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه نازانن ؟.
پ6 : كۆمه‌ڵه له بۆتێ و هه‌ڵه‌بجه قوربانی دا , بۆچی ئه‌و قوربانیانه نه‌چوونه پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه‌وه ؟.