یەکێتی بۆ وای لێهات؟
Monday, 23/09/2013, 12:00
1815 بینراوە
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی پارلەمانی کوردستان بۆ خولی چوارەم کۆتایی هات و بەپێی ئەنجامە سەرەتایی و بەراییەکان وەک هەمووان بیستمان وبینیمان لیستی دەسەڵاتداری یەکێتی نیستمانی رێژەیەکی زۆر کەمی لە دەنگی تەواوی جەماوەری گەلی کوردستان چنیەوە کە بە بڕوای خودی یەکێتی و چاودێرانی سیاسی ناوخۆیی و بیانیش شۆکێکی گەورەی دروستکردوو هەرگیز یەکێتی لەچاوەروانی ئاوا مەوقفێکدا نەبووە ، وەلێ جیاکردنەوەی دەنگەکان ئەو راستیە تاڵەیان راشکاوانە سەلماند کە لە نیوە زیاتری جەماوەریان لەدەستدا ، ئەوەی رویدا لە 21/ 9 و لەماوەی تەنها 5 کاتژمێردا بیروبۆچونەکانی یەکلاکردەوە و 180 پلە هاوکێشەکەی گۆری و کۆتایی بە هەڵبژاردنی چاوەروانکراو هات و لە ئێستادا یەکێتی هیوایەکی تارادەیەک ئارامبەخشی بە دەنگی تایبەت بەستووە کە شتێک لە هاوکێشەکە بگورێت و بتوانن لەوە نزیک بنەوە لەگەڵ یەکێک لە قەوارە سەرکەوتووەکان حکومەتی داهاتوو پێکبهێنن ، ئەمە بۆخۆی لەلایەک و لەلایەکی تریشەوە پێویستە بپرسرێت کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ وایلێهات ؟.. زۆر لر مێژە و لە سەردمانێکیشدا کە جەنابی مام جەلال باری تەندروستی جێگیربوو و لەناماندابوو هاوار دەکرا و تکا دەکرا کە پێویستە یەکێتی چاوێک بە بەرنامەی کاری خۆیدا بخشێنێتەوە و لەو دەق و چەقە بەستووە دەرچێت کە گەر بەو شێوەیە بروات جەماوەرەکەی لەدەست دەدات و هەموو هەوڵ و مێژووی پڕ سەروەری دەخاتە مەترسی ئەویش بەهۆی نابەرپرسیارێتی و هەستنەکردنی بەرپرسە باڵاکان لە ئاستە بەرزەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کە بەراستی هەموو ئاوات و ویستێکیان خۆ تەکوینکردن و کۆمپانیا دامەزراندن و سەفەری ئەوروپا و کێبڕکێ لە بەرامبەر یەکتر و حساب نەکردن بۆ کادران و لایەنگرانیان و هاوکاری نەکردنیان و فەرامۆشکردنیان بوو زۆرێک لە پێشمەرگە دێرین و ماندووەکانی دانیشتن بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتە ناشایستە و کەمتەرخەمانەی بەرامبەریان دەکرا دیارە ئەمە سەرەتای دروستبوونی ئەو هۆکارانە بوو کە ئەمرۆ یەکێتی باجەکەی دەدات و تێی کەوتووە ، زۆرێک لە کادران و ئەندام و لایەنگرەکانی لەخۆی تەکاندەوە و تەنها لەکاتی بانگەشەو ئاهەنگەکاندا بانگهێشت دەکران بۆ ئاهەنگ گێران و خۆنمایشکردن لەبەرامبەر نەیاران ، ئەمە خاڵی دەستپێکی تەکینەوە و دورکەوتنەوەبوو لە یەکێتی بەجۆرێک کە لێرە و لەوێ لە دانیشتنی جیاوازدا خەڵکانێکت دەبینی باسی ناعەدالەتی ناو یەکێتی دەکردوو لە شێواز و واتا و مانای کەمدەکردەوە کە دەیووت من خوێنم سەوزە و لەهەرکوێ بەجۆرێک باسی یەکێتی بکرایە یان فەرتەنەیەکی گەورەی هەڵدەگیرساند یان دەستبەجێ ئەو شوێنەی جێدەهێشت ، بەڵام بەهەڵە پەیرەوکردنی سیاسەتی یەکێتی لەلایەن مەکتەبەکانی سیاسی و رێکخستن و بەتایبەت دوای دورکەوتنەوەی جەنابی مام جەلام لە شانۆ بەهۆی نەخۆشی وایکرد هێندیتر ئەو بەرپرسانە شوێنی خۆیان قایم بکەن و ئەوەندەی سەقاڵی کرین و فرۆشتن و مامەڵەی ملیۆنان دۆلار لەناوەوە و دەرەوەی وڵات بوون ئەوەندە کاریان بۆ ئەو حیزبە نەکرد کە سەرکردەکەی تەواوی تەمەنی لە پەروەردەکردنیدا بەهەدەردا بەجۆرێک متمانەی بە یەکێتی بوو هەموو بینیمان کە چۆن بە جۆش و خرۆشەوە دەڵێت (سەفین لەبن دێت و یەکێتی لەبن نایە) لەگەڵ یاواتی تەمەن درێژیم بۆ ئەو کەڵە پیاوە و هیوای شیفای دەستبەجێم بۆی سەد هێند دەڵێم سوپاس بۆخوا کە جەنابیان ئەم شکستە بە ئەنقەست و دەستکردەی نەبینی کە بەرپرسەکانی هۆکاربوون ئەویش بەهۆی نەخۆشیەکەی بەراستی زۆر دەمێکە ئەمە چاوەروانکراوە لە یەکێتی چونکە سەرکردەکانی بێ جیاوازی دوور لە پرەنسیب و پەیرەو پرۆگرام کاریان دەکرد وەبەردەوام بوون لەسەر ئیش و ویستی خۆیان سەرباری تکاو پارانەوەی زۆری ئەندام و لایەنگران و خۆشەویستانی بەڵام بەداخەوە گوێیان بە هیچ ئەو قسانە نەدا تا یەکێتیان بەم ئاست و رۆژە گەیاند ، حەق وایە بەربەست و ئاستێک یان هێڵێکی سوور بۆ ئەو بەرپرسانە دابنرێت و یەکێتی لێرە بەدواوە هەوڵبدات ئەو بەرپرسە نابەرپرسانە دورخاتەوە وشێوە خانەنشینێک یان هەڵپەساردنی هەتایی یان لادانیان و هێشتنەوەیان بە ئەندامی فەخری و دێرین و سەرخستنی لاوەکان و ئەوانەی چەندین ساڵە رێگری و لەمپەریان لەپێش دادەنرێت کە سەرکەون چونکە بونیاتی یەکێتی وەک سۆشیال دیموکرات بەردەوام پێویستی بە نوێبونەوە و گەنجبونەوەیە و هەرگیز پیادەکردنی کار و کردەوەی تاک لایەنەی بۆ ناشێت و نابێت خزم خزمێنە و پارە بەهەدەردان و گۆرین و کرینی چەندین و چەندین باخ و باخات و ڤێلا و ئوتۆمبێلی سەیرو سەمەرە و زۆرو زەوەندی پاسەوانو فەوج و داردەست وایکرد جەماوەر یەکێتی بەم چەند کەسە و بە کۆمپانیا و بە دیکتاتۆرییەت وەسف بکات ناشکرێت کە ئەو بەرپرسانە ئەم قسەو باسانەیان نەبیستبێتەوە و رۆژێک نەبوبێ لە کۆبونەوەیەکدا باس لەوە نەکەن کە ئیتر بەسە ئەمەی دەیکەین هەڵەیە و رۆژێک دێت لێمان دەشێوێت و خۆشمان و خەباتمان و حیزبەکەشمان ناشرین دەبین ، من پێموانیە نەیانزانیبێت کە چ زیادەرەوی و ناشیاوی و ناتەواویەکیان لە هەڵسوکەوت و کارەکانیان کردوو و بەڵام کوێرانە و وەک هیتلەر بیریان کردۆتەوە کە ئیتر ئەو رۆژە نایەت تیایدا بکەون یان شکست بێنن بەلام بەداخەوە جەماوەر بریاری خۆیدا ئەو بریاری ئەوەیدا کە ئیتر تا ئێرە و بەس ئەمەی ئێوە دەیکەن هەلەیە ئەمەی ئێوە دەستان داوەتێ خراپە و نەشیاوە ، مەخابن یەکێتیان بەم ئاستە گەیاند کە من پێموانیە بتوانێت جارێکیتر بشبێتەوە بە ئۆپۆزسیۆن لەبەرئەوەی ئەوکات جەماوەر دەڵێت ئێوە چەندین ساڵ ئەزموونی دەسەڵات و حوکومرانیتان بەدەستەوەبوو ئاواتان کرد ئێستا چۆن دەلێییت دەنگم بدەرێ ئەمەت بۆ دەکەم؟! نازانم ئێستا ئەو سەرکردانە چ هەڵوێستێکیان هەیە و چی دەڵێن بەخۆیان و بە جەماوەریان و سکرتێری ئەو حیزبە ؟