که‌رکوک
Friday, 16/09/2011, 12:00
باوکی دوین
که‌رکوک
شاری شاره‌که‌م
شاری
کورده بێ چاره‌که‌م
شاری شاگوڵی شه‌هیدان
شاری شه‌هید
قودسی نه‌مران
وا دێینه‌وه به‌ره‌و وڵات
به دڵێکی پڕله ئاوات
شۆریجه .....و
ره‌حیم ئاوا.... و
ئیمام قاسم
ده‌ستم له نێو ده‌ستانه
ئێوه‌م هه‌بن
قه‌د نابه‌زین
شاری گورزی برایم خان
شاری مێژوی هه‌رده‌ی گه‌رمیان
تۆ ئاوات هیوای منیت
تۆ ئه‌ندازه‌ی ئازار منیت
تۆ تاقه ئامۆزای دڵیی
شه‌وان خه‌ونت
بۆ ڕاده‌خه‌م
لایه لایه‌ی کۆرپه‌ت ده‌که‌م
تۆی ئاوازی چه‌م له‌یلانی
عه‌لی مردان
شوکر خه‌یات
سه‌لاح داوده
سیمبولی ده‌نگی شاری من
چه‌ندین ساڵه
دڵداریی پاکی من و تۆ
بۆ به ئه‌وین
خه‌یاڵیان خاوه ناحه‌زان
که‌رکوک
ڕه‌نگی چوار پارچه‌که‌ی
شاری دڵه
که‌رکوک هیمای خه‌باتی
چیای گوڵه
که‌رکوک سه‌نگه‌ری
تیکۆشانی چاو مه‌ستانه
خۆێنم پڕ بکه‌ن له کاسه
دڵم چوار پارچه‌ی تر بکه‌ن
هه‌ر ده‌ڵێم و ده‌ڵێنه‌وه
سروودی بابا گوڕ گوڕ
بۆ نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێنه‌وه
چۆن ده‌ستت لێ هه‌ڵده‌گرین
مه گه‌ر بمرین
که‌رکوک
شاری کوردانم
ژیاننامه‌ی خاوه‌رانم
مه‌ڵبه‌ندی ڕۆڵه‌ی قاره‌مان
مامه ڕیشه‌ی جه‌رگ مه‌یدانم
که‌رکوک شاری گه‌رمیانم
پایته‌ختی نیشتیمانم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست