کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازێک له‌ د. که‌مال میراوده‌لی یه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامپه‌رله‌مانانی ئۆپۆزیسیۆن

Saturday, 29/08/2009, 12:00


* رێگا له‌ شه‌رێکی ئه‌هلی ترو ته‌قینه‌وه‌ی توندوتیژی بگرن
* دیفاع له‌ سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆڤی وڵاته‌که‌تان بکه‌ن

بۆ به‌ریزان سه‌رۆک و ئه‌ندامپه‌رله‌مانانی لیستی گۆران و چاکسازی

ئاگادارن که‌ دوای هه‌ڵبژاردن هێرشی نانبڕین نه‌ک هه‌ر نه‌وه‌ستاوه‌و داپه‌روه‌ری و ماف بۆ ئه‌وانه‌ نه‌گێردراوه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌رکراون، به‌ڵکو زیاتر و دڕندانه‌تر بووه‌. ده‌یان ئه‌فسه‌ری سووپا و ئاسایش پێوه‌ندییان پێوه‌کردووم که‌ یه‌کێتی بوون و هیچ پێوه‌ندییان به‌ گۆران ه‌وه‌ نه‌بووه‌ و ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ نانبراوکراون که‌ ده‌نگیان بۆ من داوه‌. به‌ ده‌یانی تریش له‌وانه‌ی ده‌نگیان بۆ گۆڕان داوه‌ونانبڕاوکراون ‌ پێوه‌ندیم پێوه‌ده‌که‌ن و داوای یارمه‌تی بۆ منداڵه‌کانیان ده‌که‌ن. مه‌سه‌له‌ لێره‌دا زۆرو که‌می ئه‌و که‌سانه‌ نییه‌ که‌ نانبراو کراون. به‌لکو هه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌و میکانیزمه‌ دڕندانه‌یه‌ دژی که‌سانێک که‌ مافی دیمۆکراتی خۆیان بۆ ده‌نگدان به‌ پێی خواست و ویژدانی خۆیان به‌کارهێناوه‌ سووکایه‌تکردنه‌ به‌ مرۆڤ و هه‌موو به‌هاکانی دینیی و ئینسانیی و دیمۆکراتیی. له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ قبولکردنی ئه‌م کاره‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و پرینسیپه‌ فاشییه‌‌ قبوول ده‌که‌ن که‌ دسه‌لاتی بنه‌ماله‌یی یه‌کێتی و پارتی خاوه‌نی ئه‌رزو ئاسمان و بوجه‌و سامان و کارو بازاڕی ئه‌م ولاته‌ن و بۆیان هه‌یه‌ هاولاتی کورد وه‌ک ره‌عیه‌ت سه‌یر که‌ن و ئه‌وانه‌ سزاده‌ن که‌ ئیتاعه‌یان ناکه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ کوشتن و گرتن نه‌بێ ئه‌وا به‌ نانبڕین و بێکارکردن. سته‌مگه‌ریی و ناهه‌قی ئه‌م حاله‌ له‌لایه‌که‌وه‌و بیده‌ره‌تانیی و بێدیفاعیی یاسایی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌رده‌کرێن له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی توندوتیژی و شه‌ری ئه‌هلی دروستکردووه‌و سه‌دان که‌س له‌ توانایاندا نه‌ماوه‌ چیتر ئه‌م حاڵه‌ قبوول بکه‌ن.

به‌رێزان
شتێکی ئاشکرایه‌ که‌ دیمۆکراسی و سیستمی په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ ئه‌م پراکتیسه‌ فاشییانه‌ پێکه‌وه‌ ناگونجێن و ناکرێ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاله‌ش بۆ پرۆسه‌ی بیرۆکراسی و موناوه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵرێ. بۆیه‌ راستترین و ره‌واترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌ک ئه‌رکێکی دینی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و ویژدانیی ودیمۆکراتی خۆتان ده‌سبه‌جێ به‌بێ دواکه‌وتن و دوودڵیی هه‌موو پێوه‌ندیی و چالاکییه‌کی خۆتان له‌ په‌رله‌مان بوه‌ستێنن و ئه‌ندامێتی خۆتان هه‌ڵپه‌سێرن هه‌تا ئه‌م سیاسه‌تی نانبرینه‌ به‌بێ هیچ قه‌یدو مه‌رجێ ده‌وه‌ستێ وئه‌وانه‌ بۆ کاره‌کانیان ده‌گێردرێنه‌وه‌و قه‌ره‌بروو ده‌کرێنه‌وه‌ که‌ ده‌رکراون و ئه‌وانه‌ش سزا ده‌درێن که‌ به‌م کاره‌ نایاسایی و نائینسانییه‌ هه‌ستاون.
هیوارادرم له‌ ئاستی ئه‌رکه‌ ویژدانی و دیمۆکراتییه‌کاندا بن.

براتان

د. که‌مال میراوده‌لی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە