کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تالەبانی ماوە یان نا ؟ -بۆ بەریز باوكی ریزوان و خوینەرانی بەریز

Wednesday, 15/05/2013, 12:00


تالەبانی ماوە یان نا ؟ لفین و لیبرسراوەكان كالتە بەعەقلی خەلك دەكەن یان نا ؟ ئەمانە كۆمەلیك برسیاری رۆژن , كە بەریز (باوكی ریزوان) لە نوسینیك دا (ئەویش بە كریمانە) وەلامی داوەتەوە كە (نەماوە و بەسە كالتە بەعەقلمان مەكەن !).
منیش بیم خوش بو رایەك سەبارەت بەوە بنوسم و كۆمەلیك كریمانەی تر بۆ (باوكی ریزوان زیاد بكەم)

1-ئەكەر تالەبانی لەزیان نەمابیت ؟ : ئایا قوباد و خاتو هیرو جۆن ئەتوانن بە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ولاتان بلین (شوكر تالەبانی باشە) لەكاتیك ئەوان لە هەوالی دەبرسن ؟ خۆ ئەمەش عەقلی كورد نیە و یاری مندالان نیە ؟ لەبیرمان نەجیت زۆربەی دەزگا موخابەراتیەكان بەستراون بەسەرۆك وەزیرانەوە و رۆزانە زانیاری ووردیان بۆ دەجیت. لەلایەكی تر , تاقەكوردیك لەو خەستەخانەیە كار ناكات كە تالەبانی لی خەوینراوە , ئەی ئەكەر تالەبانی نەمابیت , لەكوی دانراوە و كی تەرمەكەی هەلكرتوە ؟ خۆ ئەمەش تەرمی كەسیكی ئاسایی نیە , تەرمی (سەرۆك كۆماری عیراقە) بیش ئەوەی سەركردەیەكی كورد بیت . شاردنەوەی تەرمی سەرۆك كۆماریك لە ئەلمانیا دەنكە مورو نیە و هیج المانیك لە دكتۆر و ستافی بۆلیس و خەستەخانە بی دەنكی لی بكات .

2- ئەكر تالەبانی مابیت ؟ : كە ئەمەیان بەراستر دەزانم و هەر وایشە , جونكە ری ی تی ناجیت زیاتر لە 10-20 كەس خۆیان كەمزە بكەن و سەفەری المانیا بكەن مانكانەو هەفتانە تەنها بۆ سەردانی (هیج) ! . بۆیە حەتمیە كە ماوە و ئەو هەموو كەسە سەردانی دەكەن .
لیرەدا بۆ (من) و (باوكی ریزوان) و ئەوانی تر كە قسە لەسەر ئەم پرسە دەكەین , یەك برسیار رو بەرومان دەبیتەوە (مابیت یان نا (چ) پەیوەندیەكی بەئیمەوە هەیە ؟) پیم وایە زۆریكیش پەیوەندی بەحزبەكەی خۆشیەوە نەماوە (جگە لە خۆشەویستی هەندیك بۆ خودی جلال تالەبانی یان ماستاو كردن بۆی) . دیار نەمانی لەم ماوە دریژە زۆر شت دەسەلمینیت لە(باش و خراپ) , ئەوەتا ئەو ماوەیەكی زۆرە دیار نیە یان وەك دەوتریت لە حالەتی (كۆما) دایە . حزبەكەی هەر وەك جاری جارانە و ئەگەر ئەندامیك یان لیپرسراویك 1 دیناری گەندەلی كردبیت , ئیستا بە دەیان دینار كەندەلی دەكات لە غیابی سكرتیرەكەی .

3- بیرهیناوەیەك كە ئایا (خۆمان گەمژەین یان لفین و د.نەجمەدین) دەمانگەوچێنن ؟
من تەنها یەك بابەت بە بیر هەموان دەهینمەوە : چەند سالیك لەمەوبەر , كوری لیپرسراویكی ناسراو بە ئۆتۆمبیلەكەی توشی كارەساتیكی دلتەزین بوو , سەرتا سەری كوردستان ووتیان (كوری مەسئولەكە لەگەل خاتو (ق*****) گیانیان لەدەست داوە ..) كار گەیشتە ئەوەی زۆر كەسی گەورە گرەویان لەسەر كردو زۆر كەسی گەورە و ناسراو تەلاقیان لەسەر راستی ئەم مەسەلەیە خوارد و لەهەمووی سەیر تر (هەزارەها رۆژنامەنوسی هەریمی كوردستان) چەندەها بابەتیان لەسەر بلاو كردەوە بەناوی نهینی و خوازراو ! . دواتر و دوای داهینانی فەیسبوكیش ئەم بابەتە دریژە هەبوو . كار گەیشتە ئەوەی ئەندامانی سەركردایەتی حزبەكانیش بە وورتە وورت باسیان دەكرد و باوەریان پی ی هەبوو !.
پاش 7-8 سال بەسەر ئەم روداوە و دیار نەمانی ئەو خانمە , وینەیەكی نوی ی خۆی لەگەل خیزانی (كە كەسیكی ناسراوە لە لندن)بلاو كردەوە و دیمانەیەكی لەیەكیك لەرۆژنامەكان كرد !!!.

لیرەدا گەمژەیی ئەوە بوو (لە تەنها یەك رۆژدا 14000 چواردە هەزار جار ئەو بابەتە خویندرابویەوە و تا گەیشتە نزیكەی بیست و چوار هەزار خوینەر ) لەسەر دوتوی ی فەیسبوكیش كە هەر كوردیك دلنیام زیاتر لە یەك كاونت و پەیجی هەیە . تەنها كەسیكیش بەچاك و خراپ باسی نەكرد (كە ئەو كارەساتە وەها نەبووە و ئەو خانمە ئەوەتا ماوە و خیزانی فلان كەسە كە دەتوانیت ئیستا بە مۆبایلەكەی دەستت قسەی لەگەل بكەیت!) .
ئایا لەو (بیست و چوار هەزار خوینەرە) بلیمەتە كەسیك هەلنەكەوت لە فەیسبوكەكەی خۆی (تەریق بونەوە نامەیەك) بنوسیت و داوای لیبوردن لەو خاتونەكە بكات كە (خۆی) هەزار قسەی بەناوەوە كردوە و هەزار چیرۆكی لەسەر ئەو بابەتە بە (هەڵە) هۆنیوەتەوە؟ .
بۆیە بەریزان , نە لیپرسراوەكان كەمژەن , نە حزبەكان . گەمژەكان ئیمەین كە تەنها لەبەر ئەوەی (تەریق نەبینەوە) و دان بەهەلەی خۆماندا نەنین . بەردەوامین لە كۆمەلیك قسە كە تەنها خۆمان خۆمانی پی دەگەوجینین ..... لیرەدا گلەیی لە لفین و هیچ رۆژنامەیەكی تر مەكە (كە بەدلی تۆ شت نانوسیت) یان لیبرسراویك كە بەدلی من و تۆ لیدوان نادات .. ئیمە خۆمان بە نەیاری كەسیك دەزانین , كەچی لەنوسین و قسەكانمان لە كەسە نزیكەكانی ئەو كەسە زیاتر قسە لەسەر ئەو بابەتە دەكەین و پەرۆشی دەر دەبرین ؟
++++++++++++++++


1-لینكی هەوالەكەی (باوكی ریژوان)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a754bd6f

2- مەبەست لە خاتو(ق****) , خاتو قەشەنگ بیژەی پیشوی تەلەفزیۆن و لەهەمان كات هونەرمەند (ئەكتەر لە زنجیرەی خۆرنەوازان).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە