کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌توایه‌کی قه‌ره‌زاویه‌کان به‌یه‌ک ملێۆن دۆلار

Sunday, 18/07/2010, 12:00


ئه‌و کاته‌ پشگیری گووته‌که‌ی نیتشه‌ ده‌که‌م، که‌ ئه‌ڵی: پاش ته‌قه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌ر پیاوێکی ئاینی ده‌ستشۆردن به‌ سابوون پێویسته‌، که‌ گوێم له‌ ووته‌ی جانه‌وه‌رێکی وه‌ک شێخ قه‌ره‌زاوی ده‌بێت و ئه‌ڵێ: په‌که‌که‌ تیرۆریسته‌ وده‌ستی ده‌ره‌کی له‌ پشته‌.
http://sv.wikipedia.org/wiki/Friedrich_Nietzsche
ئاخر نیتشه‌، که‌سێکی شێت و به‌رد وه‌شێن، یا نوسه‌رێکی ده‌ربار و قه‌ڵه‌مفرۆشنیه‌، نیتشه‌ له‌یه‌ککاتدا فه‌یله‌سوف و شاعیر و ده‌رونناس و زانای زمانه‌وانیه‌،به‌ ئێستاشه‌وه‌ ئه‌وه‌ نیتشه‌کانن ماتۆڕی به‌ڕێوه‌به‌ری ژیانی ئه‌مڕۆی سه‌رڕوی زه‌وی.
له‌هه‌مانکاتیشتدادژی نیتشه‌م که‌ که‌سایه‌تی وه‌ک مامۆستا مه‌لا مه‌عوشوق به‌دی ده‌که‌م له‌ نێو کۆڕوکۆمه‌ڵی ئاینیه‌کاندا.
فه‌یله‌سوفه‌کانیش پێرفێکت نین، چونکه‌ چالرس داروین، باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌بوو، که‌ ڕه‌شه‌کان ده‌بێت بنبڕ بکرێن.
هه‌رچه‌نده‌، کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ ئاینیه‌کان، پاشان سیاسیه‌کان، له‌سه‌ره‌تادا به‌ناوی ڕزگارکه‌ره‌وه‌ هاتوونه‌ته‌‌ مه‌یدان، یان بڵێین که‌ ئاینیش وه‌ک سیاسه‌ت له‌ ئه‌نجامی جه‌ورو سته‌م و ئاه نزوله‌ی نه‌ته‌وه‌کانه‌وه‌، سه‌ریاهه‌ڵداوه‌. هه‌ر ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌و هاوارو داودبێدادی کۆمه‌ڵگاکانیشبوه‌، که‌ ئاینه‌کانیان گه‌یاندۆته‌ سه‌کۆی ده‌سه‌ڵات.
ته‌نانه‌ت سه‌رکه‌وتنی خودی ئیسلامیش هه‌رهه‌مان هۆ گه‌یاندویه‌تی به‌ فه‌رمان ڕه‌وای، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی(گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای ئیسلام بده‌ین، که‌ حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌ریگێڕاوه‌) به‌تایبه‌ت نامه‌ی سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌به‌کان، پاش سه‌رکه‌وتنیان، یه‌که‌م نامه‌ی سه‌عد کوڕ وه‌قاس، دوه‌م وه‌ڵامی نامه‌ی ئێباس قه‌شه‌ی گرێکی بۆ (محمه‌دی کوڕی عه‌بدوڵا).
ناوه‌ڕۆکی نامه‌ی یه‌که‌م ئه‌ڵێ: ئێمه‌ واتا عه‌ره‌به‌کان شپرزه‌کراین به‌ده‌ست له‌شکری ساسانیه‌وه‌، چونکه‌ چه‌که‌کانی ئێمه‌ هیچ نه‌بوو، له‌ چاو له‌شکری ساساندا،ئه‌وان واتا له‌شکری ساسان، ته‌نانه‌ت فیله‌ جه‌نگیه‌کانیشیان زرێپۆشکرابوون، درێژه‌ی نامه‌که‌ ئه‌ڵی: شیر و تیری ئێمه‌ هیچ کاریگه‌ری نه‌بوو، چونکه‌ ته‌نانه‌ت قاچی فیله‌کانی له‌شکری ساسان به‌ ئاسن یاخود قه‌ڵغان داپۆشرابوو، واتا تیره‌کانی ئێمه‌ ته‌نانه‌ت فیله‌کانیشیانی بریندار نه‌ده‌کرد. چونکه‌ شه‌ڕکه‌ر هه‌میشه‌ نیشان ده‌گرێته‌ نزیترین یا دیارترین ئامانجی دوژمن.
بۆیه‌ بۆ رێگایه‌ک ده‌گه‌ڕاین که‌ ڕابکه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه‌، چونکه‌ زۆربه‌مان کوژرا، ئاله‌و کاته‌دا که‌ بۆ رێگای ڕاکردن ده‌گه‌ڕاین، له‌ده‌رووبه‌ری ڕووباری کارون، ڕێگه‌مان که‌وته‌ سه‌ر ڕێگای له‌شکرێکی پۆشته‌ی ساسان که‌بریتی بوون له‌ له‌شکری تابیه‌تی کۆشکی شاهانه‌ی ساسان،(لشکری شاهانه‌ی ساسان برتیبوون له‌ کورده‌ لوڕه‌کان یا فه‌یلیه‌کان) سه‌رله‌شکری ساسان دوای ئه‌وه‌ی تێگه‌یشت، که‌ له‌شکری عه‌ره‌به‌کان (ئیسلام) شکاوه‌و بۆ ڕیگای ده‌باز بوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن، به‌ عه‌ره‌به‌کانیان گوتوه‌: شاکه‌ی ئێمه‌ تا بڵێی دڕنده‌و جانه‌وه‌رێکی بێوێنه‌یه‌، باج وسه‌رانه‌ی هێنده‌ زۆر و گه‌وره‌ی له‌سه‌ر جوتیاران داناوه‌، که‌ پشتی جوتیاری شکاندوه‌، ئێمه‌ش ڕۆڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ جوتیاره‌ین، ئه‌و جوتیارانه‌ که‌س و کاری ئێمه‌ن. بۆیه‌ مه‌گه‌ڕێنه‌وه‌، وه‌ره‌ن با پێکه‌وه په‌لاماری یه‌زدگرد ئیمپراتۆری ساسان بده‌ین.
ئێمه‌ دڵنییان که‌ یه‌زدگرد، هه‌موو خه‌ڵکی له‌ خۆی کردوه‌ به‌دوژمن و که‌سی وا نه‌ماوه‌ که‌ سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و مابێت.
کاتێک له‌شکری شاهه‌نی ساسان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان یه‌ککده‌گرن و پێکه‌وه‌ په‌لاماری ئیمپراتۆریه‌تی ساسان ده‌ده‌ن، به‌سانای ئیمپراتۆریه‌تی ساسان ده‌ڕوخێنن.
سه‌رکرده‌ی له‌شکری عه‌ره‌به‌کان، له‌نا‌مه‌که‌یدا که‌بۆ عومه‌ری کوڕی خه‌تابی ونوسیوه‌ ئه‌ڵێ: من ئێستا له‌کۆشکی شاهانه‌دام، ٣٠٠٠٠ ته‌نها هاوسه‌ری یه‌زدگه‌ردن، واتا خودی یه‌زدگرد ئمپراتۆریه‌تی ساسان به‌ ته‌نها ٣٠٠٠٠ ژنی هه‌بوه‌، له‌گه‌ڵ سه‌دان باری ووشتر زێڕو زیوی کۆشکی شاهانه‌، وا من هه‌موویان ده‌نێرم بۆ سعودیه‌.
هه‌روه‌ها کاتێکیش محه‌مد کوڕی عه‌بدوڵا، دوو نێردراوی خۆی ده‌نێرێت بۆ گرێکلاند، که‌ داوا له‌ ئیمپراتۆری یۆنان بکات، که‌ ببێت به‌ ئیسلام و واز له‌ دینی خۆیان بهێنن. ئیمپراتۆری یۆنانی فه‌رمان ده‌دان که‌ هه‌ردوو نێردراوه‌که‌ی محمه‌د بۆ ماوه‌ی ٣ تا ٤ مانگ زیندانیبکرێن، له‌ زیندانی ده‌روون نه‌خۆشان.
چونکه‌ دادگا باوه‌ڕی وا ده‌بێت که‌ هه‌ردوو نێردراوه‌که‌ی محه‌مه‌د شێتن، ئه‌گینا چۆن ده‌وێڕن ئه‌و داوابکه‌ن. به‌کورتی له‌کاتی ته‌واو بوونی زیندانیه‌که‌یاندا،یه‌کێک له‌ قه‌شه‌کان لێیان ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ و به‌عه‌ره‌بی پێێان ئه‌ڵێ من ناوم قه‌شه‌ ئێباسه‌، من ته‌واوی عه‌ره‌بستان گه‌ڕاوم و بیستوشمه‌ که‌ که‌سێک په‌یدا بوه‌ به‌ناوی محه‌مه‌د کوڕی عه‌بدوڵاوه‌. ئه‌و که‌سێکی باشه‌.
ها ئه‌وه‌ توورکه‌یه‌ک زێڕ به‌کاری بهێنن له‌ خه‌رجی ڕێگاکه‌تان، به‌ڵام داواکاریه‌که‌م هه‌یه و هیوادارم بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیرتان نه‌چێت بۆتان ده‌نووسم، داواکاریه‌که‌شم ئه‌وه‌یه که‌ به‌ محه‌مه‌د بڵێن که‌ من ئێباس داواکارم که‌ حه‌مه‌د ته‌ناه ١٠ هه‌زار شه‌ڕکه‌ر بنێڕێت بۆ گرێکلاند، من به‌ڵێنی پێده‌ده‌م که‌ ته‌نها ١٠ هه‌زار شه‌ڕکه‌ر به‌سه‌ بۆ له‌ناو بردنی هه‌موو یۆنان.
چونکه‌ ئیمپراتۆری دڕندیه‌کی بێوێنه‌یه‌، کارێکی وای کردوه‌ که‌ته‌نها یۆنانیه‌ک نه‌ماوه‌ دڵی به‌م ووڵاته‌ خۆش بێت. ئیمپراتۆر پرۆتستانتێکی له‌ ووڵااتدا نه‌هێڵاو هه‌مویانی که‌وڵکردوه‌ (پێستکردنه‌وه‌ له‌ مرۆڤ) بۆیه‌ من گره‌نتی ده‌ده‌م به‌ محه‌مه‌د که‌ ته‌نها ١٠هه‌زار شه‌ڕکه‌ر به‌سه‌.
که‌واته‌ دین و سیاسه‌ت له‌ ئه‌نجامی جه‌ورو سته‌می ڕژێمه‌ پێشوه‌که‌ سه‌رکه‌وتینیان به‌ده‌ست هێناوه‌.
به‌ واته‌یه‌کی دیکه‌ ئه‌گه‌ر جه‌ورو سته‌م نه‌بێت تا ئێواره‌ بۆ خۆت هاوار بکه‌، نه‌ک هه‌ر سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێندرێت، به‌ڵکوو دوا که‌وتوه‌کانیشیان هێنده‌ نابێت، که‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامیان بداته‌وه‌.
مرۆڤ ئه‌وێرێت بڵێ ده‌ستی عه‌ره‌به‌کان خۆش بێت که‌ ده‌سه‌ڵاتی ساسان و یۆنانیان ڕوخاندو ته‌فروتونایانکردن. چونکه‌ ئه‌و دڕندانه‌ شایسته‌ی نه‌مانن، به‌ڵام ئایا عه‌ره‌به‌کان یاخود ئیسلامیه‌کان ته‌نها ڕزگار که‌ر بوون، یا دوای سه‌رکه‌وتنیان بوونه‌ خودی ئه‌و دڕنده‌یه‌یی که‌ پێش ئه‌وان ده‌سه‌ڵات دار بوو؟
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌کان ڕزگار که‌ر بونایه‌ ووڵاتانیان تاڵان نه‌ده‌کرد، چونکه‌ ڕزگارکه‌ر ٣٠ هه‌زار ژنی ساسانی که‌ بریتی بوون له‌ کورد و فارس به‌تاڵان نه‌ده‌برد.
‌‌گونته‌رگراس ڕۆمان نووس و بیرمه‌دی ئه‌ڵمانی، له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ کینگڵی شالایاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمایا، گونته‌رگراس به‌ کینگڵی گووت: من ئێستا ڕوو به‌ڕووی قه‌حبه‌ قسه‌ ده‌که‌م، گراس مه‌به‌ستی شالیاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بوو،له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ک ده‌فرۆشێت به‌ سیسته‌مێکی فاشستی وه‌ک تورکیا.
مه‌به‌سته‌مه‌ بێژێم که‌ که‌ سیستێمی فاشستی تورکیا به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ که‌ فاشیترین ڕژێمی سه‌ر ڕووی جیهانه‌ و هاوتای فاشیزمی تورک هه‌گیز نادۆزیه‌نه‌وه‌ له‌ جیهانی ئه‌مڕۆماندا. یوسف قه‌ره‌زاویش‌، نه‌ کوێره‌، نه‌ که‌سێکی نه‌خێنه‌ده‌واره‌، تا بڵێین ئاگاداری ڕه‌وشی سیاسی جیهان نه‌بێت.
باشترین به‌ڵگه‌ش که‌ تورکیای فاشی دڕنده‌ترین بونه‌وه‌ری سه‌ر ڕووی جیهانه‌، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی دانیشتوانی جیهان فلیمی میدنایت ئێکسپرێسیان، دیوه‌ که‌ فلیمێکی ڕاستیه‌، واتا فلیمێک نیه‌ که‌ ئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ دروستی کردبێت، به‌ڵکوو فیلمه‌که‌ ڕوداوێک ڕاستیه‌و و ڕویداوه‌. که‌ بیڵی هایسیسی ئه‌که‌ته‌ری سینه‌مای جیهانی ڕۆڵی سه‌ره‌کی تێدا ده‌بینێت. ئه‌و فلیمه‌دا ئه‌وه‌ بورهان ده‌کات، که‌ دڕننده‌یی فاشستی تورک هاوتای نیه‌.
http://en.wikipedia.org/wiki/Midnight_Express_(film)
باوه‌ڕ که‌م درێژ دادڕیه‌، که‌ ئێمه‌ی کورد باسی دڕننده‌ی فاشستی تورک بکه‌ین، چونکه‌ دڕننده‌ی ئه‌وان ته‌نها به‌رانبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورده‌، ئه‌گینا دیمان ئیسرائیل ١٠ که‌سی لێکوشتن، به‌ڵام نه‌یان وێرا ته‌نها گوله‌یه‌کیش بگرنه‌ ئیسرائیل.
به‌ واتایه‌کی دیکه‌ ئه‌گه‌ر خۆمان گێل نه‌که‌ین ده‌زانین، که‌ تورکیا واتای ئاگر ئاسن کوشتن سووتاندنی مرۆڤ، واتا وه‌حشه‌ت، واتا دڕننده‌، واتا مرۆڤه‌کانی چه‌رخی نیانده‌رتال.
بۆیه‌ به‌بێستری ده‌زانم لێره‌دا با پێکه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌و دوکۆمێنتانه‌و فلیمانه‌ بکه‌ین، ئه‌وسا بێنه‌وه‌ بیرخۆت که‌ قه‌ره‌زاوی چ چانه‌وه‌ه‌رێکی دڕنده‌یه‌، ئه‌وه‌سا ده‌زانی که‌ یوسف قه‌ره‌زاوی له‌ دزێکی ساخته‌چی و قۆڵبڕ هیچی دیکه‌ نیه‌.

لینکی فه‌تواکه‌ی قه‌ره‌زاوی

http://islamtoday.net/albasheer/artshow-12-135230.htm
لینکی پۆلیسی تورکی فاشی که‌ چۆن ده‌ستی مێرمندڵکی ١٥ ساڵه‌ به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ ده‌شکێنیو شانازی ده‌کات، که‌ توانی باڵێ په‌پو‌له‌یه‌ک هه‌ڵوه‌رێنێک، ئه‌وه‌یه‌ ئارمی مرۆڤه‌ وه‌حشیه‌کان.
http://video.search.yahoo.com/search/video?p=turkish+police&n=21&ei=utf-8&fr=yfp-t-701&tnr=21&b=64

لینکی هیتله‌ری فاشست له‌گه‌ڵ ئیمامی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی موسڵمانان.

http://www.freerepublic.com/focus/f-news/1923233/posts

لینکی ئیمامه‌کان که‌ ده‌ستی شابانوو ڕاده‌مووسن پێس ده‌سه‌ڵاتیان، پاشان شابانوو بوو به‌تاغووت.

http://www.m5zn.com/photo_files/2010/3/30/photo/033010220304dm3lgwuzpir23hmet.jpg

کوڕه‌که‌ی قه‌ره‌زاوی بوو به‌ شیعه‌ و قه‌ره‌زاویش توڕه‌یه‌
http://www.valiasr-aj.com/fa/page.php?bank=khabar&id=359

قه‌ره‌زاوی یه‌هودی ماچ ده‌کات کاتێک یه‌هودیه‌ک دژی ده‌سه‌ڵاتی یه‌هودی ده‌دوێت، به‌ڵام قورئانیش به‌ به‌راز ناویان ده‌بات
http://www.aljazeera.net/News/archive/archive?ArchiveId=1089446
له‌م لینکه‌شدا ببینه‌ که‌ پۆلیسی فاشستی تورک پیاوێک که‌م ئه‌ندامی به‌ساڵاچوو، ده‌ستگیر ده‌کات، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک لینکی دیکه‌، که‌ ته‌نها وه‌حشیه‌تی تورکه‌کان بورهان ده‌کات.

http://pukmedia.com/english/images/stories/World/turkey_detain.jpg
http://www.google.se/#hl=sv&source=hp&q=turksh+police&

فتواکه‌ی قه‌ره‌زاوی که‌ به‌ ملێۆنێک دۆلار ده‌ریکرد، له‌به‌ر خاتری ڕیسس پێشبڕکێی ئه‌سپ و ووشتر یا پێشبڕکێکانی شێخ ڕاشد.
له‌ دوبه‌ی شێوه‌ پێشبڕکێیه‌ک هه‌یه‌، که‌ به‌ ووشتر ده‌کرێت، بۆ ئه‌و پشبڕکێیه‌ش، پێویستیان به‌ منداڵی بچووک، هه‌روه‌ها سووک واتا بارستای که‌م بێت، تاکوو ووشتره‌که‌ هیلاک نه‌کات.
ئه‌و شێوه‌ بێشبڕکێیه‌، به‌و شیوه‌ ده‌بێت که‌ منداڵه‌که‌ له‌ترسا بگری و هاوار بکات.
خاوه‌نی ئه‌و پێبڕکێیه‌ شێخ ڕاشد بن المه‌کتومه‌، ئه‌و پێشبڕکێه‌، پێشبڕکێه‌کی هه‌تا بڵێی حه‌یوانانه‌یه‌، چونکه‌ گریان و هات هاواری ئه‌و منداڵه‌ به‌کار ده‌هێنن بۆ ترساندنی ووشتتره‌کان که‌ ووشته‌ره‌که‌ش ترسا له‌ ده‌نگی ئه‌و منداڵانه‌، ئه‌و کاته‌ ووشته‌ره‌کان له‌ ترسا باشتر ڕاده‌که‌ن، له‌ بۆڕبۆڕێنه‌که‌دا. هیندستان و پاکسانیش له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری منداله‌کانی خۆیان ده‌فرۆشن له‌ جیهانی ئیسلامی وه‌ک قه‌ته‌ر دوبه‌ی بۆ چێژی ژیانی خۆیان هات و هاوار به‌رده‌ده‌نه‌ ئه‌و منداله‌ به‌سه‌ته‌زمانانه‌.
پاش هه‌وه‌ی که‌ هه‌را هرویا په‌یدا بوو، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ ناڕه‌وایی شێخ حه‌یوانه‌کانی که‌نداودا، شێخ ڕاشد داوای له‌ قه‌ره‌زاوی کردوه‌و ملێۆنێک دۆلاری داێی‌ به‌ یوسف قه‌ره‌زاوی تا فتوایه‌ک ده‌ربکات، که‌ پێشبڕکێکه‌ به‌رده‌وام بێت به‌لام به‌شێوه‌یه‌کی دیکه‌. هه‌یا بازاڕی پێشبڕکێکه‌ی شێخ ڕاشدا په‌کی نه‌کوێت.
یوسف قه‌ره‌زاوی حاشا ده‌کات که‌ له‌به‌ر ئه‌و ملێۆن دۆلاره‌ فتوای دابێت، به‌ڵکوو ئه‌و ملێۆن دۆلاره‌ پێشکه‌ش کراوه‌، قه‌ره‌زاوی جانه‌وه‌ر ئه‌ڵێ: خودی محه‌مه‌دیش پێشکه‌شی قبوڵ کردوه‌. بۆیه‌ منیش وه‌رمگرتوه‌.
سه‌رچاوه‌ عه‌رب تایمز به‌شی خبر و تعلیق.
هه‌روه‌ها شێخ عبد السسبور، که‌ ئه‌ویش هه‌ر شێخێکی ئیسلامیه‌ ئه‌ڵێ: شێخ یوسف قه‌ره‌زاوی درۆ ده‌کات، ئه‌و ده‌توانێت، به‌ پاره‌ به‌ سپی بڵێ ڕه‌ش به‌ ڕيشیش بڵێ سپی له‌پێناو پاره‌دا.
http://www.arabtimes.com/

خوێنه‌ری هێژا
شێخ یوسف قه‌ره‌زاوی به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ملی سه‌دان و هه‌زارن ئیمام و خوتبه‌ خوێنی دیکه‌ی به‌ شکاندن داوه‌، وه‌ په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران موخه‌به‌ره‌تاکانی
که‌نداو به‌شه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه‌.
جگه‌ له‌وه‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ قه‌ره‌زاوی به‌ وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن که‌ بۆ چێژی ژیانی خۆی کچێکی منداڵی له‌ خۆی ماره‌ کردوه‌، که‌ قه‌ره‌زاوی ٦٠ ساڵ له‌ کچه‌ منداڵه‌ گه‌وره‌تره‌، چونکه‌ دایک و باوکی ئه‌و کچه‌ تووشی کێشه‌ی ئابووری هاتوون و کچه‌که‌یان به‌ قه‌ره‌زاوی فرۆشتوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە