کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ خیانەتى نەتەوەیان تۆمار كرد

Sunday, 04/04/2010, 12:00


لە كوردستاندا حیزب كارگەى بەرهەمهێنەرى كۆیلە و بەخوداكردنى كەسى یەكەمى حیزبە هەربۆیە بینیمان لە كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆى مەسعود بەرزانى سەرۆكى پارتى لەگەڵ نوێنەرى ئەو لایەنانەى كە لە هەڵبژاردنى عێراقدا كورسیان بەدەست هێناوە ئەو كەسانە چەندە زەلیل لەبەردەم مەسعود بەرزانیدا دەبینران,گرنگترین تەوەرو باس كەلەو كۆبوونەوەدا قسەى لەسەر كراوە كاندیدكردنەوەى جەلال تاڵەبانى بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارى عێراق.

با نەوشیروان مستەفا و على باپیر و سەلاحەدین محمد بەهادین پێمان بڵێن :

1-تاڵەبانى چى كردووە بۆ كورد لەماوەى 4ساڵى سەرۆك كۆماریدا؟جگەلە وەرگرتنى نەسریەیەكى زەبەلاح كە بۆ كڕینى ویژدانى خەڵك بەكارى هێنا لە هەل/َەتى هەڵبژاردندا

2- بۆ كەركوك و مادەى 140 چى كردووە؟جگە لە دابەشكردنى كەركووك بۆ 32,32,32...

3-دۆسیەى ئەنفال بۆ هەڵەبجە چى كردووە؟جگە لە ئازادكردنى جەلادەكانیان و هەوڵدان بۆ سپیكردنەوەى تاونبارانى هەڵەبجە و ئەنفال

4-بۆ پێشمەرگە چى كردووە؟



-چ زەمانكێك هەیە ئەم چوار ساڵەش كار بكات بۆ ئەمانە؟



نامەوێت زۆر بڵێم تەنها ئەوەندە دەڵێم ئەگەر گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو دەنگ بدەن بە تاڵەبانى ئەوا وەك ئەوە وایە دەنگیان دابێت بۆ جێبەجێنەكردنى ماددەى 140 ,چونكە هەڵبژاردنەوە تاڵەبانى بەسەرۆك كۆمار واتە جێبەجێنەكردنى مادەى 140 واتە كەركوك فت بەڵام ئەمجلاارەیان بە دەنگى گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ فت دەبێت.مێژوو شەرم لەكەس ناكات ئەوەى بەشداربێت لە جێبەجێنەكردنى مادەى140 خائینە ئەوەى مادەى 140 دەكاتە قوربانى كورسیەكى سەرۆك كۆمار بۆهەتا هەتایە مێژوو بە خائین ناوى تۆمار دەكات
هەڵەبجەى شەهید

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە