کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نووسه‌ری ئه‌و وتاره‌ (گۆڕان ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی، که‌ به‌ گوومان ته‌نراوه‌!) کێیه‌؟

Tuesday, 02/11/2010, 12:00


پاش بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه‌ی سه‌ره‌وه‌، چه‌ند به‌ڕێزێکی تر  له‌ گرده‌که‌وه‌ و له‌ خوار گرده‌که‌شه‌وه‌، وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، پێیان وایه‌ نووسه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ که‌سێکه‌ به‌ ناوی وشیار عه‌بدوڵلا، بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی منیش به‌ناوی خۆمه‌وه‌ بێمه‌ سه‌ر خه‌ت و ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ بنووسم ئاگاداری ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌مه‌وه‌، که‌ ئازاد فایه‌ق موحه‌مه‌د هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ کاک وشیاره‌وه‌ نییه‌، ئازاد فایه‌ق موحه‌مه‌د نووسه‌رێکی کوردستانپۆسته‌ و بۆ خۆم ده‌یناسم، به‌ ته‌له‌فون په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ڵییدا هه‌یه‌، ئه‌و نووسه‌ره‌یه‌، که‌ پێشه‌کی بۆ نامه‌ و به‌ڵگه‌کان ده‌نووسێت و به‌ناوی کوردستانپۆسته‌وه‌ نامه‌کان ده‌خه‌ینه‌ روو، چونکه‌ کاک ئازاد، له‌ نزیکه‌وه‌ خاوه‌نی ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌ ده‌ناسێت و هه‌ر سێ لامان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێککه‌وتووین که‌ به‌و شێوه‌یه‌ نامه‌و دۆکۆمێنته‌کان بڵاوبکه‌ینه‌وه‌، کاک ئازاد فایه‌ق دانیشتووی سلێمانییه‌ و چه‌ند ساڵێکه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌و که‌سه‌ی دیکه‌ش که‌ ناوی کاک وشیار عه‌بدوڵڵایه‌، نایناسم، لێ ناوییم بیستووه‌، هه‌ست ده‌که‌م دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه‌ ناهه‌قی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، که‌ له‌ هه‌ندێک شوێنه‌وه‌ هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ری و خه‌ریکه‌ له‌سه‌ر ناکۆکیی و کێشه‌ی شه‌خسیی نێوان خۆیان ئه‌م نووسینه‌ به‌سه‌ر ئه‌ودا ده‌شکێننه‌وه‌.  بۆیه‌ ئه‌م روونکردنه‌وه‌ کورته‌م به‌ پێویستزانی.
بۆ ئاگاداریی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ هه‌ر نووسینێک له‌سه‌ر کاک وشیار و په‌یوه‌ست به‌و نووسینه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ بڵاوی ناکه‌ینه‌وه‌.

که‌مال جه‌مال موختار
کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە