کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌راووردێک له‌ نێوان مولازم موحسینی زه‌مانی به‌عس و چه‌ته‌ شۆڕشگێڕه‌کانی ئێستادا

Tuesday, 23/07/2013, 12:00

2105 بینراوە








وه‌ک ده‌زانرێت ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام و به‌عس یه‌کێک بوو له‌ ڕژێمه‌ دیکتاتۆر و خوێن ڕێژه‌کانی دنیا و له‌هه‌وڵی له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی کوردا ئه‌نفال و کیمیابارانی خه‌ڵکی کوردا درێغی نه‌کردبوو و به‌هه‌موو توانا سه‌ربازی و ئابوری خۆیه‌وه‌ هه‌و‌ڵی له‌ناوبردنی کوردی ده‌دا و چه‌نده‌ها فه‌وجی جاشی دروست کردبوو...هه‌روه‌ها له‌شاره‌کانی کوردستاندا چه‌نده‌ها که‌سی سه‌فاح و دڕنده‌ی وه‌ک مولازم موحسین دروست کردبوو که‌ که‌وتووبوونه‌ گیانی خه‌ڵکی کوردستان...
زۆربه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی مولازم موحسینی له‌بیره‌ که‌ بکوژ و ببڕ هه‌رخۆی بوو و هیچ که‌سێک نه‌یئه‌وێرا ته‌نانه‌ت سه‌یریشی بکات و چه‌ند هه‌وڵی ترۆرکردنیشی درا به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون..
مولازم موحسین ترسێکی وای خستبووه‌ دڵی خه‌ڵکه‌وه‌ که‌ هه‌موو که‌س داد و بێ دادی بوو له‌ده‌ستی...
من ئه‌و کاته‌ قوتابی بووم و چه‌ند هاوڕێیه‌کی خۆم به‌ده‌ستی ئه‌م مه‌لازم موحسینه‌ شه‌هید بوون و نزیکه‌ی حه‌ڤده‌ که‌سێکم بیره‌ که‌ مولازم موحسین کووشتوونی له‌سه‌ر جاده‌ و کۆڵانه‌کانی شاردا..
هه‌وو خه‌ڵکی سلێمانی ڕقیان له‌م مولازم موحسینه‌ بوو و به‌ خوێنی سه‌ری تینوو بوون و خواخوایان بوو له‌ جێگه‌یه‌کدا تۆڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی لێبکه‌نه‌وه‌ و له‌ناوی به‌رن.
..واته‌ زۆربه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان دوژمنی مولازم موحسین بوو ، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که‌ هه‌موو ساتێک ڕه‌نگه‌ یه‌کێک فیشه‌کێکی پێوه‌ بنێت و له‌ناوی به‌رن که‌چی وه‌ک زۆربه‌مان له‌بیرمانه‌ و ده‌زانین به‌ته‌نها یان له‌گه‌ڵ یه‌ک دوو که‌سدا به‌ئاره‌زووی خۆی پیاسه‌ی ناوشاری ده‌کرد و له‌خه‌ڵک توڕه‌ده‌بوو و به‌ئاره‌زووی خۆی سه‌ردانی چه‌ند ماڵێکیشی ده‌کرد و هیچ نه‌ده‌ترسا و به‌نا‌و شاردا به‌ ڕۆژی ڕوناک سواری مۆتۆڕسایکڵ ده‌بوو یان به‌پێ به‌ناو بازاڕ و کۆڵانه‌کانی شاردا هاتووچۆی ده‌کرد...
که‌چی ئه‌م چه‌ته‌ شۆڕشگێڕانه‌ی شاخ که‌خۆیان به‌ شۆڕشگێڕ و دژه‌ سه‌دام ده‌زانن و باسی خه‌باتی شاخمان بۆده‌که‌ن و خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌م بارودخه‌ی ئێستای کوردستان ده‌زانن و واده‌زانن ئه‌وان له‌ ده‌ست ڕژێمی به‌عس ڕزگاریان کردووین ، که‌چی ناوێرن بێنه‌ ناو خه‌ڵکه‌وه‌ و پیاسه‌یه‌ک به‌ته‌نها به‌ناو جاده‌یه‌کی شاره‌کانی کوردستاندا بکه‌ن ، هه‌ڵبه‌ته‌ چونکه‌ خۆیان باش ده‌زانن که‌ خه‌ڵک چه‌نده‌ ڕقی لێیانه‌ وخه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌ر فرسه‌تێکدا بۆیان هه‌ڵکه‌وێت له‌ناویان ده‌به‌ن و تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و دزین و کوشتن و بڕین و گه‌نده‌ڵیانه‌یان لێده‌که‌نه‌وه‌ که‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا هێناویانه‌..
ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌م چه‌ته‌ شۆڕشگێڕانه‌ی شاخ داوای سه‌یاره‌ی گووله‌ نه‌بڕ وده‌رع ده‌که‌ن تابتوانن به‌ خێرایه‌کی زۆربه‌ناو به‌شاره‌کانی کوردستاندا بڕۆن و که‌سیان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نیه‌ بێ حیمایه‌کی زۆر چه‌ند هه‌نگاوێک بڕۆن..هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م چه‌ته‌ شۆڕشگێڕانه‌ خۆیان باش ده‌زانن خه‌ڵکی کوردستان چه‌نده‌ ڕقیان لێانه‌ ، ته‌نانه‌ت ئه‌مانه‌ وه‌ک مولازم موحسنیش هێنده‌ جورئه‌تیان نیه‌ بۆ تاوێکیش پیاسه‌یه‌ک به‌ ته‌نها به‌ناو شاردا بکه‌ن...
جا ئیتر بۆ مولازم موحسین و به‌عسیه‌کان له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بنه‌ماڵه‌یی و چه‌ته‌ شۆڕشگێڕه‌کانی شاخ شه‌ریف تر نه‌بن......

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)