کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ترس و یاسا و شەڕ

Thursday, 27/09/2012, 12:00





ئەگەر مرۆڤ بەپێى هەستەكانى بڕیارى شۆڕ بونەوەى ناخى خۆى بدات دەتوانێت دیاردە و پاڵنەرەكانى خۆى بخوێنێتەوە بەرامبەر بە دنیا یان كەسانى دەور و بەرى یان هەموو ئەوانەى نایان خوازێت و لێیان بێزارە ، ئەوە بۆخۆى سەردێرى چەند بابەتێكى دەرونى مرۆڤمان بۆ دیارى دەكات كە بپرسین چى مرۆڤ دەكات بە مرۆڤ ؟ تاكو بەتایبەتى بیر بكاتەوە هەموو كاتەكان بۆمرۆڤ كاتى گونجاون بۆ پەیوەندى لەگەلأ براو هاوڕێ مرۆڤەكەى یان بێگومان زۆر لە كاتەكان لە ژێر سترێسى هاوڵاتى و پەیماندایە بۆ پەیوەندى كردن یان وەك ئەریك فرۆم دەڵێت : [ مرۆڤ چەندەپێویستى بە پەیوەندى كردن بەدنیاوە هەیە ئەوەندەش پێویستى بە فەردیەت و خود بون واتە ئازادى هەیە ] لێرەدا دەگەینە ئەوەى چى واى لە مرۆڤ كرد هەولأ بدات بگاتە ئازادى . ئایا هەموو ئەوشەڕانەى مرۆڤ بەدرێژایى مێژوى مرۆڤایەتى كردویەتى بۆ ئازادى بووە ؟ ئێمە ناتوانین گەواهى لەسەر ڕابردوو بدەین كە لە سەرچى شەڕ و دیاردەى شەڕەنگێزى مرۆڤەكان بۆ چى بووە بەڵكو بەگومانەوە لێ ى دەڕوانین و چونكە مرۆڤ بە سروشتى مرۆڤ بونەوە شەڕ یەكێكە لە غەریزە كانى دەتوانێت لە ژینگەى گونجاوى خۆیدا زۆر بە دڕندانە بەرو ڕوى هاوتا مرۆڤەكەى و ژینگەكەى ببێتەوە كە كاولكارى كۆتایى پێ بهێنێت هەروەها بیكاتە دوژمنى خۆى و بزانێت ئەگەر بەشێوەیەكى ماتریال نەیكوژێت ئەواهەوڵئەدات رۆحى بكوژێت ، بەشێوەیەك بیتر سێنێت كە لە بەرامبەریدا هەڵنەستێتەوە وەك ئەو نمونەى مل ملا نێى حیزبەكان لە شەڕ دا و لە دۆزینەوەى ڕێكەوتنێك كە نەشەر ِبێت و نەئاشتیەكى ئارامبەخش بێت كەهەستى پێ بكەین بەڵكو ئامادەبونى هەموو كاتەكانە بۆ ڕودانى شەڕ بەڵام بە ڕەچاوكردنى ئەو ترسەى كە هەڕەشەیە بۆ خوێنڕشتنى یەكترى و رێكەوتن لە دوتوێ ى ئیتفاقى ستراتیجى كەواتە ئەوەى كە ئەم ئیتفاقەى هێناوەتە كایە دەسەڵاتخوازى و زۆر خوازى و حەزكردنە لە قۆرخكردنى سەرمایە ى ئابورى یە لەلایەن دەسەڵاتدارەكانى هەرێم .
هۆكارى ئەم ترسەیە كە مرۆڤ لەو شەڕەى ناخى ڕزگار دەكات بە داتەكاندنى كەرەستەكانى جەنگ بۆ ناو یاریگا و مل ملانێ ى سیاسى و فەرهەنگى و ئابورى و ریكلامو...هتد كە مەیلى شەڕى خوێناوى گۆڕیوە بۆ فۆڕمێكى تر هەر ئەو ترسەى مرۆڤە كە واى لێكردووە چەندان دانوستان و رێكخراو كۆمەڵەى جۆراو جۆر بەرهەمبهێنێت و خۆى لە بریندارى شعور و كوشتنى ڕوح و لەناوچونى مرۆڤ بهێنێت بەرامبەر ئەوە ئایدیاى مرۆڤ پەرستى و پیرۆز بونى مرۆڤ پەروەردە بكات و جارنامەى پێشێلى مافى مرۆڤ بەتاوان بناسێنیت لەجیهانی بونەوە بگاتە سەر پێكەوە ژیانى مرۆڤەكان لەبچوكترین رێكخراودا لەسەرتاسەرى دنیا . هەربۆیە بەبۆچونى زاناى دەرونشیكارى فرۆید كە دروستبونى یاسا پەیوەندى بەترسى مرۆڤەكانەوە هەیە لە یەكترى وەك چۆن یاسا بە جۆرێك لە پێشكەوتنى مرۆڤایەتى دەزانێت كە لەوپەڕى توند و تیژى یەوە ، لێرەدا هەمومان لە گەلأ ئاشتى مرۆڤەكانینین چونكە شەڕ و ئاشتى دوو پێچەوانەى مەنتقین بەرامبەر بە گەورەیى مرۆڤ و دانایى مرۆڤ بەرامبەر بە ئایدیاى ژیان بەبێ شەڕ بۆ ئەوەى بتوانین بەئاشتى بتوانین تواناكانمان لە زادەى مرۆڤ بونەوە پەروەردەبكەین و بڕیارى پێكەوە ژیان بدەین دەبێت لە پەروەردەكردنى سەرەتایى یەوە دەست پێ بكەین وەك سهراب دەڵێت [ مرۆڤ بۆئەوەى نەتوانێت خوێن بڕێژێت دەبێت فێربێت ئاو لێلأ نەكات دەبێت فێر بێت گیا هەڵنە كێشێت ] . لێرەدا دەتوانین مەزەندەى ئەوە بكەین ئەوەندەى تێچونەكانى شەڕ هەبوە بۆ وێرانكردن دەتوانرا زۆربەى زۆرى گۆى زەوى پێ ئاوەدان و مرۆڤى پێ ئاسودە بكرابایە . لەگەلأ ئەوەى ترس بابەتى نائارامى ئینسانە لە هەمانكاتدا بەربەستێكى گەورەشە لەبەردەم رونەدانى شەڕ چونكە شەڕ دیاردەیەكى ئاڵۆزە كە هۆكارى زۆرى هەیە بۆ هەڵگیرساندى ئەگەر هوشیارى نەبێت بۆ ڕونەدانى لە سۆنگەى ئەم تێڕوانینانەوە دەمانەوێت بڵین كە تێدەگەین لە شەڕەكانى ئێستاى كوردستان ئاماژەكان بۆمان پێماندەڵێن كە شەڕمانە بەڵام ئیتفاقیشمان هەیە كەترس و دڵە راوكێ و بێمتمانەیى ئێمە لەو ئیتفاقە ستراتیجى یە ئەوەیە كە بەربەستە لە دەنگ و پرۆسە نیشتمانى یەكان پەیوەست بە مرۆڤى ئەم هەرێمە درزو كەلێنى رێكەوتنى ستراتیجى ئەو دوو حیزبە لە نەستى كۆمەڵگاى كوردى دایە بە دەلیلى ئاماژەكانیان .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە