کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەنتەرى گورچیلەى ڕانیە یان سەنتەرى گەندەڵى و بەهەدەردانى بودجە

Tuesday, 18/06/2013, 12:00

1264 بینراوە




(وەڵامێك بۆ كارمەندە تەندروستیەكە)

زۆر نووسراو زۆر گوترا بەڵام بەداخەوە تائێستا هیچ كارمەندێكى بەڕێزى تەندروستى دەستى لەسەر كارەساتەكانى ناو ئەو سەنتەرەو ئەو دەستە شاراوەو گەندەڵانە دانەناوە كەبوونەتە هۆى بچووك كردنەوەى ئەو سەنتەرە ؟ من چەند تەوەرێك دەخەمە بەرچاوى هەموو لایەك بەتایبەتیش داواكارى گشتى و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و خەڵكى دڵسۆزو بەپەرۆشى سنورەكە تا بێنە دەنگ و بەدواى وەڵام و چارەسەرى ئەو تەورەو باسانەدا بچن كەدەیانخەمەڕوو بۆ ئێوەى بەڕێز .
كێشەى هەرە گەورەى ئەم سەنتەرە گرێ كوێرەى دەروونى و ڕقى ئەو مودیر عامەى ئێستای بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیە لەگەڵ ستافى ئەم سەنتەرە ؟ ئەم سەنتەرە لەساڵى 2009 كراوەتەوە هەریەك لە (وەزیرى تەندروستى كابینەى پێنج دكتۆر زریان و وەزیرى تەندروستى كابینەى شەش دكتۆر تاهیرهەورامى سەردانیان كردووە) ئەوەندە ڕازى بوون لەكارو چالاكی و خزمەتەكانى جگە لەسوپاس و پێزانین پاداشتى ماددى كارمەندەكانیشیان كردووە ، خێرە دوایى هاتنى ئەو مودیر عامە بەكون فەیەكونێك ئەم سەنتەرە دەبێتە گەندەڵستان ؟ ڕوون و ئاشكرا دیارە جەنابى مودیر عام بەڕێوبەرى كارگێرى سەنتەرەكەى بەرداوەتە گیانى خەڵك و نەخۆش و ستافى سەنتەرەكە ؟ جگەلەوەش بەئاشكرا بەناوى بردن و بەهەدەردانى بودجە هەر ڕۆژە لایەكى ئەم سەنتەرە دەڕوخێنن ؟ بۆ تا ئەم مودیر عام و لێپسراو كارگێڕیەیی سەنتەر دەست بەكار نەبوون ئەو هەموو كارەساتە ڕووى نەدا ؟ بۆ ئەو هەموو خەڵكە بەیەكەوە نەقڵ و فەسڵ و سسزا نەدرا ؟ سەنتەرێك ئەو هەموو دزى و گەندەڵیەیى هەبێ ئەى بۆ لێپسراو كارگێریەكەى لانەدرا ؟ .
(سەنتەرێك خودى وەزیر دكتۆر ڕێكەوت + دووجار لیژنەى وەزارەت + چوار جار لیژنەى بەڕێوبەرایەتى بێن + دەیان گەندەڵى و دزى ئەم كارگێڕیەیان بەچاوى خۆیان بینیوە خێرە هەر لەشوێنى خۆیەتى ؟) .
ئەمە بەڵگەیە كەئەم كەسە پاڵپشتى بەهێزى هەیە كە ..
1 _ پارتیەو لەوەزارەتەوە بەدكتۆر ڕێكەوت وتراوە بۆت نیە دەستكارى بكەى . 2 _ دكتۆر محەمەد رسول ئەم كارگێڕیەیى بەر داوەتە گیانى نەخۆش و كارمەندان .
_ حەق وایە كارمەندانى تەندروستى سنورەكەو سەنتەر بەردەوام لەهەموو كۆر و مەجلیس و دانیشتنێك بپرسن خێرە ئەو خەڵكەى لەو سەنتەریە هەمووى هەر خراپ و گەندەڵە ؟ مودیر عام و ستافەكەى تائێستا سێ بەڕێوبەر و سێ كارگێرى ئەم سەنتەرەیان لاداوە ؟ 10 كارمەندى ئەم سەنتەرەیان نەقڵكردووە ؟ بۆ ناپرسن بۆچى و لەپێناوى چى ؟ خێرە ئەمانە هەموویان گەندەڵ بوون تەنها محەمەد ڕەسول و هاوژین فریشتەبوون ؟ .
_ لەكام سیستەم و وەزارەت و دام و دەزگادا بووە كەسێك ئیش پێكەرى مۆلیدەى كارەبا بێت ئەو هەموو دەسەڵاتەى هەبێت ؟ كەئەمە خۆى لەخۆیدا باشترین بەڵگەیە بۆ نەبوونى پلان و بەدواچوون ، بۆ نەبوونى كەسى شیاو لە شوێنى شیاو . بۆ تێكەڵكردنى كاروبارەكانى سیستەمى ئیدارە و تەندروستى ، بۆ بردن و بەهەدەردانى بودجە و داهاتى میللەت .
بۆ زانیارى هەموو لایەك بەڕێوبەرى كارگێرى ئەم سەنتەرە ئەم هەموو دەسەڵاتەى هەیە .
بەڕێوبەرى كارگێڕى و خۆیەتى سەنتەرە + لەهەمان كاتدا بەڕێوبەرى سەنتەرەكەشە (چونكە ئەم دكتۆرەى بەڕێوبەرى سەنتەرە تەنها وەك هەیكەل و ڕۆبۆتێك دانراوە ، بەڕێوبەرى كارگێرى ڕاستەوخۆ مودیریشە) ، سێت و كەلوپەلى سەنتەر هەرخۆى لەسلێمانى دەیهێنێ ، سەرجەم ئیفادەكانى سەنتەر بۆ خۆیەتى لە 2009 ەوە تائێستا ، سەرجەم ئامێرى موختەبەرەكانى بەڕێوبەرایەتى خۆى چاكیان دەكات لەپێناو وەرگرتنى پارەو سوپاس و پێزانین ، سەرۆكى لیژنەى كڕینى ئامێرە كارەبایەكانى بەڕێوبەرایەتیە ، سەرۆكى دانانى لیژنەى كارمەندانە بۆ خول و دەورات ، خول نیە خۆى یان ئەو كەسانەى خۆى مەبەستیەتى نەیان نێرێت ، سەرۆكى لیژنەى دروستكردنى سەنتەرى تیشكە لەناو سەنتەر (پڕۆژەكە داری لەسەر بەرد دانەنراوە شەست ملیۆن دینار پارەى بۆ وەرگرتووە) ، سەرۆكى لیژنەى ڕووخاندنى سەنتەرە بۆ دروستكردنى بەشى نوێ ، لەگەڵ دەیان كار و وەزیفەى تر مەگەر هەر جەنابى وەزیر و مودیر عام سەرى لێ دەربكەن .
_ ئەمەیە كارەسات و گەندەڵى ئەمەیە هەڕاجكردنى پۆست و ئیمتیازات و پارە ، بەدەیان خەڵكى دڵسۆز و بەپەرۆش هەن ڕێگە نادەن پۆستى لێپسراو بەشیش وەربگرن كەسانێكیش هەن بەدەرزەن پۆست و ئیمتیازات و بودجەو داهاتى ئەو میللەتە دەبەن ، لەئێستادا كارگێرى ئەم سەنتەرەو مودیر عامەكەى بوونەتە بارگرانى و سەرە ڕمى دزى و گەندەڵى و بەهەدەردانى بودجە و داهاتى كەرتى تەندروستى سنورەكە .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)