کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میللەت لەخەوێکی قوڵدایە نایەوێ بەخەبەر بێ

Saturday, 12/02/2011, 12:00




یەکێك لەوشانازیانەی ئێمەی میللەتی کورد هەمووکاتێك بۆتە سەروێردی زمانمان زیندوویی وزیرەکی میللەت وڕووبەڕوبوونەوەی هەموو دەسەڵاتدارێکی ستەمکارە کەدەیەوێت ئازادیەکانمان زەوت بکات،مێژوویەکی پڕشنگداریشی لەخەباتدا تۆمارکردووە وهەزاران قوربانی داوە تا بەم ڕۆژە بگات ولەسایەی حکومەتێکی خۆماڵیدا بەئاسوودەیی وسەربەستی نەوەکانیان پەروەردە بکەن،ئەوەی ئەمڕۆ هاتۆتەدی بەرهەمی ئەو خەباتەیە هەر کەس موزایەدەبکات تەنها بۆ برەودانە بەدزی چونکە بەبێ میللەت هیچ کەسولایەنێك نەگەیشتووە بەئازادی.ئێمە ٢٠ ساڵە حکومەتمان هەیە کەمیللەت دایمەزراند بابزانین لەپای ئەو قوربانیدانەی میللەت دەسەڵات چ پاداشتێکی میللەتی کردووە ،چ خزمەتێکی کردوون،چی کردووە بۆ خێزانی ئەوکوڕە گەنجانەی خۆیان کردە قوربانی خاك،چۆن برینی هەزاران خانەوادەی ئەنفال وکیمیابارانی ساڕێژ کردووە.هەردووبنەماڵەی دەسەڵاتداری تاڵەبانی وبارزانی دوای هاتنەوەیان وبەسەربردنی ژیانێکی مەمرەوبژی پەیامی ڕۆژی ڕزگاری وخۆشگوزەرانیان دابەگوێی میللەتدا،بەڵام چونە سەرکورسی دەسەڵات وکەوتنیان بەسەر خێروبێری ئەوکورسیەدا هاوکێشەکەی گۆڕی وچاوچنۆکیان بۆ بەدەستهێنانی زیاترو زیاتر تووشی خیانەتی نەتەوەیشیان کردن وتاڵەبانی ومسعودیش بۆ بردنی بەشی یەکتر لەو داهاتەی کەدەبوو بۆ خۆشگوزەرانی میللەت سەرف بکرێ شەڕی ماڵوێرانکەریان بەرپاکردوو ئەوهەڕەشەیەی سەرئەزموونەکەمان کەئێستا بۆئیدامەدانی دزی بەکاری دەهێنن ئەوکات ئەوان ئەوهەڕەشەو پیلانانەی دوژمنانی میللەتیان جێبەجێکرد وخەڵکیش هەرلێیانی دەڕوانی ومیللەتیشیان کرد بەدووبەش ودوودوژمن مەگەر هەر لەم تەجروبەیەی ئێمەدا داهێنانە نوێکان لەسەر دەستی ئەم دووبنەماڵە کورد فرۆشە هاتبێتە بەرهەم،خۆشیەکانی میللەت گۆڕان بە دەردەسەری وڕاکردن بەدوای پەیداکردنی نان ،گەنجەکانمان لەبری خوێندن وخزمەتکردن بەووڵات هەمووی چەکدارکران ولەبەرەکانی یەکلاییکردنەوەی بەرژەوەندی هەردووبنەماڵە بەکوشت دران،خەڵکی ڕۆژ بەڕۆژ برسی دەبوو کاربەدەستانیش لەدزی کردن پێشبڕکێیان بوو،سەرانی هەردوو بنەماڵە نەیانتوانی بەڕۆڵەکانی میللەت لەیەککلاییکردنەوەی شەڕی بەرژەوەندی بنەماڵە بۆیە هەنگاوی گەورەی تریان نا بائارستەی خیانەتی نەتەوەیی وسوپای داگیرکەرانیان هێنایە شەرەوە چونکە ئەوان باشتر تینوی خوێنی سەری گەلن و بوێرانە بۆیان دەجەنگن

ئەمڕۆ ٢٠ ساڵە ووڵاتەکەمان ومیللەت وەك مانگا دەدۆشن ناهێڵن خەڵکی لەبەرهەمەکەی بخوات ،میللەت ٢٠ ساڵە هەموو شتێکی بەرامبەر ئەکرێ وبێدەنگن کەسیش نازانێ ئەو بێ دەنگیە سەرەتای هاواری کەڕکردنی گوێی سەرانی هەردووبنەماڵەیە یاخود هێشتا لەو خەوەی دوای بەهاری ئازادین کەدوای ماندوبونێکی چەندین ساڵە لەخەوێکی قڵدان وبەخەبەر نایەنەوە،ئێمە خەوتوو دەسەڵاتدارانیش سەددام ئاسا بڕیاریان داوە یان کوردستانێکی خۆش وئاوەدان بۆ خۆمان یان کوردستانێکی وێرانە بۆ خەوتوەکانی .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە