وەرنەوە با ئەمجارەش گوێ لە دەستڕێژی درۆکانی سەرۆکی پەڕلەمان بگرین
Tuesday, 14/04/2009, 12:00
دەڵێن کەسێك کە زۆر درۆیان بکاتن ئەوە ئەو کەسە منافق و فاسدەو دوژمنی خودایە بۆیە کاك عەدنان موفتیش یەکیكە لە و منافق و فاسیدانە و جامبازێکی شارەزایە بۆ درۆ بەشینەوە. هەرکاتێکیش دەکەوێتە ئاخافتن زامنی نیە و هەمیشە زاری بۆ درۆیان لەسەر سەلیەیەو بە بێ ئەوەی خۆشی بزانێ چەند درۆی کردوە و مەخزەنی درۆکانی چەندی تری درۆ تیاماوە بە هەمو لایەکدا دەستڕیژی درۆ ئەڕشێنێ بە بڕوای من ئەگەر کا عەدنان لە جیاتی ئە و زمانەی کە هەمیشە لەسەر پێیە و وەك غەدارە کە سیلاحێکی شێتەو هەر زۆر لێی شارەزاو وریانەبی هەرلەخۆوە فیشەك هەڵدەتۆقێنێ ئەگەربیکەیسیەکی پێبوایەو لەبەرەکانی شەڕی دوژمنانی کوردستان دابوایە.. بە وێنەی درۆکانی سەلیەی بکردایە ئەوا کام دوژمنەی بەهیزو دڕندەیە خۆی لە ئاستیا بۆ نەدەگیراو تەسلیم بەدەستی ئەم کا عەدنانە ئەبو بەوەش ئازایەتی و جوامێریەکی لە مێژودا بۆ خۆی تۆمار دەکرد بەڵام بە داخەوە کا عەدنان چانسی ئەوەی نەبوەو جگە لە چەکی درۆ‌و فیشاڵ هیچیتر شك نابات بۆیەشە بۆتە دوژمنی خودا‌و گاڵتەجاری خەڵکی کوردستان. دەوەرن بزانن کا عەدنان لە مێزگردی بەڕێوەبردنی سامانی نەوت لە سیستەمی فیدراڵ‌دا دەڵێ چی و کێ لێی حاڵی دەبێت.؟ دیقەت بدەنە وشەکانی ناو کەوانەکان
خۆشحالم ئه‌مرۆ له‌هه‌ولێری پایته‌خت كۆبووینه‌وه بۆ باسكردنی
(تهوهرهكی گه‌وره) كه‌پێشكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌ی له‌عیراقدا هه‌یه به‌نده به‌سه‌ركه‌وتنمان له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و (ته‌وه‌ره)، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی نه‌وت وگازه مه‌سه‌له‌ی ده‌ستووره وه په‌یوه‌ندییان به‌سیستمی فیدراڵییه‌ت.
(سوپاسی دكتۆر دیندار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و جه‌وده‌ی سه‌رفی كرد) تاوه‌كو ئه‌و دانیشتنه به‌وشێوه رێكوپێكه رێكبخرێت.(هه‌موومان ده‌زانین ئه‌وانه‌ی لێره دانیشتوون خه‌ڵكی تریش به‌شدارییان كردووه)
(له‌سه‌ركه‌وتنی عیراقی تازه دامه‌زراندنی عیراقی تازه) ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری عیراق (هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی تر) كه‌ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌نگی بۆ درا هه‌ڵبژاردنی بۆ كرا.
وای قوڕ بەسەر ئەو میللەتەی ئەم کابرا ڕوشنبیرو قسەزانە سەرۆکی پەڕلەمانی بێت دەبێت هەتا ماوە بێ شێو سەربنێتەوە
من نازانم ئەم کابرایە تێك چوە یان لەخۆشی موچە زیاد کردنەکەیان لەخۆشیان ئاگای لەخۆی نەماوە
ئینجا دەڵێت هه‌موو هاوولاتییه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستاندا شاده به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی وه‌دیهاتووه
دەك ماڵی فشەت بەقوڕگیرێت کا عەدنان تۆش دەتەوێت لێمان ببێتە مەلابەخ بەخ کەئەویش لەکاتێکدا هەمو لێدوانەکانی فشەو فیشاڵەو وەك فیشەکی چروك وایە بەڵام هەر ڕاناوەستێ و . وەك چۆن مناڵان لەدار. تفەنگ دروست دەکەن و بەدەست ڕای ئەوەشێنن و بەدەمیش تەتەتەتەتەتەتەتەت ئەکەن وای لێقەوماوە ئەگینا ئەم فشەو فیشاڵانە جگە لەهەراسانکردنی خەڵکی کوردستان چ سودێکی هەیە..؟
جا دیقەت بەنە ئەم چەند دێرەو بزانن کا عەدنان ئاگای لە خۆیەتی چی دەبێژێ
لێره‌دا پێویستی به‌وه هه‌یه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن وبگه‌نه رێككه‌وتن.هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تی میلله‌ته‌كان بكه‌ین وكێشه‌كان لابه‌لا بكه‌ینه‌وه نه‌ك هه‌ر یه‌كه‌یان پێشه‌كی له‌لای خۆیه‌وه پێیوابێت هه‌موو حه‌قه‌كه لهگیرفانیخۆیهتی و حه‌ق به‌ویتر نه‌دات، لهتهفسیركردنی ده‌ستوور لهممارهسهكردنی مافه‌كانی خۆی، ئه‌مه پێویستی بهدیالۆگی به‌رده‌وام هه‌یه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حكومه‌تی فیدراڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مان
کا عەدنان و برادەرەکانی لەپەڕلەمان چونکە بۆخزمەت کردنی گیرفانیان لەوێن بە ئاشکرا باسی گیرفان دەکا دیارە لێرە مەبەستی لە و هەمو دۆلارەیە کە لە پارەی نەوت دەچێتە بودجەی عیڕاقەوەو کا عەدنان دەیەوێت حوکمەتی عێراق هەموی نەخاتە گیرفانی خۆی چونکە ئەوانیش گیرفانیان هەیە ئەگینا خۆ لەبەر چاوی جوانی خەڵکی کوردستان نیە و تا ئێستا ئەم دوبنەماڵەیە پارەی بودجەو پارەی ئەو هەمو نەوتەی لە کوردستان دەری دێنن و ئاوەدیوی ئەکەن بە نرخێکی نادیار‌و کەس نازانێ ئەچێتە گیرفانی کێوە هیچمان نەدی و تەنانەت بەرمیلی نەوتیشمان بە پارەیەکی زۆر بێ ئەفرۆشن.
هەر لەهەمان میزگرد ک عەدنان دەفەرموێ
یه‌ك بنه‌ما له‌ده‌ستووردا هه‌یه ده‌ڵێت: "نه‌وت وگاز موڵكی هه‌موو میلله‌تی عیراقه وده‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو میلله‌تی عیراق به‌كاربێت" ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئامانجێك بێت لهكۆتاییدامتمانه په‌یدا ده‌بێت وبهگومانیش ته‌ماشای كاری یه‌كتر ناكه‌ین.
من دەڵێم کا عەدنان جارێ وەرە بزانە بۆ ئەم دو بنەماڵە مافیایەی مەسعودو جەلال کە بودجەی لە 17% خەڵکی کوردستان خاوەنیەتی ئەوان ئەی دزن بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان بۆ؟
با وەك خۆت دەڵێیت ئێمەش کە هاوڵاتیانی خەڵکی کوردستانین و دەیان قوربانیمان داوەو چەرمەسەری دنیامان کێشاوە گومانمان لە ئێوە ی بەرپرس نەمێنێ
جا ئەم کا عەدنانە زیاتر شەکر دەشکێنێ و دەڵێت
پێویسته له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بگه‌نه چهندئامانجێك چه‌ند پێشنیارێك بۆ كاربه‌ده‌ستانی عیراق بۆئه‌وه‌ی ببێته رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، خه‌ڵكی عیراق چاوه‌روانی زۆر لهئێوهیه لهكاربهدهستانه له‌حكومه‌تی فیدراڵه له‌په‌رله‌مانی عیراقه بۆئه‌وه‌ی گوزه‌رانیان دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناعه‌داڵه‌تی له‌كۆمه‌ڵگا نه‌مێنێت، ئه‌و كێشانه‌ش خه‌ڵك پێی ناره‌حه‌ته كه له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كان لهرادیۆكان رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ر چ لێپرسراوێك بێت خه‌ڵك داوا ده‌كات ئه‌منییه‌ت هه‌بێت ئیستقرار هه‌بێت گوزه‌رانی باش بێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه پێكه‌وه خه‌بات بكه‌ین وهه‌موو لایه‌نه‌كان مافه‌كانیان دیاریكراوه ده‌بێت پابه‌ندبین به‌وه.
باشە کا عەدنان هەر بەنیسبەت زیاد کردنی موچەی خۆتانەوە بە بڕیارێکی قەرەقوشی لەچاو موچەی ئەم هەمو خەڵکە فەقیرو هەژارەی لەکوردستان هەیە کەدەزانیت خەڵک ناڕەحەتە بفەرمون یان موچەی پێشمەرگەو کەمئەندامان و ئەنفال و کیمایاباران و فەرمانبەرانی ئاسایی زیاد بکەن یان ئەوەتا ئەو موچەی خۆشتان کەزیادتان کردبو کەمی بکەنەوە هەرچەندە دەمێکیشە موچەی خۆتان زیاد کردوەو بەڵام درەنگ ئاشکراتان کرد
ئەوجا کا عەدنان وابزانم لە دەسڕیژی درۆ دەمی ماندو بوەو مەخزەنی درۆکانی خاڵی بوە بۆیە دەڵێت
ئومێدم وایه درۆکانم سوودبه‌خش بێت وهاندهرێك بێت بۆئه‌و نزیكبوونه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق. و باسی کوردستان و خەڵکی کوردستان ناکات ......
ئۆخەی کا عەدنان مادام درۆت پێ نەما مێشکی منیش ئیسراحەتی کرد
باوکیشم هەناسەیەکی هەڵکێشاو وتی کوڕم شوکر خەلاس بویت دەواز بێنە با ئێمەش بخەوین تۆچیت لەدرۆی ئەو بەرپرسە دزانە داوە ئەوانە تا ئەمرن چاك نابن خۆیان ڕوڕەشی بەردەرگای خوا‌و جەماوەریش کردوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست